ئاگاداربە دنیا نەتبات
بەروار: 2013/01/29سەردارن: 3537نوسەر: كاروان حمە باقی

بسم الله الرحمن الرحيم
ژیان یان بۆ مرۆڤە یا لە سەریەتی سات و كاتەكانی ‏دەڕۆن هەروەها ڕۆژ و ساڵەكانی, ئەم كاتانەش یان ‏دەیبات بۆ خۆشەویستی و لێخۆشبوون . بۆ ئەوەی ‏سەرفرازبێت وببێتە ئەهلی بە هەشت , یان كاتەكانی ‏دەڕوات دەیبات بەرەو دۆزەخ وتوڕەبوونی خودای ‏پەروەردگار بۆ هەر كەسێك كەخەمبارە خەمباری باری ‏شانی قورس كردووە بۆ هەر چاوێك كە فرمێسك ‏نوقمی كردووە بۆ هەر كەسێك كە دونیای لەبەر تەسك ‏بوەتەوە هەرچەند دونیاشی دابێت بەسەر كۆڵیا , ژیان ‏یان ساتێك ئەتخاتە پێكەنین و هەموو تەمەنت دەخاتە ‏گریان یان ساتێك دەتگرێنێت و هەموو تەمەنت دەخاتە ‏پێكەنین ، ژیان یان نیعمەتە بۆت یا نقمەت ، ئەم ژیانە ‏كە باوك و باپیرانمانی تیا ژیاوە . هەروەها هەموو ‏ئەوانەی پێش ئێمە تیایدا ژیاون گەڕانەوە بۆ لای ئەو ‏كەسەی كە دروستی كردوون, واتا ژیان ئەوەیە كە هەر ‏ساتێك یان كاتێك ئەی گوزەرێنیت و بەسەری ئەبەیت ‏هەر كەسێك لە ئێمە لەم كاتەدا بە شێوەیەك ئەژێت كە ‏ببێتە چاكە بۆی یان خراپە , كەسی سەركەوتوو و ‏دڵخۆش ئەوەیە كە سەیری ئەم ژیانە دەكات و قەدری ‏ئەزانێت و لێی تێدەگات و , والله ئەم ژیانە زۆر كەسی ‏گریاندووە و فرمێسكی بۆ نەسڕاوە . زۆریشی خستە ‏پێكەنین و بە خۆشی ژیاوە . ژیان خۆشەویستەكانم ‏خوای گەورە كردوویەتی بە تاقیكردنەوە , ڕاستی ‏بەندەی تیا دەردەكەوێت . براوە ئەو كەسەیە ‏رەزامەندی پەروەدگار بەدەست دەهێنێت وە دۆڕاو ‏دوورخراو ئەوەیە لە ڕەحمی خوا دووربێ توڕەیی ‏بەدەست بێنێت ، هەر ساتێك تۆ دەیبەیتە سەر یان ‏خوا لێت رازی ئەبێت تیایا یان نا . یان دورت ‏دەخاتەوە یان نزیكت دەكاتەوە لە خودا ( جل جلالە ) ‏لەوانەیە كاتێكی كەم بەسەر بەریت لە خۆشەویستی ‏خودا و یادكردنی هەموو تاونەكانت لە سەر نەمێنێت ‏خوای گەورە لە هەموو گوناحەكانت خۆش بێت ‏لەوانەشە لە ساتێكدا بژیت كە دوور بیتەوە لە ڕێگای ‏خوا و لە یادی خوا بێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هەموو ‏تەمەنت لە ناخۆشی بەسەر بەریت داوا لەخودای گەورە ‏دەكەین كە بمان پارێزێت و لێمان خۆشبێت . ئەم ‏ژیانە دوو بانگ خوازی تیایە ...‏
بانگ خوازێك بۆلای خۆشەویستی و لێخۆشبوون و ‏پەرستنی خوا . وە بانگ خوازەكەی تر بانگت دەكات ‏بۆ ئارەزوو و پەرستی و خراپەكاری و توڕە بوونی خوا ‏‏(جل جلالە ) مرۆڤ لەوانەیە لە ساتێك گەڕانەوەی بۆ ‏لای خوا بگری و فرمێسكی پە شیمانی بڕێژێت بەو ‏گریانەشی خوای گەورە خراپەكانی بگۆڕێت بە چاكە , ‏چەندەها كەس هەبوو خراپەكار و تاوانباربوون لە ‏خوای خۆیان نامۆ و دوور بوون وە لە ڕەحم و سۆزی ‏خوادوور بوون تا ئەو كاتەی كە گەڕانەوە بۆ لای خوا ‏بۆ ژیانێكی خۆش (الحیاة الطيبة) بۆئەوەی یەكەم ‏فرمێسكی پەشیمانی بڕژێت . زام و ژانی دڵی ‏بڕوێنێتەوە , چونكە زۆر دەمێك بووە دوور و نامۆ بووە ‏لە خوا , بۆ ئەوەی بڵێت ئەوا من تەوبەم كردووە و ‏گەڕامەوە بۆ لای خوا ملكەچم بۆ فەرمانەكانی خوا بە ‏ئومێدم بۆ سۆز و لێخۆشبونی خوا , هەروەكو زانایان ‏فەرموویانە مرۆڤ لەوانەیە تاوانێكی زۆر بكات بەڵام ‏ئەگەر راستگۆ بێت لە گەڕانەوەو تەوبەكردنی خوای ‏گورە تاوانەكانی بۆ دەگۆڕێت بە چاكە ، هەروەها ‏ژیانێكی خۆشی پێی دەبەخشێت بە پێی باشی ‏گەڕانەوەو تەوبەكەی, داوا دەكەم لە خوای گەورە ‏خاوەن عەرشی گەورە كە دڵمان زیندووبكاتەوە بۆ ‏كاری چاكە وڕەزامەندی خۆی.......... ‏