چیت پێش خستوە بۆ قیامەتت؟
بەروار: 2013/06/07سەردارن: 2535نوسەر: الشيخ عبد الرزاق عبدالمحسن البدر/ و : پشتیوان حسن

الحمد لله ربِّ العالمين، وأشهد أن لا إلـٰه إلَّا الله وحده لا شريك له ، وأشهد أنَّ محمَّدًا عبده ورسوله ، صلَّى الله وسلَّم عليه وعلى آله وصَحْبه أجمعين ، أمَّا بعدُ :
‏‏ خوای پەروەردگار دەفەرموێت : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ]{الحشر:18}واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە ! پارێز لەخوا بكەن ‏بەجێ‌ بەجێكردنی فەرمان پێكراوەكانی ودووركەوتنەوە لە قەدەغەكراوەكانی و وەبا هەركەسە سەرنج ‏بداو بزانێ‌ چ شتێكی بۆ سبەینێ‌ (قیامەت) پێشخستووە لە كردەوەی چاك وبەردەوام بن ودەوام بكەن ‏لەسەر تەقوای خوا بەڕاستی خوا زۆر ئاگایە بەكارەكانتان و هیچی لێ‌ وون نابێت.‏
لە ڕاستیدا ئەم ئایەتە بنچینەیەكی گرنگ لەخۆدەگرێت لەبارەی لێپرسینەوە لەگەڵ خۆدا ودەروون ‏پاككردنەوە, وە ئەركی هەموو كەسێك ئەوەیە كە لێپێچینەوە لەگەڵ خۆیدا بكات و بزانێت چی ‏ئامادەكردووە بۆ دواڕۆژی خۆی پێش ئەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات, ئەوە لە خێرو ‏چاكەی بەندەدایە كە سەرنجی حاڵ وباری خۆی بدات و ئامادەسازی بكات بۆ كاتی چاوپێكەوتنی ‏پەروەردگاری, ئایا پەڕەی ژیانی پڕكردووە لە كردەوەی چاك و گوێڕایەڵی بۆ خوای خۆی و دووری ‏گرتووە لە حەرامكراوەكان وقەدەغەكراوەكان هەتا پێی خۆش بێت بگاتە حزووری پەروەردگاری؟ ‏وەیاخود پڕە لە كردەوەی چەپەڵ ونابەجێ كە مایەی توڕەبوونی خوایە و بكەرەكەی شایستەی سزاو ‏تۆڵەبكات؟
‏ باسەیر بكات چی ئامادەكردووە بۆ سبەینێی قیامەتی, با ئەو ڕۆژەی بیربكەوێتەوە و دیمەنی وەستان ‏لە پێشگای خوادا بهێنێتە پێش چاوی خۆی, وتێڕامانێك بكات لە حەشروحیساب ولێكۆڵینەوە لە ‏كردەوەكان, وە بزانێت كە سەرجەم كردەوەكانی تۆماركراوەو نووسراوە و بەئامادەیی دەیهێننە ‏بەردەستی, خوای گەورە دەفەرموێت : [َيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلاَّ أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِراً وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَداً]{الكهف:49}.‏ واتە: دەڵێن ئەی تیاچوونی خۆمان! ئەمە چ نامەیەكە هەموو شتێكی گەورەو بچووك وردو درشتی ‏لەخۆیدا جێكردۆتەوەو ئەژماردوویەتی؟ ئەوسا پاداشتی كاروكردەوەكانی خۆیان بەحازری دەبینن و ‏وەری دەگرن پەروەردگاریشت ناهەقی وستەم لەهیچ كەس ناكات. ‏
وە لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە دەفەرموێت:((يَا عِبَادِي : إِنَّمَا هِيَ أَعْمَالُكُمْ أُحْصِيهَا لَكُمْ ، ثُمَّ أُوَفِّيكُمْ إِيَّاهَا فَمَنْ وَجَدَ خَيْرًا فَلْيَحْمَدِ اللَّهَ ، وَمَنْ وَجَدَ غَيْرَ ذَلِكَ فَلَا يَلُومَنَّ إِلَّا نَفْسَهُ)) رواه مسلم.واتە: ئەی بەندەكانم ئەمە كردەوەكانتانە وتۆمارم كردووەو بۆتانی دەخەمە ڕوو پاشان‏ ‏ بەگـوێرەی ئـەوە پـاداشتتـان دەدەمەوە, جا ئەوەی خێر و ‏‏ چاكەیەكی بینی با سوپاسی خوا بكات وە ئەگەریش جگە لەوەی بینی ئەوا با تەنها لۆمەی خۆی ‏بكات.‏
ئایا جێگای گرنگی پێدان نیە وشایەنی ئەوە نیە كە هەر ئێستا لێپرسینەوەی ناخ ودەرونی خۆمان ‏بكەین و بەخۆماندا بچینەوە وبزانین چیمان كێڵاوە؟ ئەوەتا خوای پەروەردگار دەفەرموێت " ئەوەی ‏جگە لە كردەوەی باشی بینی با تەنها لۆمەی خۆی بكات" ئەی ئێستا كە فرسەتە بۆ نەكرێتە كاتی ‏كۆكردنەوەو تۆماركردنی كردەوەی چاك و دواتر سوپاسی خوای لەسەر بكەین لەسەر ئەوەی كە ‏یارمەتیمانی داوەو ئاسانی كردووە بۆمان, چونكە بەڕێزان سبەی چیتر كاتمان نیەو هەلی گونجاو ‏ئێستا لەدونیادا بۆمان ڕەخساوە, لە قیامەتدا تەنانەت ناتوانین تۆبەو پەشیمانیش دەربڕین چونكە ‏سوودی نیە, دەبا ئێستا بە خۆماندا بچینەوەو سەیرێكی كاروكردەوەكانمان بكەین ئەگەر چاكەمان ‏بینی سوپاسی خوا بكەین ، وە ئەگەر خراپەشمان بینی با خۆمان چاك بكەین وپەشیمان بینەوە, ‏چونكە لە قیامەتدا ناتوانین بەخۆماندا بچینەوەو پەشیمانی دەربڕین, وبگەڕێینەوە بۆ دونیا بۆ ‏چاكەكاری.‏
ئالەم گۆشەنیگایەوە بوو كە جێنشینی دووەم عومەری كوڕی خەتتاب( ڕەزای خوای لێبێت) ‏دەیفەرموو: لێپرسینەوە لەگەڵ خۆتاندا بكەن پێش ئەوەی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بكرێت, كردەوەی ‏خۆتان بكێشن وپێوانە بكەن پێش ئەوەی بۆتانی بكێشن, وە خۆتان ئامادەبكەن بۆ[يَوْمَئِذٍ تُعْرَضُونَ لا تَخْفَى مِنْكُمْ خَافِيَةٌ]{الحاقة:18}..واتە: لەو ڕۆژەدا ئێوە هەمووتان پیشانی خوا دەدرێن بۆ حیساب, ‏هیچ كردارو گوفتارێكی نهێنی وشاراوەتان نیە لای خوا.‏
وە لێپرسینەوە لەگەڵ خۆدا وەكو زانایانمان ڕوونیان كردۆتەوە بە دوو شێوە دەبێت:‏
‏[* شێوەی یەكەم: لێپرسینەوە دوای ئەنجامدانی كردەوە:]
ئەوەش بەوە دەبێت كەبەندە سەیری ئەو ‏كردەوانەی بكات كە لە ڕابوردوو تێپەڕیون, وە پەروەردگاری پرسیاری لێدەكات لەسەریان, سەیری ‏ئەوە بكات كە ئایا كردەوەی باش وپەرستشی پێشخستووە بۆ خۆی ، وە یاخود بە پێچەوانەوە, وە ‏هەروەها سەیری ئەو كات وكردەوە چاكانە بكات كەلەدەستی دەرچوون, بۆیە خوای پەروەردگار ‏منەتی ناوە بەسەر ئەم ئوممەتەوە بەوەی كە دەرگای تۆبەی دانەخستووەو پێش خۆی لادەبات ‏ودەیسڕێتەوە لە تاوان, بۆیە دەفەرموێت : [قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ]{الزمر:53}واتە: ئەی پێغەمبەر! ‏لەمنەوە بڵێ‌: ئەی بەندەكانی من! ئەی ئەوانەی ستەم وزیادەڕۆییتان لەخۆتان كردووە! ئێوە لە ‏ڕەحمەت ومیهرەبانی خوا بێ‌ ئومێد مەبن بەڕاستی خوا لەهەموو تاوانێ‌ خۆش ئەبێ‌ چونكە ئەو ‏لێبوردەومیهرەبانە. ‏
هەرچەندە تاوان گەورەو مەزن بێت ئەگەر بكەرەكەی ڕوو بكاتە خوا ئەوا لێی خۆش دەبێت.‏
‏[* شێوەی دووەم: بریتیە لە لێپرسینەوە لەگەڵ خۆدا پێش ئەنجامدانی كردەوە:‏]
‏ ئەوەش بریتیە لە سەیركردن وسەرنجدان لەو كاروكردەوەیەی كە هەڵدەسیت بە ئەنجامدانی, هەموو ‏هەڵسوكەوت وكاروچالاكیەكی بە گوێرەی شەرع بێت وبزانێت ئەو هەنگاوەی دەینێت ڕێگەپێدراوە ‏یاخود نا, خواردن وخواردنەوەو هاوڕێی كردن وهەموو كرداروگوفتارێكی بە پێودانگی شەرع بپێوێت ‏ولە میزانی شەرعی بدات.‏
وأسأل الله الكريم ربَّ العرش العظيم بِأسمائهِ الحسنى وصفاتهِ العليا أن يصلح لنا شأننا كلَهُ, وأن لايكلنا إلى أنفسنا طرفة عين, اللهم آتِ نفوسنا تقواها, وزكها وأنت خير من زكاها, أنت وليها ومولاها.