ژیان بۆ تاقیكردنەوەی بەندەكان دروستكراوە
بەروار: 2014/02/17سەردارن: 2688نوسەر: إدریس محمود

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمدلله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبـي بعده :‏
خوای گەورە ژیانی دونیای بۆ تاقیكردنەوەی بەندەكانی دروست كردووە تاوەكو چاكەكار و خراپەكار ‏لەیەكتر جیاببنەوە ، و لە ڕۆژی قیامەتیشدا هەركەس بە پێی كردەوەی خۆی پاداشت وەربگرێت .‏
نابێت هیچ كەسیكی ژیر لەم دونیایەدا چاوەڕوانی ژیانێكی تەواو خۆشی بێ‌ كێشە بكات، چونكە خوا ‏سبحانە بەڵێنی تاقیكردنەوەی بەندەكانی داوە لەڕێگەی بەڵا و موسیبەتەكانەوە و خواش بەڵێنی خۆی ‏ناشكێنێت و دەیباتەسەر ، وەكو فەرموویەتی : ‏[وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّى نَعْلَمَ الْمُجَاهِدِينَ مِنْكُمْ وَالصَّابِرِينَ](محمد : 31 )‏ واتە : سوێند بە خوا تاقیتان دەكەینەوە تاوەكو تێكۆشەران و ئارامگرەكانتان بزانین و لە دونیادا ئاشكرا ‏ببن .‏
هەروەها فەرموویەتی‏:[ الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً]( الملك : 2 ) .‏ واتە : پەروەردگار مردن و ژیانی دروستكردووە بۆ ئەوەی تاقیتان بكاتەوە كامتان كردەوەی چاكترە .‏
كەواتە تا لە دونیادا بیت هەر بەڵا و ناخۆشیت بەسەردا دێت .‏
* تاقیكردنەوەت بە پێی باوەڕەكەتە
پرسیار كرا لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم : (( أَيُّ النَّاسِ أَشَدُّ بَلَاءً؟ ))  ‏ واتە : كێ‌ لەناو خەڵكیدا ‏بەڵای لە هەمووی قورسترە؟ ئەویش فەرمووی : ((الْأَنْبِيَاءُ ثُمَّ الْأَمْثَلُ فَالْأَمْثَلُ فَيُبْتَلَى الرَّجُلُ عَلَى حَسَبِ دِينِهِ فَإِنْ كَانَ دِينُهُ صُلْبًا اشْتَدَّ بَلَاؤُهُ وَإِنْ كَانَ فِي دِينِهِ رِقَّةٌ ابْتُلِيَ عَلَى ‏حَسَبِ دِينِهِ )).(رواه ابن ماجه وصححه الألباني) .‏ واتە : پێغەمبەران پاشان پیاوچاكان ( بە پێی پلەیان ) ، پیاو ( هەروەها ژنیش ) بە پێی دینەكەی تاقی ‏دەكرێتەوە ، ئەگەر دینی پتەو بێت ئەوا بەڵای قورستر دەبێت ، ئەگەریش دینەكەی لاوازی تێدا بێت ئەوا بە ‏گوێرەی ئەوە تاقی دەكرێتەوە .‏
* لە پێش دابەزینی بەڵا و موسیبەت چی دەكەیت؟‏
‏ پێش دابەزینی بەڵا داوای سەلامەتی و لەشساغی لە خوای گەورە بكە، و نەكەی وەكو ئەو كەسانە بیت كە ‏خۆزگە دەخوازن بەڵایان بەسەردا بێت، چونكە تۆ نازانیت ئایا لەو كاتەدا ئارام دەگریت یاخود پەنا بە خوا ‏هەڵدەگەڕێیتەوە لە ئاینەكەت و كوفر دەكەیت .‏
‏* لە پاش دابەزینی بەڵا و موسیبەت چی دەكەیت؟
لێرەدا مەبەستمان لە بەڵا و موسیبەت هەموو ناخۆشیەكە كە بەسەر مرۆڤدا دێت لە نەخۆشی ، مردنی ‏خۆشەویستان ، خەم و خەفەت و بێتاقەتی و .... هتد
لە كاتی توشبوون بە بەڵا :‏
أ . زۆر دوعا بكە و لە خوای گەورە بپاڕێرەوە، و بزانە كە كەس توانای لابردن و سووككردنی ئەو ‏ناخۆشیەی نیە كە بەسەرتدا هاتووە جگە لە الله، وە هەر ئەویشە وەڵامی پاڕانەوە دەداتەوە و بەهانای ‏لێقەوماوەنەوە دێت ، هەروەكو فەرموویەتی :‏[وَقَالَ رَبُّكُمْ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ](غافر : 60 ) .‏
واتە : پەروەردگارتان فەرموویەتی لێم بپاڕێنەوە وەڵامتان دەدەمەوە .‏
‏ ب . ئارام بگرە " صبر " ، واتە : زمان و ئەندامەكانی تری لاشەت بگریت و بپارێزیت لە توڕەبوون و بێزاری ‏دەربڕین لەو ناخۆشیەی كە تووشت بووە .‏
بۆ ئەوەی ئارام گرتنیشت لەسەر ئاسان بێت بیر لەم شتانە بكەرەوە :‏
‏1 . ئەگەر ئارام نەگریت چی دەكەیت ؟
هیچ شتێكت پێناكرێت جگە لە ناشوكری و خۆ تاوانباركردن چونكە هەموو شتێك بەدەستی ئەو خوایەیە ‏كە ئەو ناخۆشیەی بەسەردا هێناویت .‏
‏2 . بیر لە پاداشتی ئارامگرەكان بكەرەوە :‏
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :‏(( مَا مِنْ مُصِيبَةٍ تُصِيبُ الْمُسْلِمَ إِلَّا كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا عَنْهُ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا )) ( البخاري : 5640 ) .‏ واتە : هەر موسیبەتێك تووشی موسڵمان ببێت ئیللا خوا بە هۆیەوە لە تاوانەكانی دەسڕێتەوە هەتا ئەگەر ‏دڕكێكیش بچێت بە لەشیدا .‏
‏3 . لەوانەیە پلەیەكت بۆ دانرابێت لە لای خوای گەورە بەو بەڵایە نەبێت پێی نەگەیت، وەكو پێغەبەری خوا ‏‏صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ‏(( إِنَّ الرَّجُلَ لَتَكُونُ لَهُ الدَّرَجَةُ عِنْدَ اللَّهِ لا يبلغها بِعَمَل حَتَّى يُبْتَلَى بِبلاء في جسمِهِ فَيَبْلُغُهَا بِذَلِكَ )) ( حسن / ابن حبان : 2908 ) ‏‏. ‏ واتە : بێگومان پیاوی واهەیە پلەیەكی بۆ دانراوە لە لای خوا بە كردەوە پێی ناگات تاوەكو تووش دەبێت بە ‏بەڵایەك لە جەستەیدا ، جا خوا بە هۆی ئەو بەڵایەوە دەیگەیەنێت بەو پلەیە .‏
‏4 . ئەو بەڵایەی بەسەر تۆدا هاتووە سوكترە لە بەڵای كەسانی تری دەوروبەرت ، جا بۆیە سوپاسی خوا بكە ‏كە بە گەورەتر تووشی نەكردوویت .‏
‏5 . بزانە ئەو ناخۆشیەی تووشت هاتووە ماوەیەكی كەمە و لادەچێت بە ویستی خوا سبحانە، جا بۆیە هەوڵا ‏بدە ئەو ماوە كەمە بە جوانی بەڕێ‌ بكەیت و ببیتە یەكێك لە ئارامگرەكان .‏
‏6 . ئەو ناخۆشیانەی كە بەسەر موسڵماندا دێت لە دونیادا بۆ سڕینەوەی تاوانەكانی و پلە‏‎ ‎بەرزكردنەوەیەتی‎ ‎، جا وریابە .‏
‏7 . ئەو موسڵمانانەی تووشی بەڵا دەبن خوای گەورە خۆشی دەوێن – إن شا‌و الله -، چونكە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :‏(( إِنَّ اللهَ إِذَا أَحَبَّ قَوْمًا ابْتَلَاهُمْ )) ( أخرجه الترمذي وحسنه الألباني ) ‏ واتە : ئەگەر خوا گەلێكی خۆش بوێت تاقیان دەكاتەوە ‏
والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله