الحَمْدُللهِ وَحْدَهُ، وَالصلاةُ وَالسلامُ على مَنْ لا نبـي بَعْدَهُ :
قەرەباڵغی و جەنجاڵی ژیان وای لە زۆرێك لە خەڵكی كردووە بەهەشت وەكو خەیاڵ یان وەكو بیركردنەوەی خۆش بێتە بیریان نەك وەكو ئەوەی تامەزرۆی بن و بەڕاستی هەوڵی بۆ بدەن، ئەم كەمتەرخەمیەش بێگومان كاریگەریەكی زۆری هەبووە لەسەر كردەوەكان لەوەی كە كەم بن و پوخت نەبن، جا وەكو هاندانێك بۆ بەهەشت و پاشانیش كردەوەكردنی چاكتر و زیاتر كۆمەڵە فەرموودەیەك لە بارەی بەهەشتەوە دەخەینە ڕوو، خوای گەورە هەموو لایەكمان سوودمەند بكات و وامان لێبكات ( كردەوەكانمان ڕاستخەرەوەی وتەكانمان ) بێت .
1 . باخەكانی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( جنتان من فضة آنيتهما وحليتهما وما فيهما، وجنتان من ذهب وحليتهما وما فيهما ))( مُسلِم : 180 ) . واتە : لە بەهەشتدا دوو باخ هەیە خۆی و ئەوەشی تێیدایە لە زیوە، وە دوو باخی تێدایە خۆی و ئەوەشی تێیدایە لە ئاڵتونە .
2 . خانووەكانی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەربارەی بینای بەهەشت فەرموویەتی : (( لبنة من ذهب، ولبنة من فضة، وملاطها المسك الأذفر، وحصباؤها اللؤلؤ والياقوت، وترابها الزعفران )) ( صححه الأَلْباني في المِشكاة : 3 / 89 ) ..واتە : خشتێكی لە ئاڵتونە و خشتێكی لە زیوە و گیراوەكەشی لە میسكە و چەو و بەردەكەشی گەوهەر و مرواریە و خۆڵەكەشی زەعفەرانە .
3 . خێمە و چادرگەی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( إن لِلمؤمن في الجنة لخَيمة من لؤلؤةٍ واحدةٍ مجوفة طولها سِتون ميلا ( في كل زاوية منها أهلون ) يَطوفُ عليهمُ المؤمنُ فلا يَرى بَعضُهُم بَعضاً)) ( مُسلِم : 2 / 534 ) . واتە : باوەڕدار لە بەهەشتدا چادرگەیەكی بۆ هەیە كە لە مرواری ناوبۆش دروستكراوە درێژیەكەی شەست میلە ( لە هەر سوچێكدا هاوسەری تێدایە ) باوەڕدار بەسەریاندا دەگەڕێت و كەسیان یەكتر نابینن واتە : خێزانەكانی یەكتر نابینن .
4 . درەختەكانی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( ما مِن شَجَرَةٍ في الجنةِ إلا وساقُها مِن ذَهَب )) ( صَحيحُ الجَامِع : 5647 ) . واتە : لە بەهەشتدا هیچ درەختێك نیە ئیللا قەدەكەی لە ئاڵتونە .
5 . میوەكانی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی :(( إِني رَأَيتُ الجَنةَ ـ أَو أُرِيتُ الجَنةَ ـ فَتَناوَلتُ منها عُنقودا، ولَو أَخذتُهُ لَأكَلتُم مِنهُ ما بَقيتِ الدنيا)) ( صَحيحُ سُنَنِ النسائي : 1405 ) . واتە : بەهەشتم بینی ـ یان بەهەشتم پیشان درا ـ دەستم برد بۆ هێشوویەك ( بۆڵێك ) ترێ، ئەگەر بمهێنایە هەتا دونیا دەما لێتان دەخوارد .
6 . خواردنەوەی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( إن الرجل مِن أَهلِ الجنةِ لَيَشتَهي الشرابَ مِن شَرابِ الجنةِ فَيجيء الأبريق فَيَقَعُ في يَدِهِ فَيَشرَبُ ثُم يَعودُ إِلى مَكانه )) ( صحيح الترغيب : 3738 ) واتە : یەكێك لە بەهەشتیەكان ئارەزووی یەكێك لە خواردنەوەكانی بەهەشت دەكات پەرداخەكە دێتە ناو دەستیەوە ئەویش دەیخواتەوە و پاشان پەرداخەكە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی .
7 . حۆریەكانی بەهەشت :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ((على كُل زوجةٍ سبعون حلة يُرى مُخ سوقهما من وراء لحومِهما وحللهما، كما يُرى الشرابُ الأحمر في الزجاجة البيضاء))( صَحيحُ الترغيب : 3745 ) واتە : هەریەكێك لەو حۆریانە حەفتا پۆشاكی لەبەردایە مۆخی ناو ئێسكی قاچیان دیارە لە پشتی گۆشت و پۆشاكەكانیانەوە وەك چۆن شەرابی سوور دیارە لەناو شوشەی سپیدا .
8 . بینینی خوا ـ سبحانە وتعالی ـ :
* پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : (( فَواللهِ ما أَعطاهُمُ اللهُ شيئا أحَب إليهم ( ولا أقر لأعيُنِهِم من النظرِ إليهِ )) ( السلسِلَة الصحيحَة : 755 ) . واتە : سوێند بە خوا خوا هیچ شتێكی نەداوە بە بەهەشتیەكان خۆشەویستر بێت لە لایان و دڵخۆشتر بێت بۆیان لە بینین و تەماشاكردنی خوای گەورە .
لە كۆتاییدا :
خۆشەویستم بزانە ئەو بەهەشتەی بۆت وەسفكرا ڕۆژێك دێت دەچیتە ناوی ـ إِنْ شَاْءَ الله ـ ئەگەر بێتوو باوەڕدارێكی چاكەكار بیت، جا بۆیە هەوڵەكانت زیاتر بكە و بەهەشت لە دەست خۆت مەدە چونكە لەدەستدانی بەهەشت ماڵوێرانی و ڕیسواییە – خوا بمانپارێزێت – جا ئەوە دونیا ئەوە كات بەڵام وریابە دونیا و كاتیش تەواو دەبن .
وَصَلى اللهُ عَلَى مُحَمدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمد