نامه هاتووه‌كان (الرسائل الواردة)
بەروار: 2010/06/02سەردارن: 3229نوسەر: میهره‌بان محمد
ئه‌و نامانه‌ى پێمان ده‌گه‌ن له‌رِێگه‌ى مۆبایله‌وه زۆره...
بووه به‌دیارده‌یه‌ك لاى هه‌موو كه‌س به‌دى ده‌كرێت...
پیاوان و ئافره‌تان, گه‌نجان و كچان, بێ جیاوازى...
وه‌هیچ مۆبایلێكى یه‌ك له‌و كۆمه‌ڵانه به‌تاڵ نى یه له‌ده‌یان نامه, به‌ڵام...!!!
وه‌رن با هه‌موومان پێكه‌وه سه‌یرى ئه‌و نامانه بكه‌ین بزانین له‌چى پێكهاتووه...
به‌شێوه‌یه‌كى جۆراوجۆر‌و جیاواز ئه‌و نامانه به‌كارده‌هێنرێت!
بۆ نوكته‌ى درۆ‌و بێ مانا به‌كارى ده‌هێنن "هه‌ندێ له‌و نوكتانه ده‌گاته رِاده‌ى ناسزایى (كفر) كردن خوا په‌نامان بدات"
به‌بینینى ئه‌و جۆره نامانه سه‌رسام ده‌بن چونكه هه‌مووى گاڵته‌و سووكایه‌تى كردنه به‌خه‌ڵك, توخوا چ سوودێكى هه‌یه ناردنى ئه‌و جۆره نامانه... ته‌نها گوناه و تاوان نه‌بێت, وه‌تاوانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌پاش ئه‌وه‌وه ده‌ینێرن بۆ كه‌سانى دى..
وه‌كه‌سى واهه‌یه بۆ كارى چاك به‌كارى دێنێت, وه‌ك:
زیكرى په‌روه‌ردگارو پاداشتى رِۆژووى شه‌ش رِۆژى شه‌وال و رِۆژووى عه‌ره‌فه‌ى جه‌ژنى قوربان و رِۆژووى عاشوراو رِۆژه سپى یه‌كان (الأيام البيض) كه 13و 14و 15ى هه‌موو مانگێكى عه‌ره‌بى یه.
هه‌روه‌ها خێرى خوێندنه‌وه‌ى سوره‌تى كهف له‌رِۆژى هه‌ینىدا.
وه‌هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌سوننه‌ته‌كان, وه‌ئاگاداركردنه‌وه له‌كاتى وانه‌و موحازه‌ره دینى یه‌كاندا..
وه‌چه‌نده‌ها نامه‌ى دى كه‌خێرو سوودى قیامه‌تى تێدایه..
به‌و جۆره نامانه پاداشتى ئه‌و كه‌سه ده‌درێته‌وه كه‌ده‌ینێرێ,و پاداشتى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ده‌ینێرن له‌دواى ئه‌و بۆ ئه‌و ده‌نووسرێت..
چۆن؟ نا.. چونكه ئه‌وه رِێنیشانده‌ره بۆ چاكه‌كردن و هانى كه‌سانى دى ده‌دات بۆى..
(الدال على الخیر كفاعله) ئه‌وه‌ى رێَگاى خێر‌و چاكه پیشانى خه‌ڵك بدات وه‌ك ئه‌وه وایه كه‌خۆى ده‌یكات, وه‌پاداشتى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ده‌یكات ده‌ستى ده‌كه‌وێت.
وه‌كه‌سانێك هه‌ن بۆ پێداویستىیه‌كانیان به‌كارى دێنن كه‌په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌كارو پیشه, یان چاوپێكه‌وتنى كارێكى گرنگ.
یان ناردنى ژماره‌ى ته‌له‌فۆنێك بۆ هاورِێیه‌ك..
ئه‌مه باشه.. برِوام وایه كه‌نامه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست كراوه..
وه‌به‌م هه‌ڵوێسته‌ى كه‌له‌گه‌ڵم رِوویدا كۆتایى به‌ووشه ساده‌كانم دێنم له‌باسى نامه‌ناردن..
نامه‌یه‌ك بۆ مۆبایله‌كه‌م هات ویستم بیخوێنمه‌وه, به‌كردنه‌وه‌ى نامه‌كه سه‌رسام بووم به‌وه‌ى كه‌تیایدا نووسرابوو, به‌خوا شه‌رمم كرد بیخوێنمه‌وه..
ژماره‌كه نوێ بوو, ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ناردوویه‌تى نه‌ناسراو بوو, زانیم به‌هه‌ڵه هاتووه.
به‌نامه‌یه‌ك كه‌باس له‌قه‌برو قیامه‌ت ده‌كا وه‌ڵامم دایه‌وه..
پاشان نامه‌یه‌كى دى نارد, داواى كرد كه‌په‌یوه‌ندى پێوه بكه‌م..
په‌یوه‌ندیم پێوه كرد وه ووتم ئه‌وه‌ى واجبه ده‌یكه‌م, واته ئامۆژگارى ده‌كه‌م..
پاش په‌یوه‌ندى كردنم بۆى.. سڵاوم لێى كرد, ووتى: فڵان.. تۆ فڵانى.. زانى ئه‌و هاورِێیه نیم كه‌مه‌به‌ستى بووه له‌نامه‌كه..
ووتى: ئاى تۆ فڵان كه‌س نیت.. ببوره سه‌رتم ئێشان به‌نامه..!!
ووتم: باشه.. ئه‌مه‌وێ چه‌ند ووشه‌یه‌كت پێ بڵێم.. خێرا وه‌ڵامى دایه‌وه به‌یه‌ك ووشه‌و ووتى: گه‌شت!!!
سبحان الله!! پێش ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى بكه‌م, خۆى زانى كه‌هه‌ڵه‌یه.
ووتى: ده‌زانم چونكه هاورِێكه‌م سه‌باره‌ت به‌قه‌برو سزاكه‌ى نامه نازانێ و ناینێرێ..
به‌لایه‌وه سه‌یربوو براده‌ره‌كه‌ى ئه‌و شێوه نامانه‌ى بۆ بنێرێت..
ووتم: باشه به‌ڵام چه‌ند ووشه‌یه‌كت پێ ده‌ڵێم.. په‌روه‌ردگارم هێنایه‌وه بیرى وه ووتم ئه‌م جۆره نامانه سوودى دونیا‌و قیامه‌تى تیا نابینى..
بۆم ده‌ركه‌وت چه‌نده قسه‌كانم كاریگه‌رى هه‌بووه بۆى.
پاش ته‌واو بوونم نامه‌یه‌كى نارد, سوپاسى ده‌كردو داواى لێ بووردنى ده‌كرد..
پاش ئه‌وه به‌رده‌وام نامه‌ى ده‌عه‌وى به‌سوودم بۆى ده‌نارد..
له‌خواى گه‌وره داواكارم هیدایه‌تى ئێمه‌و ئه‌وانه‌ى كه‌ئه‌و جۆره نامانه ده‌نێرن بدات..
با به‌رده‌وام له‌یادمان بێت, له‌سه‌ر هه‌موو كرده‌وه‌كانمان بچووك و گه‌وره, موحاسه‌به ده‌كرێین..
وه‌له‌یادمان بێن به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێكمانه‌وه (رقیب عتید) هه‌یه..
وه له‌خواى گه‌وره داواكارین یارمه‌تى هه‌موو كه‌سێك بدات له‌به‌كارهێنانى هه‌موو هۆكاره‌كان بۆ خواپه‌رستى تا له‌رِۆژى قیامه‌تدا شایه‌تیمان بۆ بده‌ن نه‌ك له‌سه‌رمان بنووسن..
خوا سه‌ركه‌وتوومان بكات بۆ هه‌موو كارێكى چاكه, ئه‌وه‌ى كه‌سوودو پایه‌به‌رزى و رِێزى ئایینى تێدایه..
آمين
وَآخِرُ دَعْوَانَا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته