ئهو خۆشۆردنانهى (مستحب)ن + پایهكانى (غسل) خۆشۆردن + سوننهتهكانى خۆشۆردن
بەروار: 2010/05/24سەردارن: 7783نوسەر: سيد سابق
* ئەو خۆشۆردنانەی (مستحب)ن
پەسەند (مستحب) ئەوەیە ئەگەر موكەللەف ئەنجامی بدات پاداشی لەسەر وەربگرێت، وە بە ئەنجام نەدانی لۆمە و سزای لەسەر نەبێ.
ئەو خۆشۆردنانەش شەشن وا لە خوارەوە باسیان ئەكەین:
1- خۆ شۆردنی ڕۆژی جومعە:-
2- خۆشۆردن بۆ هەردوو جەژنەكان:-
3- خۆشۆردنی كەسێك مردووی شۆردبێت:-
4- خۆشۆردن بۆ ئیحرام بەستن:-
5- خۆ شۆردن بۆ چوونە ناو مەككە:-
6- خۆشۆردنی وەستان لە عەرەفە:-
* پایەكانی (غسل) خۆشۆردن
حەقیەتی خۆشۆردنی شەرعی نایەتە جێ بە دوو شت نەبێت:
1- نییەت:-
2- شۆردنی هەموو ئەندامەكانی لەش:-
*سوننەتەكانی خۆشۆردن:
سوننەتە بۆ ئەو كەسەی كە خۆی ئەشۆرێ ئاگاداری سوننەتەكانی پێغەمبەر بێت صلى الله عليه وسلم لە خۆشۆردنەكەیدا و بەم جۆرە دەست پێ بكا:
1- هەردوو دەستی سێ جار بشوات.
2- لەپاشاندا شوێنی شەرمی بشوات.
3- لەپاشاندا دەست نوێژێكی تەواو بگرێت وەك چۆن دەست نوێژ بۆ نوێژ ئەگرێت، وە بۆی هەیە شۆردنی هەردوو پێی دووا بخات هەتا لەشی ئەشۆرێ.
4- پاشان سێ جار ئاو بكات بە سەریا و دەست بخاتە نێوان مووەكانی سەری بۆ ئەوەی ئاو بگاتە بەینی مووەكان و تەڕ ببن.
5- ئینجا ئاو بكات بەسەر هەموو لەشیدا و لای ڕاست پێش بخات لە شۆردندا دوایی لای چەپ و باش دەست بخات لە بن هەردوو باڵی و ناوی هەردوو گوێچكەكانی و ناوكی، وە دەست بخات لەنێوان پەنجەكانی هەردوو پێی، وە هەروەها ئەو شوێنانەی لەشی كە ئەتوانێ دەستیان لێ بخات.