خراپیه‌كانى خۆده‌رخستن
بەروار: 2010/06/06سەردارن: 4793
1_ خۆده‌رخستن سه‌رپێچى یه:_ خۆده‌رخستن سه‌رپێچى یه بۆخواو بۆ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) وه‌هه‌ركه‌سێ سه‌رپێچى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى بكات ئه‌وه هیچ كه‌س زه‌ره‌ر ناكات ئیللا خۆى نه‌بێت. پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت::(كل أمتي يدخلون الجنة الا من أبى ،قالوا: يارسول الله ومن يأبى؟ قال: من أطاعني دخل الجنة ومن عصانى فقد أبى)واته: هه‌موو ئوممه‌تم ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه مه‌گه‌ر كه‌سێ كه‌خۆى نه‌یه‌وێت وتیان:ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا جاكه‌س هه‌یه نه‌یه‌وێ؟فه‌رموى: هه‌ركه‌سێ گوێ رِایه‌ڵى من بكات ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه‌وه‌هه‌ركه‌سێ سه‌رپێچیم بكات ئه‌وه نایه‌وێ بچێته به‌هه‌شته‌وه.
2_خۆده‌رخستن ئه‌بێته هۆى له‌عنه‌ت و ده‌رچوون له‌رِه‌حمه‌تى خوا:_پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:{سيكون فى آخر أمتى نسا‌ء كاسيات عاريات ، على رؤسهن كأسنمة البخت،العنوهن فانهن ملعونات}واته:له‌دوارِۆژى ئوممه‌ته‌كه‌مدا كۆمه‌ڵیك ئافره‌ت په‌یدائه‌بن جلیان له‌به‌ردایه‌و رِووتیشن، قژیان له‌بان سه‌ره‌وه تۆپه‌ڵه كردووه، له‌عنه‌تیان لێ بكه‌ن چونكه ئه‌وانه له‌عنه‌ت لێ كراون.
3_خۆده‌رخستن له‌نیشانه‌وسیفه‌تى ئه‌هلى دۆزه‌خه:_پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:{صنفان من أهل النار لم أرهما: قوم معهم سياط كأذناب البقريضربون بها الناس،ونسآء كاسيات عاريات...}واته:دووكۆمه‌ڵ و تاقم هه‌ن له‌ئه‌هلى ئاگرن نه‌مبینیون:كۆمه‌ڵیك پیاو كه‌قامچیان پێ یه له‌كلكى مانگا ئه‌چێت له‌خه‌ڵكى پێ ئه‌ده‌ن، وه‌كۆمه‌ڵى ئافره‌ت جلیان له‌به‌ره‌و رِووتیشن....
4-خۆده‌رخستن دواكه‌وتوویى و دارِووخانه:_به‌رِاستى خۆده‌رخستن و رِووتى سیفه‌تێكى ئاژه‌ڵى وحه‌یوانیه،مرۆڤ لێ ى لانادات ئیللا ئه‌چێته پله‌یه‌ك خوارتر له‌و پله‌یه‌ى كه‌خوا بۆ مرۆڤى داناوه‌و رِێزى لێ گرتووه.وه‌لێره‌دا خۆده‌رخستن نیشانه‌ى خراپى سروشت ودارِووخانى غیره‌ت و نه‌مانى شعورو مردنى هه‌سته.
مه‌رجه‌كانى حیجابى شه‌رعى
1. ئه‌بێت هه‌مو له‌شى دابپۆشێ.
2. ئه‌بێت رِازاوه نه‌بێت.
3. ئه‌بێت بۆن خۆش نه‌بێت.
4. ئه‌بێت ته‌سك نه‌بێت.
5. ئه‌بێت ته‌نك نه‌بێت كه‌ئه‌وه‌ى له‌ژێریدایه ده‌رى بخات.
6. ئه‌بێت له‌جاى پیاوان نه‌چێت.
7. ئه‌بێت له‌جلى بێ باوه‌رِان نه‌چێت.
8. ئه‌بێت مه‌به‌ست به‌و جله ناوبانگ ده‌ركردن نه‌بێت له‌نێوان خه‌ڵكدا.
تێبینى// بۆزیاتر شاره‌زا بوون له‌حیجاب و حوكم و ئادابه‌كانى ته‌ماشاى كتێبه به‌نرخه‌كه‌ى شێخى فه‌رموده‌ناس(الالباني) رِه‌حمه‌تى خواى لێ بێت بكه