حوكمى گۆرانى و مۆسیقا
بەروار: 2010/07/27سەردارن: 4469نوسەر: باوكى مسلم
الحمد لله وكفى والصلاة والسلام على نبيه المصطفى واله المستكملين الشرفا.
پاشان:
ئه‌هلى ئیسلام له‌سێبه‌رى ئه‌م دینه‌دا ژیانێكى خۆش و بهرِێز بهرِێ ئه‌كه‌ن،له‌ماوه‌یدا شیرینى ئیمان ئه‌بینن،وهئاسوودهیى یه‌قین و دڵنیایى، وههاوهڵێتى گوێ رِایهڵێتى، وچێژى په‌رستش،وهفێر كردنه‌كانى ئه‌م دینهئهوهستێت دژى خراپى لادان و ئاره‌زووى لاده‌ران وه‌ك قه‌ڵایه‌كى پته‌و،مرۆڤ ئه‌پارێزێ لهنزمى یه‌كانى،و به‌رگرى لێ ئه‌كات لهئارهزووهكانى،وه غه‌م و خه‌فه‌تى نایه‌ڵێ، جاچ ده‌وڵه‌مه‌نده كه‌سێ كهدۆستایهتى ببێ له‌گه‌ڵ دینى خوا ئه‌گه‌رچی فه‌قیریش بێ ،وه‌چ فه‌قیره ئه‌و كه‌سه‌ى كهدژایهتى دینى خوابكات ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێ.
وهبهرِاستى یه‌كێ له‌وانه‌ى كهموسوڵمانى به‌غیره‌ت له‌سه‌ر دینه‌كه‌ى دڵته‌نگ ئه‌كات،ئه‌وه‌یه هه‌ندێ له‌موسوڵمانان بچن به‌دواى كامه‌رانى و به‌ختیارى بگهرِێن له‌جگه له‌ئیسلام،له‌جگه له‌ئیسلام به‌دواى خۆشی‌دا ئهگهرِێن ،له‌جێگاى ده‌رمان و چاره‌سه‌ر ژه‌هر داده‌نێن،چونكه بۆ چاره‌سه‌رو شیفا ئهگهرِێن لهئارهزووو شه‌هه‌واتیان،له‌وانه‌ش سه‌رقاڵ بوون وگرنگى دانى زۆرى خه‌ڵكى ئهمرِۆیه بهئامێرهكانى مۆسیقا‌و گۆرانى، هه‌تا بووه‌ته بنێشتى سه‌رزمان و ورِینهى پێ ده‌كه‌ن.هۆكار گه‌لێكى بێ بنه‌ماو بنچینه ده‌هێننه‌وه كه‌گۆرانى حه‌ڵاڵ ئه‌كات بۆیان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى رِاستى له‌سه‌ر نیه،كۆمه‌ڵى خه‌ڵك هه‌ڵده‌ستن به بره‌و پێدانى كه‌تووشى به‌ڵاى ئارهزووو گوێگرتن له‌گۆرانى بوون.وهههروهك هه‌ندێكیان برهوبهمۆسیقا ئه‌ده‌ن به‌وه‌ى كه‌هه‌ست و دڵ نه‌رم ئه‌كات ،وهسۆز گه‌شه پێ ئه‌دات. ئه‌مه‌ش رِاست نیه ،چونكه ورووژێنه‌رى ئاره‌زووه.ئه‌گه‌ر وابێ كه‌ده‌یڵێن ئه‌بوایه دڵى مۆسیقا ژه‌نه‌كان نه‌رم بوایه و رِهوشتیان جوان بوایه، وهزۆربهیان كهئهیان ناسین ئه‌زانین كه‌لایان داوه‌و رِهوشتیان خراپه.
به‌نده‌كانى خوا :هه‌ركه‌سێ گومانى لهحهرامێتى مۆسیقا هه‌یه بائه‌و گومانه به‌یه‌قین و دڵنیایی لابات. به‌قسه‌و ووته‌ى په‌روه‌ردگارى جیهانیان و پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم لهحهرامكردنى و رِوون كردنه‌وه‌ى.جادهقهكان زۆرن له‌قورئان و سوونه‌ت به‌ڵگه بن له‌سه‌ر حه‌رامێتى گۆرانى وسزاش هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى كهحهلاَڵى ئه‌كه‌ن یان سوورن له‌سه‌رى،جابرِواداریهك به‌ڵگه‌ى به‌سه له‌قورئان وسوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم . چ جاى ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌كان زۆربوون له‌سه‌ری.وه‌خواى گه‌وره لهقورئاندا ئه‌فه‌رمێ: [وماكان لمؤمن ولا مؤمنة اذا قضى الله ورسوله أمراً أن يكون له‌م الخيرة من أمرهم وَمَن يَعصِ اللهَ ورَسولَهُ فَقَد ضَلَّ ضَلالاَمبينا]الاحزاب:36.واته:وه‌بۆ هیچ پیاوو ژنێكى باوهرِدار نیه كاتێ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم له‌كارێكدا حوكمیان كرد،بۆئه‌وانیش ئیختیار‌و هه‌ڵبژاردنێك هه‌بێ ( له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانى خوا)وه‌هه‌ركه‌سێ نافه‌رمانى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم بكات بهرِاستى لارِێ بووه،لارِێیهكى ئاشكرا.(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى)
وهبهبهرچاو گرتنى ترسناكى گۆرانى .وه‌ئه‌وه‌ى كههۆیهكه لههۆیهكانى فیتنه‌ى نێوان خه‌ڵك وتێكدانیان و به‌تایبه‌تى گه‌نجان.حه‌زمكرد ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كۆبكه‌مه‌وه كهههڵوێستى قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِوون ئه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى زانایانى ئه‌هلى عیلم سه‌باره‌ت به‌گۆرانى و مۆسیقا.
وه‌ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵدانێكه مه‌به‌ستم پێی خزمه‌ت كردنى دینى خواى گه‌وره‌یه،وهسوودى موسوڵمانان،داوائهكهم له‌خواى گه‌وره كهبیكاته مایه‌ى سوود بۆ خه‌ڵكى و ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش ته‌نها له‌به‌رخاترى خۆى بێ .ههرئهومان بهسهوهباشترین كه‌سێكه كهلێپرسراومان بێ.
[به‌ڵگه‌كانى حه‌رامكردن له‌قورئانى پیرۆز]
1) خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێت::[وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَري لَهْوَالحَديثِ ليُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللَّهِ بِغَيرِ عِلمٍ وَيَتَّخِذَها هُزُواً أولئِك لَهُم عَذابٌ اَليم]سورة لقمان:6.
واته:وه‌هه‌ندێ كه‌س هه‌ن له‌خه‌ڵكى كرِیارى قسه‌ى بێ هوودهو بێ كه‌ڵكن تابهنهزانى خه‌ڵك لهرِێگهى خوا لاده‌ن وه‌قورئان به‌گاڵته ده‌گرن جابۆئهوانه سزاى سووك وخواركهر هه‌یه.(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمدصالح ابراهیمى).
حهبرى ئومه‌ت(ابن عباس)رضي الله عنه ئه‌فه‌رمێ:ئه‌وه گۆرانی یه،وهمجاهد(رحمه الله )ئه‌فه‌رمێ:ته‌پڵه.(تفسیر الطبري)وهحسن البصري (رحمه الله)ئه‌فه‌رمێ:ئه‌م ئایهتهلهسهر گۆرانى و شمشاڵ دابه‌زى.(تفسیر ابن كثير).ابن القیم( رحمه الله) ئه‌فه‌رمێ:به‌سه له‌ته‌فسیرى هاوه‌ڵان و شوێن كه‌وتووان كه (لَهْوَالحَديثِ) گۆرانى بێ. چونكه ئه‌مه(صحيح)ه له(ابن عباس وابن مسعود)وه (ابوالصهباء)ئه‌فه‌رمێ:پرسیارمكرد له(ابن مسعود) ده‌رباره‌ى ئه‌م ئایه‌ته"وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَري لَهْوَالحَديثِ....فه‌رمووى: بهوكهسهى كه‌كه‌سى تر شایه‌نى په‌رستن نیه جگهلهوئهوهگۆرانى یه.- سێ جار دووباره‌ى كرده‌وه -وهدووبارهبه(صحيح)ى له ابن عمره‌وه رضي الله عنه هاتووهكه: گۆرانى یه (اغاثة اللهفان لابن القيم).
وه‌هه‌روه‌ها جابرو عكرمهو سعیدى كورِى جبیر و مكحول و میمونى كورِى مهران و عمروى كورِى شعیب و على كورِى مدینى و جگه له‌وان له‌ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته وائهفهرموون.
وه(واحدى) (رحمه الله) ئه‌فه‌رمێ:وه‌ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ته‌فسیره به‌ڵگه‌یه بۆ حه‌رامێتى گۆرانى (اغاثة اللهفان لابن القيم).
وه(حاكم) له(المستدرك على الصحيحين)دا ده‌رباره‌ى ته‌فسیرى صحابى ئه‌فه‌رمێ: ((بافێرخوازى زانست بزانێ كهتهفسیرى هاوه‌ڵان كهوهحیان بینیوه.به‌لاى هه‌ردوو (بخاري ومسلم)هوهفهرموودهیهكى (مسند)واتا سه‌نه‌دێكى نهپچرِاوى هه‌یه.
وه‌پێشه‌وا(ابن القیم) (رحمه الله) ئه‌فه‌رمێ:له‌كتێبى(اغاثة اللهفان)دا له‌سه‌ر قسه‌ى حاكم:وه‌ئه‌مه ئه‌گه‌ر چى قسه‌ى تیایه به‌ڵام هیچ گومانێكى تیانیه كهپێشترن بۆوه‌رگرتن لهجگهلهدواى خۆیان،جائهوان زاناترین كه‌سى ئوممه‌تن به‌مه‌ستى خوا له‌قورئان،له‌سه‌ر ئه‌وان دابه‌زى وه‌ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه‌قسه‌یان له‌گه‌ڵ كرا له‌م ئومه‌ته،وه تهفسیرهكهشیان به‌زانستى و كرده‌وه‌یى له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم بینیوه،ئه‌وان عه‌ره‌ب زمان وپاراو بوون لهرِاستیدا،كه‌س ناتوانێ لهتهفسیرهكهیان لابدات ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌ى رِاست نه‌بێ به‌رامبه‌ر ته‌فسیره‌كه‌یان بوه‌ستێ.
2) خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ :[وَاسْتَفْزِزْ مَن ِاستَطَعْتَ مِنهُم بِصَوتِكَ وَاَجلِبْ عَلَيهِم بِخَيلِكَ وَرَجِلَكَ وَشَارِكهُم فى الأموالِ والأولاد وَعِدهُم وَمَا يَعِدهُمُ الشَّيطانُ الاَّ غُرُوراً]سورة الأسراء:64.
واته:ئه‌ى شه‌یتان هه‌ركه‌س له‌وانه كهدهتوانى به‌ده‌نگى خۆت دنهبدهو به‌رگریان لێ بكه ، بهلهشكرى سواره‌و پیاده‌ت بنێره سه‌ریان و له‌ماڵ و منداڵیاندا به‌شدارى بكهوبهبهڵێن سه‌رگه‌رمیان بكه،به‌ڵام به‌ڵێنى شه‌یتان بێجگه‌له دۆرو فریوو گزى نیه(اجلب:هاوارى توند-استفزز:دنه‌ى بده). .(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى).
له‌ته‌فسیرى(جلالین)داهاتووه(واستفزز:استخف)واته:نزمى كه‌ره‌وه(صوتك:به‌بانگ كردنت بۆ گۆرانى و ئاواز‌و هه‌موو بانگه‌وازێك بۆ سه‌رپێچى وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مه‌یه كه(ابن كثير وطبرى)له(مجاهد)ه‌وه باسى ئه‌كه‌ن.وقرطبي له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌فه‌رمێ:له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هه‌یه كهبهڵگهبێت له‌سه‌ر حه‌رامێتى ئاواز‌و گۆرانى و شتى پرِو پووچ..وه‌ئه‌وه‌ى كهلهدهنگى شه‌یتاندایه یان كرده‌وه‌كه‌ى وهئهوكهسهش كهبهباشى ئه‌زانێ واجبه خۆتى لێ دوور بگریت.
3)خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ :[وَالَّذينَ لاَيَشهَدونَ الزُّورَوَاِذا مَرُّوا بِالَّغوِ مَرُّوا كِرامَاً سورة ]الفرقان:72
واته:به‌نده‌كانى خوا(چونكه پێشتر باسیان ئه‌كات) ئه‌وانه‌ن كهبهدرۆ شایه‌دى ناده‌ن و كاتێ كه‌به‌سه‌ر ناپهسهندێكا برِۆن بهرِێك و پێكى لێ ى دوور ده‌كه‌ونه‌وه. .(ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به‌كورتى و به‌كوردى محمد صالح ابراهیمى).ابن كثير له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌وه‌ى كه‌له(محمدى بن الحنفية) ه‌وه هاتووه باسى ئه‌كا كهووتوویهتى:( زور) لێره‌دا گۆرانیه،وه‌له( قرطبي) و( طبير) یه‌وه هاتووه له(مجاهد)ه‌وه‌له‌سه‌ر ووته‌ى خوا(وَالَّذينَ لاَيَشهَدونَ الزُّور..)كه‌فه‌رموویه‌تى:واتا: گۆرانى نابیستن وه له(طبري) داهاتووه له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا: له(ابوجعفر)كه ئه‌فه‌رمێ:بنهرِهتى ( زور)جوانكردنه‌وه‌ى شته،باسكردنێتى به‌پێچه‌وانه‌ى سیفهتهكهى،هه‌تا وابهخهیاڵى ئه‌و كه‌سه ببات كهئهیبیستێ یان ئه‌یبینێ، كه‌ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌یه كهتیایهتى،وههاوهڵ برِیاردانیش ئه‌گرێته‌وه چونكه جوانه به‌لایانه‌وه،هه‌تا واگومانیان بردكهحهقهو پێچه‌وانه‌كه‌ى باتڵ و نارِهوایه،وهگۆرانیش ئه‌گرێته‌وه چونكه دووباره ده‌نگه‌كه جوان ئه‌كاته‌وه هه‌تا واى لێ ئه‌كات گوێگرهكهبهحهڵاڵى بزانێ(تفسیر الطبري).
وه‌دیسان (طبري )ئه‌فه‌رمێ له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا:كاتێ به‌لاى نارِهوادا تێ پهرِ بن و جا یا بیستیان یان بینیان به‌جوانى تێ ئهپهرِن ،چونكه نایبیستن و گوێ ى بۆ هه‌ڵناخه‌ن (وه‌ك گۆرانى).
[به‌ڵگه‌كانى حه‌رامكردن لهسونهتى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم]
1) پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێ:
ليكونن من أمتى أقوام يستحلون الحر والحرير والخمر والمعازف،ولينزلن أقوام ألى جنب علم، يروح عليهم بسارحة له‌م،يأتيهم لحاجة،فيقولون:أرجع الينا غداً،فيبيتهم الله،ويضع العلم،ويمسح الآخرين قردةوخنازير الى يوم القيامة)رواه البخارى تعليقا برقم5590،ووصله الطبرانى والبيهقى،وراجع السلسلة الصحيحة للألبانى91.
واته:بهرِاستى لهقیامهتتدا كۆمه‌ڵێك په‌یدائه‌بن لهئوممهتم،حه‌ریرو زیناو عه‌ره‌ق و ئامێره‌كانى مۆسیقا لێدان حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن،وهبهرِاستى كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له‌لاى شاخى به‌رز نیشته‌جێ ئه‌بن،وهرِانهكهیان ئێوارانێك به‌لایاندا تێ پهرِ ئه‌بێت وه‌یه‌كێك دێ بۆ لایان بۆ پێویستى پێى ئه‌ڵێن به‌یانى وه‌ره‌وه بۆلامان،جاشه‌و خوا له‌ناویان ئه‌بات وهكێوهكه ئهرِوخێنى به‌سه‌ریاندا . وه‌خواى گه‌وره رِوومهتى كۆمه‌ڵیكى تریان ئهگۆرِێت بۆ رِوومهتى مه‌یموون و به‌راز هه‌تا رِۆژى قیامه‌ت.
وه بهدروستێتى (صحيح)ێتى ئه‌م فه‌رمووده گه‌وره زانایان دانیان پێناوه له‌وانه:پێشه‌وا ابن حبان،اسماعیلی،ابن صلاح،ابن حجري عسقلاني،وه‌شێخى ئیسلام ابن تيمية،وه طحاوى،وه‌ابن القیم،وصنعاني،وه‌جگه له‌مانه‌ش زۆرن.
وه‌پێشه‌وا ابن القیم (رحمه الله)ئه‌فه‌رمێ:وه‌هیچ كه‌س رِهخنهى له‌م فه‌رمووده نه‌گرتووه جگه له ابن الحزم بۆ سه‌رخستنى مهزههبهباتڵهكهى له رِهوایهتى ئامێره‌كانى مۆسیقا،وه وادائه‌نێ كه (منقطع) چونكه (بخاري) (سند)ه‌كه‌ى (متصل) نه‌كردووه- نه گهیاندوهپێی- وزاناى پایه‌به‌رز (ابن الصلاح)(رحمه الله)ئه‌فه‌رمێ:لاناكرێتهوه به‌لاى (ابن حزم)دالهرِهت دانه‌وه‌ى ئه‌و فهرموودهیهوهههڵهى له‌مه‌دا كردووه له‌چه‌ند رِوویهكهوه..وهفهرموودهكه (صحيح)هو (سند) ه‌كه‌ى زانراوه به‌مه‌رجى (صحيح)برِوانه كتێبى(غذاء الألباب فى شرح منظومة الآداب لأمام السفاريني).
وه به‌ڵگه له‌فه‌رمووده‌كه‌دا هه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامكردنى ئامێره‌كانى لێدانى مۆسیقا‌و ته‌پڵ لهدوورِووهوه:
*یه‌كه‌میان ووته‌ى"یستحلون"ئهمهرِاشكاوانهدهریئهبرِێ كه‌ئه‌وانه‌ى لهفهرموودهكه باسكراون له‌وانه‌ش مۆسیقا له‌شه‌رعدا حه‌رامه وه‌ئه‌و كه‌سانه حهلاَڵى ئه‌كه‌ن.
*دووه‌م:مۆسیقا نزیك ئه‌و شتانه كراوه‌ته‌وه كهحهرامێتیان جێگیربووه كهزیناو عه‌ره‌ق و حه‌ریره،جائه‌گه‌ر مۆسیقا حه‌رام نه‌بوایه نزیك له‌وانه باس نه‌ئه‌كرا (سلسلة الأحاديث الصحيحة1/140-141به‌ده‌ستكاریه‌وه)
وه‌شێخى ئیسلام(ابن تيمية)(رحمه الله)ئه‌فه‌رمێ:ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامكردنى مۆسیقا،وهمۆسیقا ئامێره‌كانى ئه‌گرێته‌وه له‌لاى ئه‌هلى زمانه‌وانیدا جا(معازف)ناوێكه بۆ هه‌موو ئامێره‌كانى مۆسیقا(مجموع الفتاوى لابن تيمية).
2) وه( ترمذي) له(سنن )ه‌كه‌یدا ئهیگێرِێتهوهله جابره‌وه رضي الله عنه:
(خرج رسول الله صلى الله عليه وسلم مع عبد الرحمن بن عوف الى النخيل،فاذا بأبنه ابراهيم يجود بنفسه،فوضعه فى حجره ففاضت عيناه،فقال عبدالرحمن :أتبكي وأنت تنهى عن البكاء؟قال:انى لم أنه عن البكاء،وانما نهيت عن صوتين أحمقين فاجرين:صوت عندنغمة له‌و ولعب ومزامير الشيطان،وصوت عند مصيبة:خمش وجوه وشق جيوب ورنة.) قال الترمذى:هذا الحديث حسن وحسنه الألبانى فى صحيح الجامع5194
كه‌فه‌رموویه‌تى:پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌رچوو له‌گه‌ڵ عبدالرحمن ى كورِى عوف بۆلاى (النخیل)چ ابراهیمى كورِى گیان ئه‌دا ، بردیهژوورهكهی ، پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم چاوه‌كانى پرِبوون له‌فرمێسك عبدالرحمن فه‌رمووى:ئه‌گریت و خۆتیش نه‌هى ئه‌كه‌ى له‌گریان؟فه‌رمووى:من نه‌هى ناكه‌م له‌گریان، به‌ڵكو نه‌هى ئه‌كه‌م له‌دوو ده‌نگى بێ عه‌قڵى خراپ:ده‌نگێك له‌كاتى ئاوازى نارِهواو یارى و ئاوازى شه‌یتان،وهدهنگێك له‌كاتى موسیبه‌تدا:رِوورِنین و قژ برِین رِوومهت كوتان.
3) وه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێت:صوتان ملعونان،صوت مزمارعند نغمة،وصوت ويل عند مصيبة.أسناده حسن السلسلة الصحيحة427.
واته:دووده‌نگ نه‌فره‌تیان لێ كراوه،ده‌نگی ئاوازى شمشاڵ( یان مۆسیقا )له‌كاتى خۆشی‌دا،وده‌نگى هاوار له‌كاتى موسیبه‌ت و به‌ڵادا .
4) وهلهپێغهمبهر صلى الله عليه وسلم ه‌وه كه‌فه‌رموویه‌تى :ليكونن فى هذه الأمة خسف ،وقذف،ومسخ،وذلك اذا شربت الخمور،واتخذوا القينات،وضربوا بالمعازف.صحيح بجموع طرقه :السلسلة الصحيحة2203
واته:له‌م ئوممه‌ته‌دا رِۆچوون به‌ناخى زه‌وى و فرِێدان وسرِینهوهى رِووخسار رِووئهدات ئه‌مه‌ش كاتێ ئه‌بێ كه عه‌ره‌ق خورایه‌وه‌و،ئافره‌تى گۆرانى بێژ په‌یدابوو،ومۆسیقا لێ درا.
5) وه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رمێت ::ان الله حرم على أمتى الخمر،والميسر،والمزر، والكوبة، والقنين،وزادنى صلاة الوتر.صحيح.صحيح الجامع"غذاء الألباب"
واته: خواى گه‌وره (عه‌ره‌ق) و(قومار)و (ئاوى جۆ یان گه‌نم) و(ته‌پڵ یان تاوڵه) و(ئه‌و یاریه‌ى كهرِوَمهكان قومارى پێ ده‌كه‌ن )حه‌رام كردووهوهنوێژى وه‌ترى له‌سه‌رم زیادكرد..
6) وروى ابوداود فى سننه عن نافع أنه قال:سمع ابن عمر مزماراً،قال:فوضع على أذنيه، ونأى عن الطريق ، وقال لى: يانافع هل تسمع شيئاً؟قال:فقلت :لاقال: فرفع أصبعيه من أذنيه، وقال: كنت مع النبي صلى الله عليه وسلم،فسمع هذا فصنع هذا.حديث صحيح،صحيح ابى داود(4116).
واته: نافع ئه‌فه‌رمێ: ابن عمر ده‌نگى شمشاڵێكى بیست.په‌نجه‌كانى خسته هه‌ردوو گوێ یه‌وه و لاى دا لهرِێگهكهو فه‌رمووى: نافع هیچ ئهبیستى؟ ئه‌فه‌رمێ:ووتم: نه‌خێر. پاشان په‌نجه‌كانى له‌هه‌ردوو گوێ یه‌وه لابرد و فه‌رمووى: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بووم، شتێكى ئاواى بیست و ئاواى كرد .
وه‌پێشه‌وا قرطبي له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌فه‌رمێ: زانایانمان ئه‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر ئه‌مه كارى یان بێت له‌ئاست ده‌نگێك كه لهرِێكى و ناوهرِاست ده‌رنه‌چێ ئه‌ى چیان ئه‌كرد به‌گۆرانى ئه‌م زه‌مانه‌و ده‌سته وتاقمهكانیان" الجامع لأحكام القرآ‌ن للقرطبى".
[ووته‌ى پێشه‌وایانى ئه‌هلى عیلم]
پێشه‌وا عمرى كورِى عبدالعزیز رضي الله عنه ئه‌فه‌رمێ: گۆرانى سه‌ره‌تاكه‌ى لهشهیتانهوهیهو كۆتاییه‌كه‌ى توورِهبوونى خواى گه‌وره‌یه(غذاء الالباب)،وهكۆرِا (اجماع) نه‌قل كراوه له‌سه‌ر حه‌رامێتى گوێگرتن بۆ مۆسیقا و ئامێره‌كانى له‌كۆمه‌ڵێ له‌زانایان له‌وانه: پێشه‌وا قرطبى و ابن الصلاح وابن رجب الحنبلي و.وه‌پێشه‌وا ابو العباس القرطبي ئه‌فه‌رمێت: گۆرانى قه‌ده‌غه‌یه به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سوننه‌ت.وه‌هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمێ:جائاوازى شمشاڵ و ژێ و ته‌پڵ جیاوازى نیه له‌سه‌ر حه‌رامێتى گوێگرتن لێ ى وه‌نه‌م بیستووه كه‌هیچ كه‌سێ له( سلف )كه‌قسه‌ى وه‌رگیرێ و زانایانى( خلف) یش كه‌ئه‌مه حه‌ڵاڵ بكات.جاچۆن حه‌رام نیه له‌كاتێكا شیعارى عه‌ره‌ق خۆر و فاسقهكانه و ورووژێنه‌رى ئاره‌زووه‌كانه؟ جاشتێ ئاوابێ گومانى تێدانیه كهحهرامهو خاوه‌نه‌كه‌ى تاوانباره( الزاجر عن اقتراف الكبائر لابن حجر الهيثمي). وه ابن الصلاح رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:كۆرِاى زانایانى له‌سه‌ره لهحهرامكردنى وهجێگیر نه‌بووه له‌هیچ كه‌سێ له‌وانه‌ى كه‌گوێ بۆ قسه‌ى ئه‌گیرێ لهكۆرِاى زانایان كه‌گۆرانى حه‌ڵاڵ كردبێ.
قاسمى كورِى محمد رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:گۆرانى نارِهوایه، نارِهواش له‌ئاگردایه.
وه حسن ى بصري رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:ئه‌گه‌ر له(وليمة=ئه‌و خواردنه‌ى دروست ئه‌كرێ بۆ ژن گواستنه‌وه‌و بانگكردنى خه‌ڵكى بۆى كهسوننهتى پێغهمبهرهصلى الله عليه وسلم گۆرانى ومۆسیقاى تیا‌بوو،بانگ كراى ناتوانى بچیت بۆئه‌و ده‌عوه‌ته(الجامع للقیروانى)
النحاس رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:قه‌ده‌غه‌یه به‌به‌ڵگه‌ى قورئان و سونه‌ت.
الطري رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:هه‌موو زانایانى شوێنه جیاوازه‌كان كۆرِان له‌سه‌ر (كراهة تحریمى)ى گۆرانى و قه‌ده‌غه‌كردنى.
وه‌پێشه‌وا الڕوزاعی رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:دروست نیه بچیت بۆ (وليمة) یه‌ك كهتهپڵ ومۆسیقاى تیابێ.
ابن القیم رحمه الله لهرِوونكردنهوهى مه‌زهه‌بى ابو حنیفه دا رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:بهرِاستى هاوهڵانى ابو حنیفه به‌ئاشكرا گوێگرتن له‌و شتانه‌ى كه‌مرۆڤ بێ ئاگا ئه‌كه‌ن وه‌ك شمشاڵ و ده‌ف و،هه‌تا لێدانى ته‌پڵیش حه‌رام ئه‌كه‌ن،وهبهئاشكرا ئه‌ڵێن:كه‌سه‌رپێچى خوایه،موسوڵمان فاسق ئه‌كات،شایه‌تى خاوه‌نه‌كه‌ى وه‌رناگیرێ . وه‌له‌وه زیادهرِۆتر ئه‌ڵێن: گوێگرتن له‌گۆرانى فاسقیهو و چێژ لێ وه‌رگرتنى كوفره.وهفهرموودهیهك له‌م باره‌یه‌وه هاتووه(صحيح) نیه به‌رز( رفع)بكرێته‌وه بۆلاى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم . ئه‌ڵێن:وهلهسهریهتى كه‌هه‌وڵ بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌گوێ ى بۆ نه‌گرێ كاتێ به‌لایدا تێ پهرِێ یان دراوسێ ى بوو .(اغاثة اللهفان). وهئهگێرِنهوه له‌پێشه‌وا ابو حنیفههوه رحمه الله:كه‌گۆرانى له‌وتاوانانه گه‌وره‌تره كه‌پێویسته به‌خێرایى وازى لێ بهێنرێ ،وه پێشه‌وا السفارینى له كتێبى (غذاء الألباب فى شرح منظومة الآداب) دا قسه له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى پێشه‌وا ابو حنیفه رحمه الله ئه‌كات و ئه‌فه‌رمێ: جا ابو حنیفه گۆرانى به(مكروه) دائه‌نێ و له‌تاوانه‌كانى ئه‌ژمێرێ.وه‌هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بى ئه‌هلى كوفه‌ش وه‌ك( سفیان وحمادو ابراهیم والشعبی) وجگهلهوانیش جیاوازى نیه له‌نێوانیاندا له‌م باره‌یه‌وه،وه‌هیچ جیاوازیه‌ك نابینین له‌نێوان ئه‌هلى بهێره له‌م باره‌یه‌وه.
وه قاضي ابویوسف قوتابى پێشه‌وا ابو حنیفه،كاتێ پرسیارى لێ كرا ده‌رباره‌ى پیاوێك كه‌گوێ ى له‌ئاوازێك ئه‌بێت له‌یه‌كێك له‌ماڵه‌كاندا.ئه‌ویش فه‌رمووى:بچۆ ژووره‌وه به‌بێ ئیزنیان چونكه رِێگرى له‌خراپه(منكر) فه‌رزه.
وه‌پێشه‌وا مالك رحمه الله رِێگرى كردووه له‌گۆرانى وگوێگرتن لێ ى .وه‌كاتێ پرسیارى لێ كرا ده‌رباره‌ى گۆرانى و لێدانى مۆسیقا.فه‌رمووى:هیچ ژیرێك نیه كهبڵێ گۆرانى حه‌قه.ئه‌وانه‌ى ئه‌م كارهئهكهن لاى ئێمه (فاسق)ن ولهرِێ لایان داوه.( تفسیر الطبري). وه( فاسق) شایه‌تى لێ وه‌رناگیرێ لهحوكمى ئیسلامدا، پیاوباشان نوێژى له‌سه‌ر ناكه‌ن ئه‌گه‌ر مرد. به‌ڵكو خه‌ڵكى ساده‌و كه‌م زانست نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ابن القیم رحمه الله لهرِوونكردنهوهى مه‌زهه‌بى شافیعیدا رحمه الله ئه‌فه‌رمێ: هاوهڵانى شافیعى به‌ئاشكرا ئه‌ڵێن،ئه‌وانه‌ى كهزانان بهمهزههبهكهى: كهحهرامهو رِهدى ئه‌وانه‌یان داوه‌ته‌وه كهئهوشته بده‌نه پاڵى به‌حه‌ڵاڵى وهكقاضى ابوالطيب الطبري و ابواسحاق و ابن الصباغ( اغاثة اللهفان)..وه‌پرسیار كرا لهشافیعى رحمه الله ده‌رباره‌ى گۆرانى و مۆسیقا، فه‌رمووى: یه‌كه‌م كه‌س كه‌ئه‌مه‌ى داهێنا ( زنادقه) بێ دینه‌كان بوون له‌عێراق هه‌تا خه‌ڵكى له‌نوێژو زیكر دوور بخه‌نه‌وه‌و بێ ئاگایان بكه‌ن(الزواجر فى اقتراف الكبائر).
ابن القیم رحمه الله لهرِوونكردنهوهى مه‌زهه‌بى پێشه‌وا احمد رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:عبدالله كورِى ئه‌فه‌رمێ : پرسیارم كرد له‌باوكم ده‌رباره‌ى گۆرانى،فه‌رمووى: گۆرانى دوورِوویى له‌دڵا دروست ئه‌كا، سه‌رنجم رِاناكێشێ،پاشان باسى ووته‌كه‌ى پێشه‌وا مالكى كرد: .ئه‌وانه‌ى ئه‌م كارهئهكهن لاى ئێمه (فاسق)ن ولهرِێ لایان داوه.( اغاثة اللهفان).
وه‌پرسیار كرا له‌پێشه‌وا احمد ده‌رباره‌ى پیاوێك مردووه و كورِێك و كه‌نیزه‌كێكى لێ به‌جێ ماوه،كورِهكه پێویستى به‌فرۆشتنى كهنیزهكهكهبوو،پێشه‌وا احمد فه‌رمووى: ئهیفرۆشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ساویلكه‌و سادده‌یه نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گۆرانى بێژه، پێی ووترا: سێ هه‌زار دینار ئه‌كات، رِهنگه بیفرۆشێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ساویلكه‌و سادده‌یه بیست هه‌زار دینار بكات. فه‌رمووى: نافرۆشرێ مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ساویلكه‌و سادده‌یه.
ابن الجوزى رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:وه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌گۆرانى ئاگادارى لێ كراوه‌ته‌وه،چونكه ئه‌گه‌ر ئاگادارى لێ نه‌كرابێت جائز نه‌بوو ماڵى هه‌تیوه‌كه به‌زایه بچێت.( الجامع لأحكام القرآ‌ن).وهدهقى پێشه‌وا احمد له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كهئامێرهكانى بێ ئاگاكردن بشكێنرێ وه‌ك طنبور و جگه له‌ویش كاتێ بینى ئاشكرابوو هیچ نه‌درابوو به‌سه‌ریدا، تواناى شكاندنى هه‌بوو( اغاثة اللهفان).
شێخى ئیسلام ابن تیمیه رحمه الله ئه‌فه‌رمێ: مه‌زهه‌بى هه‌ر چوار پێشه‌واكه ئه‌وه‌یه كهئامێرهكانى بێ ئاگاكردن( له‌و) هه‌موو حه‌رامه...وه‌هیچ كه‌سێ لهشوێنكهوتوانى پێشه‌وایان باسى ناكۆكى نه‌كردووه له‌وباره‌یه‌وه.(مجموع الفتاوى لابن التيمية)
وه‌دووباره ئه‌فه‌رمێ: بزانه له‌سه‌رده‌مى سێ سه‌ده چاكه‌كان( واته هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووان و شوێنكه‌وتووى شوێنكه‌وتووان)نهلهحیجازو نهلهشام و نهلهیهمهن و نهلهمصر و نهلهمغرب و نه‌له‌عێراق و نهلهخراسان له‌وكه‌سانه‌ى كهئههلى دین و چاكسازى وزوهدو و عیباده‌تن كۆنه‌بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر شتێكى وه‌ك گوێگرتن لهفیكهو چه‌پڵه‌لێدان نهبهدهف ونهبهناولهپ و نهبهداردان له‌ته‌پڵى گه‌وره به‌ڵكو ئه‌مه دواى كۆتایى 100 ساڵى دووه‌مى دواى كۆچى سه‌رى هه‌ڵدا. جاكاتێ پێشه‌وایان ئه‌مه‌یان بینى به‌رهه‌ڵستیان كرد.وهلهشوێنێكى تردا ئه‌فه‌رمێ :( معازف) ئامێره‌كانى مۆسیقا:عه‌ره‌قى نه‌فسه،كارى گه‌وره‌تر ئه‌كات لهنهفسهكان وه‌ك كارى پیاڵه‌یه‌ك عه‌ره‌ق. .(مجموع الفتاوى لابن التيمية)
وهلهرِوونكردنهوهى حاڵى كه‌سێك كهخووى گرتووه به‌گوێگرتن له‌گۆرانى ئه‌فه‌رمێ: وهلهبهرئهمه هى واههیهخووى پێوه ئه‌گرێ و چێژى لێ وه‌ر ئه‌گرێ و گوێ نادات به‌گوێگرتن له‌قورئان و دڵخۆش نابێت پێی.وه‌ئه‌وه‌ى كهلهگوێگرتن لهبهیتهشیعرهكاندا ئه‌یبینێ له‌گوێگرتن لهقورئاندا نایبینێ.به‌ڵكو ئه‌گه‌ر قورئانیان بیست به‌دڵێكى بێ ئاگا ئه‌یبیستن له‌گه‌ڵ زمانێكى خراپ وه‌كاتێ گوێیان لهچهپڵهو فیكه بوو ده‌نگیان كه‌م ئه‌كه‌نه‌وه‌و بێ ده‌نگ ئه‌بن و جووڵه‌یان نامێنێت و گوێ ى بۆ ئه‌گرن. .(مجموع الفتاوى لابن التيمية)
وه‌شێخى ئه‌لبانى رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:هه‌رچوار مه‌زهه‌به‌كه هاوده‌نگن له‌سه‌ر حه‌رامكردنى ئامێره‌كانى لێدانى مۆسیقا هه‌مووى السلسلة الصحيحة1/145.
ابن القیم رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:بزانهبهرِاستى تۆ كه‌سێك نابینى گرنگى بدات به‌گۆرانى و ئامێره‌كانى مۆسیقا ئیلا گومرِایى و لادانى تیایه له‌سه‌ر رِێگهى هیدایه‌ت به‌زانست و كرده‌وه‌وه،وه‌پشت هه‌ڵ ئه‌كات له‌بیستنى قورئان بۆ بیستنى گۆرانى. وهدهربارهى گۆرانى ئه‌فه‌رمێ:بهرِاستى نوشته‌و رِوقیهى زینایه و هاوه‌ڵ برِیاردانى شه‌یتان وعهرهقى عه‌قڵه‌كانه وه‌زیاتر له‌هه‌موو قسهنارِهواكان خه‌ڵك لائه‌دات له‌قورئان به‌هۆى زۆر مه‌یلى نه‌فسه‌كان بۆلاى و حه‌زكردن لێى.وهئهفهرمێ:
حــــب القــــرآن وحب ألحان الغنا فــى القلــب عبد ليس يجتمعـان
والله ماســـــلم الــذى هــو دأبه أبــــداً من الأشــراك بالـــرحمان
واذا تعـــلق بالســماع أصـــاره عــــبداً لــــكل فـــلانة وفـلان
واته:
كۆنابنه‌وه له‌دڵێك ئه‌بێ چاكى بزانى
خۆشه‌ویستى قورئان وخۆشه‌ویستى گۆرانى
بهوخوا سه‌لامه‌ت نابێ ئه‌و هى پیشه‌ى ئه‌مه‌یه
له‌هاوه‌ڵ برِیاردانى بۆ خوداى میهره‌بانى
ئه‌گه‌ر به‌ستراوه‌به گوێگرتن ئه‌یكاته به‌نده
بۆ خه‌ڵكانى بێ قیمه‌ت لهفسیارو فلاَنى
وه‌به‌مه بۆمان رِوون بویهوهلهووتهى پێشه‌وایانى زانست كه‌دانیان ناوه بهحهرامێتى گۆرانى مۆسیقا و به‌رهه‌ڵستیان لێ كردووه.
ئه‌وه‌ى له‌م حوكمه ده‌رئه‌كرێ:
وهلهوحوكمانهى سه‌ره‌وه‌دا (ده‌ف) به‌بێ ئه‌ڵقه جیائهكرێتهوه .ئه‌ویش لهجهژنهكان و ژن گواستنه‌وه به‌كار بهێنرێ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه چونكه به‌ڵگه‌ى (صحيح) له‌سه‌ره.
شێخى ئیسلام رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم رِێ ى داوه له‌جۆره خۆشیه‌ك له‌ژن گواستنه‌وه‌و هاوشێوه‌ى هه‌روه‌ك رِێ ى داوه به‌ئافره‌ت كهدهف لێبدات له‌ژن گواستنه‌وه و خۆشیه‌كاندا به‌ڵام پیاوان له‌سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم داكهسیان ده‌فیان لێ نه‌داوه و چه‌پڵه‌شیان لێ نهداوهبهڵكو به(صحيح) ى( ثابت) بووه كه‌فه‌رموویه‌تى: چه‌پڵه لێدان بۆ ئافره‌تان و، سبحان الله ش بۆ پیاوان،وهنهفرهتى كردووه له‌و ئافره‌تانه‌ى خۆیان ئه‌چوێنن به‌پیاوان و له‌وپیاوانه‌ى خۆیان ئه‌چوێنن به‌ئافره‌تان.(المجموع الفتاوى).
وه‌دووباره له‌فه‌رمووده‌كه‌ى عائشة رضى الله عنها كه‌فه‌رموویه‌تى:
دخل علىّ ابوبكر وعندي جاريتان من جوارى الأنصار فى يوم بعاث قالت: وليستا بمغنيتين فقال: ابوبكر أبمزامير الشيطان فى بيت رسول الله صلى الله عليه وسلم وذلك فى يوم عيد الفطر فقال النبي صلى الله عليه وسلم : ياأبابكر ان لكل قوم عيداوهذا عيدنا.(صحيح:صحيح ابن ماجه)1540.
واته: ئه‌بوبه‌كر هاته ژووره‌وه بۆ لام ودوو كه‌نیزه‌كم لابوون لهكهنیزهكه ئه‌نساریه‌كان ،گۆرانیان بهبالاَى ئه‌و شهرِهدا ده‌ووت كهئهنساریهكان لهرِۆژى(بعاث) بردیانه‌وه. وهگۆرانى بێژیش نه‌بوون،جا ئهبوبهكررضي الله عنه فه‌رمووى: ئایا ئاوازى شه‌یتان دهرئهبرِن له‌ماڵى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌مه‌ش لهرِۆژى جهژندابوو.جاپێغهمبهر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌بوبه‌كر هه‌موو گه‌لێك جه‌ژنێكى هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش جه‌ژنى ئێمه‌یه.
[رِهت دانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كهفهرموودهكهى ( دووكهنیزهكهكه) ئه‌كه‌نه به‌ڵگه بۆ حه‌ڵاڵێتى ئامێره‌كانى مۆسیقا(معازف)]
ابن القیم رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:وهلهمهش سه‌یرتر به‌ڵگه هێنانهوهتانه بۆ حه‌ڵاڵێتى گوێگرتنى تێكه‌ڵ كه‌باسمانكرد.به‌گۆرانى دووكچى بچووك كهنهگهیشتوونهته ته‌مه‌نى باڵغ بوون،له‌لاى ئافره‌تێكى منداڵ لهرِۆژى جه‌ژن و خۆشى بهبهیتگهلێك لهبهیتهكانى عه‌ره‌ب له‌وه‌سف كردنى ئازایه‌تى و شهرِو رِهوشتى جوان و چاك،ئه‌م له‌كوێ و ئه‌و له‌كوێ؟!.وه‌سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ریان چونكه گه‌وره‌ترین رِاستگۆ رضي الله عنه ابوبكر ئه‌مه‌ى ناوناوه ئاوازێك لهئاوازهكانى شه‌یتان وهپێغهمبهرصلى الله عليه وسلم دانى ناوه به‌م ناونانه،وهرِێگهى داوه بۆ دوو كهنیزهكى بچووكى ته‌كلیفى شه‌رعى له‌سه‌ر نه‌بوو بهشعرێك كه‌شتێكى خراپى تێدانیه و گوێ گرتن لێیشى خراپ نیه.جائایا ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌یكه‌ن و ئه‌یزانن له‌گوێگرتن له‌و شتانه‌ى كهشاراوهنیه؟
جا سبحان الله چۆن عه‌قڵ و تێگه‌یشتنه‌كان گومرِابوون(مدارج السالكین).
وه‌ابن الجوزى رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:وهعائشه له‌وكاته‌دا بچووك بووه، وهنهقڵ نه‌كراوه پێش باڵغ بوونى و علم وه‌رگرتنى ئیللا زه‌مى گۆرانى كردووه، چونكهبهرِاستى كورِى براكه‌ى قاسمى كورِى محمد زه‌مى گۆرانى ئه‌كرد و رِێگرى ئه‌كر له‌گوێگرتن لێ ى و له‌كاتێكدا علمى لهعائشه وه‌رگرتبوو( تلبیس ابلیس).
ابن حزم و رِهوایهتى گۆرانى
به‌ڵام ئه‌وه‌ى كهئهمانهوێ ئاگادارى له‌سه‌ر بده‌ین كه‌خه‌ڵك ئه‌گه‌ر بینیان كهابن حزم و جگه له‌ویش له‌زانایان به‌حه ڵاڵى ئه‌زانن،ئه‌وه لهخهیاڵیان لائه‌چێ له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانیانه‌ى ئهمرِۆ كه‌هه‌یه له‌كه‌ناڵ و ئیزگهكان و لهسهرشانۆو فندقهكان. وه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه,چونكه نموونه‌ى گۆرانى موسوڵمان نایڵێ، چ جاى زانایه‌كى وه‌ك پێشه‌وا ى گه‌وره ابن حزم. جازانایان هاوده‌نگن لهسهرحهرامێتى هه‌موو گۆرانیه‌ك كهخراپهو تاوان و هاندانى بۆ خراپه تیابێ.
وه‌ئێمه حاڵى گۆرانى ئهمرِۆ ئه‌زانین و ئه‌وشته حه‌رامه (قطع)یانه‌ى كه‌تیایدا رِوو ئه‌دات وهخۆدهرخستن و تێكه‌ڵى و بانگ كردنى ئافره‌تى رِووت بۆ زیناو خراپه‌كارى و عه‌رق خواردنه‌وه، كهگۆرانیبێژێكى رِووت یا نیمچه رِووت ئه‌وه‌ستێ به‌رامبه‌ر چاوهپیس و دڵه نه‌خۆشه‌كان بۆ باسكردنى ووشه‌ى خۆشه‌ویستى ودڵدارى. وه‌هه‌موویان له‌سه‌ر رِێ لائه‌ده‌ن له‌پیاوو ژن ومۆسیقا لێ ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر پێچى خوا‌و توورِهیى ئه‌و.
وه‌بۆیه ئه‌ڵێین:ئه‌وكه‌سه‌ى له‌ناوى خه‌ڵكدا بلاَوى ئه‌كاته‌وه كهابن حزم گۆرانى بهرِهوا ئه‌زانێ، ئه‌بێ بزانێ كهقسهكهى له‌كوێ كۆتایى دێت و بۆ كوێ ئهرِوا؟ئه‌گه‌ر بهرِههایى باسى كرد به‌بێ مه‌رج دانان و(ضوابط)، جابالهخوا بترسێ و بزانێ بۆ كوێ قسه‌كه‌ى كۆتایى دێت وهباووردبێتهوه له‌و واقیعه‌ى كه‌تیایدا ئه‌ژى.
پاشان بزانه كهبوونى ابن حزم و جگه له‌ویش كهبهرِهواى بزانێ له‌كاتێكا فه‌رمووده‌ى (صحيح) له‌پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتبێ حه‌رامى بكات هیچ سوودێكت پێ ناگه‌یه‌نێ.
سلیمانى تمیمى رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:ئه‌گه‌ر رِێگه پێدانى هه‌موو زانایه‌ك وهخزانى هه‌موو زانایه‌ك وه‌رگرى، هه‌موو خراپه‌یه‌كت تیادا كۆبووه‌ته‌وه.
وهبهرِاستى خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمێ:[وَمَاآتاكُمُ الرَّسولُ فَخُذُوهُ وَمَانَهاكُم عَنهُ فَانتَهوا] الحشر:7.
وه‌هه‌روه‌ها:[فَلْيَحذَرِالَّذينَ يُخَالفونَ عَن أمرِهِ أن تُصيبَهُم فِتنَةٌ أو يُصيبَهُمْ عَذابٌ اّليم]النور:63
وه چه‌ن جوانه! ئه‌و شعره‌ى كه‌ئه‌ڵێ:
العلم قال الله قال رسول الله ان صح
والاجمـــــــاع فاجهـــد فيـــــــه
وحذار من نصب الخلاف جهــــالة
بين الــرســـول وبين رأى فقيــــــه
واته:
زانست ئه‌وه‌یه كه‌خواو پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم ئه‌گه‌ر صحيح بێ بفه‌رموون له‌گه‌ڵ كۆرِا جاههوڵى تیابده. وهوریابه له‌دروستكردنى جیاوازى له‌نێوان پێغه‌مبه‌رو رِهئى شهرعزانێك.
وهحوكمى سروود(نشید)ى ئیسلامى كهخا ڵى بێ له‌مۆسیقا به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه‌یه:-
دروست(صحيح)ه كه‌پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵه بهرِێزهكان رضي الله عنهم شیعریان بیستووه‌و سروودیان ووتوه‌و داوایان كردووه له‌جگه له‌خۆیان كه‌بۆیان بڵێن،له‌سه‌فه‌رو ئاماده‌ییدا،لهكۆرِهكانیاندا،به‌ده‌نگى تاكه‌كه‌س هه‌روه‌ك شیعره‌كانى حسانى كورِى ثابتc و عامر رضي الله عنه. وهبهكۆرس واته: كۆمه‌ڵێ پێكه‌وه وه‌ك له‌فه‌رمووده‌كه‌ى ان‌س رضي الله عنه هه‌یه له‌چیرۆكى هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌ق لهشهرِى خه‌نده‌قدا كه‌فه‌رمووى:فلما رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم ما بنا من نصب والجوع قال: اللهم لاعيش الا عيش الآخرة فاغفرللانصار والمهاجرة،فقالوا مجيبين له:نحن الذين بايعوا محمدا على الجهاد مابقينا أبداَ.رواه البخارى3/1043
واته:كاتێ پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم بینیمانى به‌و هیلاكى و برسێتیه‌وه فه‌رمووى: خوایه هیچ ژیانێك نیه جگه له‌ژیانى دوارِۆژ،جا له‌پشتیوانان و كۆچ كردووه‌كان خۆش ببه.ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه:ئێمه‌ین په‌یمانمان داوهبهمحمد له‌سه‌ر تێكۆشان له‌پێناوى خوا هه‌تا ماوین.
وهلهدانیشتنهكاندا:
أخرج ابن ابى شيبة بسند حسن عن ابى سلمة بن عبدالرحمن قال:(لم يكن أصحاب رسول الله صلى الله عليه وسلم منحرفين ولا متماوتين، كانوا يتناشدون الأشعار فى مجالسهم، وينكرون أمر جاهليتهم،فاذا أريد أحدهم عن شي‌ء من دينه دار‌ت حماليق عينه.(مصنف ابن ابى شيبة8/711)
جائه‌م به‌ڵگانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ى (نشید) سروودجائزه،جائیتر به‌ده‌نگى تاك یان به‌كۆرس و جماعى.وه(نشید) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا واته: ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه بهشعرهوه له‌گه‌ڵ جوانكردنهوهو نهرمكردنهوهى(القاموس المحيط)، وه‌چه‌ند شتێك هه‌یه ئه‌بێت ئاگادارى لێ بكرێت له‌كاتى سروود ووتندا كهئههلى عیلم بۆیان داناوین ئه‌ویش: به‌كار نه‌هێنانى ئامێره‌كانى مۆسیقا یه لهسرووددا،زۆر نهووتنى و نه‌كردنى بهویردى زوبان، وهكاتى پێ بهفیرِۆ نه‌درێت و واجبه‌كانى پێ نه‌چوێنێ له‌گه‌ڵ فه‌رزه‌كان، به‌ده‌نگى ئافره‌ت نه‌بێ،وهقسهى خراپه‌ى تیانه‌بێ،وهلهئاوازى فاسق و خراپه‌كاران نه‌چێت،وهكاریگهرى ده‌نگى تیانه‌بێ كه‌وه‌ك مۆسیقاى لێ بكات، وه‌ئه‌بێ ئاوازێكى واى نه‌بێت كهتهپڵى بۆ لێ بدرێ و فیتنه دروست بكات وه‌ك ئه‌وانه‌ى كه‌گۆرانى ئه‌بیستن.
وه‌له‌كۆتاییدا.
ابن القیم رحمه الله ئه‌فه‌رمێ:بزانه گۆرانى تایبه‌تمه‌ندى گه‌لێكى هه‌یه كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر بۆ یهكردنى دڵ بهدوورِوویى( نفاق)، وه سه‌وزبوونى له‌دڵ وه‌ك سه‌وزبوونى تۆوه به‌ئاو.
جالهتایبهتمهندیهكانى: دڵ بێ ئاگا ئه‌كات و لاى ئه‌دات له تێگه‌یشتن له‌قورئان و وردبوونه‌وه لێ ى و كاركردن به‌وه‌ى كهتیایهتى. چونكه گۆرانى و قورئان لهدڵێكدا هه‌رگیز كۆنابنه‌وه له‌به‌ر ئه‌و دژایه‌تیه‌ى كهلهنێوانیاندا هه‌یه.چونكه قورئان نه‌هى ئه‌كات لهشوێنهكهوتنى ئاره‌زوو وه‌فه‌رمان ئه‌كات به‌پاك داوێنى،ودووركهوتنهوهلهئارهزووى نه‌فسى،وههۆیهكانى لادان، وهنههى ئه‌كات له‌شوێنكه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانى شه‌یتان. به‌ڵام گۆرانى فه‌رمان ئه‌كات به‌خه‌ڵكى به‌دژى هه‌موو ئه‌مانه،وهجوانى ئه‌كاته‌وه‌و،نه‌فسه‌كان ئه‌وروژێنێ بۆ ئاره‌زووى لادان و كارئه‌كاته سه‌ر گوێ‌گران وه ئهتجووڵێنى بۆ هه‌موو خراپه‌یه‌ك،وهئهیگهیهنێ به‌هه‌موو خراپه‌كارێك، جاگۆرانى و عه‌ره‌ق پێكه‌وه شیریان خواردووه،وهلهووروژاندنیان بۆ خراپه‌كان دوو سوارى چالاكن...هتد.
جائهى موسوڵمانان:نه‌فس و گوێتان پاك بكه‌نه‌وه له‌بێ ئاگایى و ئاوازى شه‌یتان،وهبیكهنه شوێنى باخچه‌ى به‌هه‌شت ، وئهڵقهى قورئان وئهڵقهى خوێندنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رصلى الله عليه وسلم به‌رهه‌مه‌كه‌ى ئه‌بینین.بۆرِێنموونى كردن له‌لادان و چاورِۆشنى لهكوێرهوهرى، وهسووربوون له‌سه‌ر له‌خواترسان، دوورى له‌ئاره‌زوو و، ژیانى دڵ و،ده‌واو شیفاى ورِزگاربوونه
وهلهوكهسانه بن كه‌خواى گه‌وره ده‌رباره‌یان ئه‌فه‌رمێ:[وَالَّذينَ هُم عَن اللَّغوِ مُعرضون]ئه‌وانه‌ى كه‌پشت هه‌ڵ ئه‌كه‌ن له‌شت و قسه‌ى نابه‌جێ.
خواى گه‌وره موسوڵمانان یارمه‌تى بدات به‌ده‌ست گرتن به‌دینه‌كه‌یان وچاورِۆشنى له‌كاره‌كانیان چونكه خوا بهرِاستى نزیكه‌و وه‌ڵام ئه‌داته‌وه,وهنووسین و وهرگێرِانى ئه‌م بابه‌ته‌ش بكاتهخێرو چاكه بۆ سهرتهرازووى چاكه‌كانمان.
والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات