چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ مانگى رِه‌مه‌زان ؟
بەروار: 2010/08/02سەردارن: 5926نوسەر: حيدر عدنان /پێداچونه‌وه‌ى / مامۆستا: عدنان بارام
إِنَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ، وَنَسْتَعِيْنُهُ ، وَنَسْتَغْفِرُهُ ، وَنَعُوْذً بِاللهِ مِن شُرُوْرِ أَنْفُسِنَا وَمِنْ سَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُضِلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هَادِيَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلاّ اللهُ وَحْدَهُ لا شَرِيْكَ لَهُ ... وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُوْلُهُ .
أَمَّا بَعْدُ : له دانشتنێكدا و پاش بیركردنه‌وه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگى له‌گه‌ڵ كاغه‌ز و پێنوسێكدا ئه‌نجامه‌كه‌ى بریتى بوو له‌م كورته نامه‌یه‌ى كه له‌به‌رده‌ستتدایه به ناوى ( چۆن موسوڵمان خۆى ئاماده ده‌كات بۆ مانگى رِه‌مه‌زان ) ، له خواى گه‌وره داواكارم كه ئه‌م ئامۆژگارییه سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ ده‌ستپێكردنى موسوڵمانان بۆ ئه‌نجامدانی كارى خێر و چاكه له سه‌ره‌تایى ئه‌م مانگه پیرۆزه به پشتیوانى خوا تائه‌و كاته‌ى كه ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ لاى خۆى كه ئه‌ویش به به‌زه‌یی و به رِه‌حمه به‌رامبه‌ر به‌نده‌كانى .
وصلى الله تعالى و سلم على محمدوعلى اله وصحبه اجمعين
<h3 style="color:blue">چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ مانگى رِه‌مه‌زان ؟</h3>
یه‌كه‌م : ئاماده‌بوونى ده‌رروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه :
پارِانه‌وه له‌خواى گه‌وره به هه‌ر دوعایه‌ك كه ده‌یزانى ، وه‌ك ئه‌م دوعایه (( اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً )) .
* هێنانى چه‌ند نیه‌تێك پێش هاتنى رِه‌مه‌زان ، چونكه ( أبو هریرة ) رضي الله عنه ده‌گێرِێته‌وه له فه‌رمووده‌یه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :" إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " ( صحيح مسلم ) .
واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نیه‌تى كردنی چاكه‌ى هێنا ئه‌وا من به چاكه بۆى ده‌نووسم .
له‌و نیه‌تانه‌ى كه پێویسته بهێنرێت پێش مانگى رِه‌مه‌زان :
1 ـ نیه‌تى ( خه‌تم كردنى ) ته‌واوكردنى قورئان له جارێك زیاتر له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له ماناكه‌ى .
2 ـ نیه‌تى ته‌وبه‌كردنى راست له هه‌موو تاوانه‌كانى پێشوو
3 ـ نیه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م مانگه سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ كردنى خێر‌و ئه‌نجامدانى كارى چاكه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى به پشتیوانى خوا تائه‌و رِۆژه‌ى ده‌گه‌رِێینه‌وه بۆ لاى خۆى .
4 ـ نیه‌تى ده‌ستكه‌وتنى زۆرترین برِى چاكه له مانگه ، چونكه له مانگه دا پاداشت و چاكه چه‌ندجاره ده‌بێته‌وه .
5 ـ نیه‌تى چاككردنى رِه‌وشت ورِه‌فتار ونواندنى هه‌ڵسو كه‌وتى چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و زمان شرینى له‌گه‌ڵیاندا .
6 ـ نیه‌تى كاكردن بۆ ئه‌م دینه پیرۆزه وبڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكدا به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ى كه له مانگه پیرۆزه ئیمانى خه‌ڵكى به‌رز ده‌بێته‌وه .
7 ـ نیه‌تى دانانى به‌رنامه‌یه‌ك پرِ له عیباده‌ت و په‌رستن وزیكر كردن ده‌ست پێوه‌گرتنى و پشتگوێ نه‌خستنى .
* خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دینى پێش هاتنى مانگى رِه‌مه‌زان : ئه‌ویش بریتیه له خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى سوود به‌خش به تایبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ى كه باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى وئه‌حكامه‌كانی مانگى رِه‌مه‌زان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه ئاماده‌بین بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه به سۆزیكى ئیمانى به‌رزه‌وه . له‌و كتێبانه (( چۆنییه‌تى رِۆژوى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌رِه‌مه‌زاندا ، چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راویح له‌رِه‌مه‌زاندا .. هتد )) .
براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه‌وڵبده سوود وه‌ربگریت له گه‌وره‌یى و فه‌زڵى ئه‌م مانگه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " ( أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898) .
واته : كه مانگى رِه‌مه‌زان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ، و ده‌رگاكانى دۆزه‌خیش داده‌خرێن ، و شه‌یتانه‌كان زنجیر ده‌كرێن . مانگى رِه‌مه‌زان شه‌وێكى تێدایه كه مه‌لائیكه‌كان داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن ، پاداشت وچاكه‌ى تێدا چه‌ند جاره‌ده‌بێته‌وه .
<h3 style="color:blue">نه‌خشه‌یه‌ك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى رِه‌مه‌زان</h3>
1 ـ هه‌موو رِۆژێك گوێبگره له سیدیه‌ك كه باس له فه‌زڵ و گه‌وره‌ی مانگى رِه‌مه‌زان ده‌كات ، له‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبییل له دوكان له‌هه‌ر شوێنێكى تر .
2 ـ خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه باسى رِۆژو مانگى رِه‌مه‌زان ده‌كه‌ن له كتێبى ته‌فسیرى قورئان .
3 ـ " چۆن له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا بژین " دروشمێكه پێش مانگى رِه‌مه‌زان ، كه بریتیه له كۆبونه‌وه و دانیشتنێكى برایانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشیانت ده‌وێ و مرۆڤى چاك وچاكه كارن ، له‌گه‌ڵیاندا باس له‌وه بكرێت كه چۆن له مانگى رِه‌مه‌زاندا بژین ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره لێمانى ده‌وێ ، ئه‌م دانیشتنه ئیمانیه هانده‌رێكه بۆ ئاماده‌بوونى دڵه‌كانمان بۆ مانگى رِه‌مه‌زان .
4 ـ دابین كردنى برِیك پاره‌ى دیاریكراو بۆ ئه‌م مانگه بۆ كردنی كارى خێر وه‌ك :
أ ـ صدقه جاریه ( بیرى ئاو ، به‌شداریكردن به برێك پاره له دروستكردنى مزگه‌وت ، ناشتنى دار ... هتد ) .
ب ـ كرِینى هه‌ندێ كتێب و نامیلكه‌ى به سوود بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكیدا .
ج ـ به‌شداریكردن له پرِۆژه‌ى ناندانى رِۆژوان له‌مانگى رِه‌مه‌زان .
د ـ شتوومه‌كى خێر ، كه بریتیه له كۆمه‌ڵێك خواردن كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كه‌مده‌سته‌كاندا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه .
5 ـ رِۆیشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه‌نجامدانى عومره ئه‌گه‌ر توانرا چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " ( صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته : ئه‌نجامدانى عومره‌یه‌ك له مانگى رِه‌مه‌زان خێرى حه‌جێكى هه‌یه كه له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجامدرابێت .
6 ـ فێربوونى ئاداب ئه‌حكامه‌كانى رِۆژوو ، وخوێندنه‌وه‌ى كتێبى (( چۆنێتی رِۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له رِه‌مه‌زان دا )) .
7 ـ ئاماده‌بوون له‌و ووتارانه‌ى كه به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى رِه‌مه‌زانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت .
8 ـ ئاماده‌كاری له ماڵه‌وه وه‌كو خێزان ، منداڵه‌كان و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه له رِێگاى قسه و گفتوگۆ ئامۆژگاریكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه .
دووه‌م : ئاماده‌بوونى بانگه‌وازى : بانگه‌وازكار ئاماده‌ده‌بێت به‌م رِێگایانه‌ى خواره‌وه :
1 ـ شتوومه‌كى بانگه‌واز : بریتیه له :
أ ـ كتێبى رِه‌مه‌زانى . ب ـ نامیلكه . د ـ بڵاوكراوه . د ـ سیدى ووتار ... هتد .
2 ـ نووسینى چه‌ند نامیلكه بڵاوكراوه‌یه‌ك بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى كارى چاكه له‌م ماگه پیرۆزه .
3 ـ ئاماده‌كردنی چه‌ند ووشه و ئامۆژگارییه‌ك بۆ قسه‌كردن بۆ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت له مزگه‌وتى گه‌رِه‌ك یان له بازارِ یان له هه‌رشوێنیكداى .
4 ـ دابه‌شكردنی سیدى وكتێب و نامیلكه به‌سه‌ر خه‌ڵكى گه‌رِه‌كدا .
5 ـ چه‌ندین رِیگاى تر هه‌یه بۆ بانگه‌واز كردن بۆ رِێگاى خوا .
برایان و خوشكانی به‌رِیزم له كۆتاییدا ده‌ڵێم بانگه‌واز كردن بۆ رِێگه‌ى خوا پێویستى به هه‌وڵى راسته‌قینه‌ى ئێوه هه‌یه ، داواكارم كه ئێوه‌ش درێغى نه‌كه‌ن ، چونكه له‌وانه‌یه بڵاوكراوه‌یه‌كى بچوك ببێته هۆى هیدایه‌ت دانى خه‌ڵكانێكى زۆر وه له‌وانه‌شه كتێبێك هیدایه‌تى كه‌س نه‌دات ئه‌گه‌ر به‌نیه‌تێكى پاك نه‌بێت بۆ خوا ، چونكه هیدایه‌تدان به‌ده‌ست خوایه .
وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه أجمعين