خوشك و برایانم له‌وه‌یه ئه‌م پرسیاره‌تان پێسه‌یر بێت !! وه بڵێن ئه‌م پرسیاره بۆ ؟!! به‌ڵام تۆ پرسیارێ له‌خۆت بكه‌ى ، ئایا بۆچى ده‌ژیت ؟ ئه‌و جا وه‌ڵامى خۆت بده‌ره‌وه بزان نه‌فست چیت پێده‌ڵێت ئه‌وسا له‌گه‌ڵ ئه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ى خۆت دا به‌راوردى بكه بزان كامیان هه‌ڵده‌بژێرى له‌وه‌یه له‌نه‌فست پرسیار بكه‌ى پێت بڵێت : ژیان : ئه‌بێ بخۆیت و بخه‌ویت وكام جله جوانه لهبهركهى و ئیتر گرنگ نیه چۆن بێت گرنگ نیه توڕه بونى په‌روه‌ردگارتى پێوه بێ یان نه ، یان گرنگ ئه‌وه‌یه مۆبایلێك به‌ده‌سته‌وه بگرى گرنگ نیه قسه له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ى گرنگ ئه‌وه‌یه ئارهزۆكانت به‌جێ بێنى !!! به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو كه‌سێكى ژیر دابنیشێت و به‌ئه‌قڵ و ژیریه‌وه پرسیارێ له‌خۆت بكه‌ى بۆچى ده‌ژیت ؟! له‌گه‌ڵ بیرى خۆتدا كه‌وتیته گفتوگۆ ئه‌وكات ده‌تگه‌یه‌نێته كۆتا و تاك ڕێگا ، ده‌ڵێیت : ئه‌وه ئه‌م ژیانه‌ى دونیایه كه بۆى تێدهكۆشى ئه‌وجا كرده‌وه و كاره‌كانى خۆت دابه‌ش بكه به‌چاك و خراپ ـ له‌و ڕۆژانه‌ى به‌سه‌رى ده‌به‌ى ـ بزانه كارى چاكه‌ت زۆره یا سه‌رپێچى په‌روه‌ردگار ؟ ئه‌گه‌ر چاكه‌ت زۆر بوو ؟ ئه‌وا ده‌تگه‌یه‌نێت به به‌هه‌شتى به‌رین . خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى و خراپه‌ت زۆر بوو ئه‌وا به‌ره‌و سزاى خوات ده‌بات ، خوا په‌نامان بدات ، بۆیه ئه‌بێ ئێمه‌ى مرۆڤ خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست هه‌واو ئارهزۆكانمان ، وه ئه‌بێ به بیركردنه‌وه‌یه‌كى ژیرانه‌و په‌سه‌ند بیر بكه‌یته‌وه ، كه هه‌ر ده‌بێ بگه‌ڕیته‌وه بۆ لاى په‌روه‌ردگار ، ئیتر هه‌ر سات و كاتێ مردن ڕێگه‌ى پێ گرتى هه‌روه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێ: [ كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ] ( سورة العنكبوت : 57 ) .