أ- سوده‌كانى ب- هۆكاره‌كانى دابینكردنى ج-هۆكارى به‌رده‌وام بوونى
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين،أما بعد:
أ- سوده‌كانى
له ژیاندا مرۆڤ پیویستى به‌دوو شتى گرنگ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به ئاسوده‌یى و ئارامى ژیان به‌سه‌ر به‌رێت ،یه‌كێك له‌م دووشته بۆ لاشهكهیهتى كه بریتى یه له خواردن، چونكه مرۆڤ به بێ خۆراك ده‌مرێت و ژیانى نامێنێت.
وه دووه‌م شتیش بریتى یه له نیعمه‌تى ئه‌من و ئاسایش و ئارامى و ئاسوده‌یى، چونكه مرۆڤ هه‌رچه‌نده خۆراكى باشیشى هه‌بێت به‌ڵام كه‌له ژیانێكى پڕمه‌ترسیدا بوو ئه‌وه ئیسراحه‌ت ناكات و ئاسوده نابێت و سوود له خۆراكهكهیشى نابینێت و ژیانى به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌مان ده‌چێت .
وه ئه‌م دوو پێداویستى یه هى گشت كه‌سێكه تاك بن یان كۆمه‌ڵ، وه پێویسته هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵى دابین كردنى ئه‌م دوو شته بده‌ن چ له‌سه‌ر ئاستى تاك یاخود ده‌وڵه‌ت .
وه پێویسته هه‌موولا هاوكارى یه‌كترى بكه‌ن بۆ دابینكردنیان به شێوه‌یه‌كى ڕێك وپێك و ڕه‌وا .
وه پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رپه‌رچى ئه‌و شاڵاوانه بده‌نه‌وه كه ئه‌من و ئاسایش تێك ده‌ده‌ن و فیتنه وئاژاوه وئاشوب دروست ده‌كه‌ن .
چونكه ئاسایش وئاسودهیى وخێروخۆشى ههمووچاكهكارێكى تێدایه وخراپهكارانیش ده‌یانه‌وێت له ئاوى لێڵدا ڕاو بكه‌ن .
به‌ڵام پێویسته به وردى بیربكه‌ینه‌وه و وردبینه‌وه و بزانین ئایا هۆكاره سه‌ره‌كی یه‌كانى ده‌ست كه‌وتنى ئه‌من و ئاسایش و ئاسوده‌یى چین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌ریان بكه‌ین، وه ئه‌و هۆكارانه‌یش كه ئاسایش ناهێڵن چین تا خۆیان لێ به‌دوور بگرین .
ب- هۆكاره‌كانى دابینكردنى
1- ئیمانیكى ڕاست و ته‌واو به‌خواى په‌روه‌ردگار و نێردراوه‌كه‌ى و كردنى كرده‌وه‌ى چاك به گوێره‌ى قورئان و سوننه‌ت :
بێ گومان ئه‌م مرۆڤ وبونهوهره په‌روه‌ردگارێكى هه‌یه كه یاسا و ده‌ستورێكى بۆ داناوه‌و به هێز و توانا و به ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و خۆشى و ناخۆشى و مردن و ژیانى ئیمه‌ى به‌ده‌سته .
جا هه‌ركه‌سێك بیناسێت و باوه‌ڕى پێ بێت و له ڕێبازه‌كه‌ى لانه‌دات و سپڵه نه‌بێت به‌رامبه‌رى، ئه‌وه خۆشحاڵ ده‌بێت، وه‌ك په‌روه‌ردگار خۆى فه‌رموویه‌تى : [ وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا]( النور /55)
واته / خواى گه‌وره وه‌عده وپه‌یمانى داوه به‌وكه‌سانه‌ى كه باوه‌ڕیان هێناوه و كرده‌وه‌ى چاك ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه:
* بیانكاته جێنیشینى سه‌ر زه‌وى (واته ده‌سه‌ڵات دار ده‌بن)، هه‌روه‌كو چۆن ئه‌وانه‌ى پێش ئه‌مانى ده‌سه‌ڵات دار‌و جێنیشین كردووه.
* وه‌ئه‌و دینهیشیان بۆ جێگیر‌و دامه‌زراو ده‌كات كه كارى پێ بكه‌ن و حوكمى پێ بكه‌ن كه خۆى ڕ‌ازى بووه لێی بۆیان .
* وه‌ترس ونائاسایشیان بۆدهگۆڕێتهوه به ئه‌من و ئاسایش وئاسودهیى و ئارامى.
به‌ڵام به‌مه‌رجێك كهبهتاك وته‌نها خواى گه‌وره بپه‌رستن وهیچ هاوبه‌شێكى بۆ دانه‌نێن.
كه‌واته یه‌كێك له به‌رهه‌مه گرنگه‌كانى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك بریتى یه له ئه‌من وئاسودهیى وهێمنى و ئاسایش .
وه له ئایه‌تێكى تردا په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى:[ فَمَنْ تَبِعَ هُدَايَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ](البقرة / 38). واته / هه‌ركه‌سێك شوێن ڕێنمایى و به‌رنامه‌ى خوا بكه‌وێت ئه‌وا نه‌ترسى له سه‌ره بۆ داهاتووى وه نه‌غه‌م و خه‌فه‌تیش ده‌خوات له ڕابردووى .
2- هاوبه‌ش دانه‌نان بۆ خواى گه‌وره له په‌رستنى دا:
وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [ فَأَيُّ الْفَرِيقَيْنِ أَحَقُّ بِالْأَمْنِ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ، الَّذِينَ آَمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ](الأنعام /81-82)، واته / كام له دوو گروپه‌كه شایسته تره به ئه‌من و ئاسایش …. گروپى ئیمانداران یان بێ باوه‌ران ؟ ! بێ گومان ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕیان به تهنهایهتى خوا هه‌یه و هاوه‌ڵ و شه‌ریكى بۆ دانانێن ئه‌وانه ئه‌من و ئاسایشیان بۆهه‌یه و ئه‌وان ڕێنمایى كراون .
3- بڵاوبوونه‌وه وسهقامگیربوونى ئیسلام له‌ناو خه‌ڵكیدا:
وه‌كو له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تى:[واللهِ لَيُتِمَّنَّ اللهُ هذا الدينَ – او هذا الامرَ – حَتَّى يَسِيرَ الرَّاكِبُ مِنْ صَنْعَاءَ الى حَضْرَمَوْتَ لايَخافُ الا اللهَ أوالذِّئْبَ على غَنَمِهِ،وَلكِنَّكُمْ تَسْتَعْجِلُون](رواه البخاري في صحيحه)،(3612 و3852 و6943) واته / خواى گه‌وره ئه‌م دینه ته‌واو ده‌كات ( دینى ئیسلام) ته‌واو سه‌قامگیر ده‌بێت تاواى لێ دێت ڕێبوار له سه‌نعاوه ده‌ڕوات بۆ ( حَضْرَمَوْتَ )له‌م هه‌موو ڕێگا دووره ترسى هیچى نابێت ته‌نها ترسى خوانه‌بێت، وه‌هه‌روه‌ها مه‌گه‌ر مه‌ترسى گورگى ببێت لهمهڕهكهى به‌ڵام ئێوه په‌له‌ده‌كه‌ن .
كه‌واته ئه‌من و ئاسایشى ته‌واو به‌نده به دیندارێتى ته‌واو و سه‌قامگیر بوونى ته‌واوى ئاینى ئیسلام .
وهتاوهكو ئیسلام به‌ڕاستى وتهواوێتى بڵاوببێته‌وه ئه‌وه ئه‌من و ئاسایش زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه، وهتاوهكو ئیسلامه‌تى لاواز بێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا ئه‌وا ڕێگرى و كوشتار ودزى وفیتنه و ئاژاوه و ئاشوب بڵاوده‌بێته‌وه و ئاسایش نامێنێت .
ج- هۆكارى به‌رده‌وام بوونى
به‌ڵام نیعمه‌تى ئه‌من و ئاسایش به‌وه زیاد ده‌كرێت و پارێزگارى لێ ده‌كرێت كه سوپاسى خوا بكه‌ین و په‌رستنى بۆ بكه‌ین، وه به‌كوفر و دوورى له‌خوا له‌ده‌ست ده‌چێت .
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت:[لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ فَلْيَعْبُدُوا رَبَّ هَذَا الْبَيْتِ الَّذِي أَطْعَمَهُمْ مِنْ جُوعٍ وَآَمَنَهُمْ مِنْ خَوْفٍ ](قريش /1-4) .. واته / قوره‌یش له‌سه‌رده‌مى نه‌فامى یاندا بۆ بازرگانى له‌زستاندا ده‌رده‌چون بۆ یه‌مه‌ن وله هاویندا بۆ شام ، وه له‌و كاته‌دا عه‌ره‌ب ده‌یاندا به‌سه‌ر یه‌كتردا وماڵى یه‌كتریان به‌تاڵان ده‌برد ویهكتریان ده‌كرد به كۆیله،به‌ڵام ئه‌م شتانه‌یان له‌گه‌ڵ قوره‌یشدا نه‌ده‌كرد له‌به‌ر ڕێز‌و پله‌و پایه‌ى كه‌عبه‌ى ماڵى خوا، خواى گه‌وره‌یش پێیان ده‌فه‌رمێت با په‌روه‌ردگارى ئه‌و كه‌عبه‌یه بپه‌رستن كه به‌هۆیه‌وه پارێزراو بوونه له‌ده‌ست درێژى خه‌ڵكانى تر، ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ى كه به‌هۆى ئه‌م دوو كاروانه‌وه تێریانى كردووه له‌برسێتى یه‌كى سه‌خت، وهئهمینیانى كردووه ولههێمنى وئاسایشدا ده‌ژین وترسى خۆیان وماڵ وسامانیان نى یه به‌هۆى كه‌عبه‌وه ، له‌كاتێكدا كهخهڵكانى تر له‌ترس ودڵه‌ڕاوكێ ونائارامى دا ده‌ژین ، هه‌روه‌كو چۆن پێشتریش ئهمینیانى كرد له‌ترسی حه‌به‌شه‌و فیله‌كانیان.
كه‌واته پێویسته له سوپاسى ئه‌و دوو نیعمه‌ته گه‌وره‌یه به‌ندایه‌تى و په‌رستنى پاك و ته‌نها بكه‌ن بۆ په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن دوو نیعمه‌ته‌كه .
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه نیعمه‌تێك كه له ئاراشدا بێت ومهوجودیش بێت له‌ده‌ستمان ده‌چێت ئه‌گه‌ر سوپاسى خواى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر نه‌كه‌ین، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت: [وَضَرَبَ اللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ آَمِنَةً مُطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِنْ كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ اللَّهِ فَأَذَاقَهَا اللَّهُ لِبَاسَ الْجُوعِ وَالْخَوْفِ بِمَا كَانُوا يَصْنَعُونَ](النحل /112) واته / خواى گه‌وره نمونه‌ى دێیه‌ك (مه‌ككه) بۆ خه‌ڵكى مه‌ككه ده‌هێنێته‌وه كه له ئارامى هێمنى وئاسایشدا ده‌ژیان، وه‌خواى گه‌وره ڕۆزى فراوانى ده‌ڕژاند به‌سه‌ریاندا له هه‌موو شوێنێكه‌وه،به‌ڵام كاتێك كوفریان كرد بهبهخششهكانى خواى گه‌وره‌و سوپاسگوزاریان نه‌كرد،خواى گه‌وره توشى برسێتى وترسێكى زۆرى كردن به‌هۆى كرده‌وه‌ى خراپى خۆیان.
كه‌واته سوپاس گوزارى بۆ خوا‌و پابه‌ند بوون به شه‌رعه‌كه‌ى نیعمه‌تى ئه‌من و ئاسایش و خۆشگوزه‌رانیمان بۆ دابین ده‌كات، وه بۆمان پارێزگارى لێ ده‌كات، به‌ڵام سپڵه بوون به‌رامبه‌ر خوا نیعمهتهكانمان له‌ده‌ست ده‌دات و وه‌زعمان تێك ده‌دات(*) .
وه به‌زه‌برى هێزیش ئاسوده‌یى و ئاسایش به‌رپا نابێت كه پیاده‌كردنى ئیسلامى له‌گه‌ڵ نه‌بێت .
هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستیش له ئیسلام ئه‌و ئیسلامه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه‌وسلم) وهاوهڵانى له‌سه‌رى بوون، نه‌ك ئیسلامى توندڕهوێتى و حیزبایه‌تى و ڕه‌شه‌كوژى .
یا ئیسلامی خورافێتى و شه‌خس په‌رستى و لاسایى كردنه‌وه‌ى كوێرانه .
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين .
==========================
(*) سوپاس گوزارى نیعمه‌تى وون بوو دههێنێتهوهبوون و ده‌سته‌به‌رى ده‌كات، وهپارێزگارى له‌نیعمه‌ته بوونه‌كان ده‌كات، وهكوفركردن ونا سوپاسى بێ بهشت ده‌كات له نیعمه‌تى وون بوو، وهنیعمهته بوونهكانیشت له ده‌ست ده‌دات .