* بڕگه‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له خوێنی نه‌خۆشی.
* بڕگه‌ی دووه‌م: هۆكاره‌كانی خوێنی نه‌خۆشی.
* بڕگه‌ی سێیه‌م: جیاوازی له نێوان خوێنی بێ نوێژی و خوێنی نه‌خۆشی
[خــوێنی نــهخۆشی]
بڕگه‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له خوێنى نه‌خۆشی:
خوێن بهربوونێكه له مناڵ‌دا ڕووده‌دات به هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی نه‌خۆشی تایبه‌ت به كۆئه‌ندامی مێینه‌ی ئافره‌ت، كه په‌یوه‌ندی به حاڵه‌ته‌كانی بێ نوێژیه‌وه نى یه.
جا ئه‌م خوێنی نه‌خۆشیه هه‌ندێ جار پێش خوێنی بێ نوێژی ده‌كه‌وێت و، هه‌ندێ جاریش دوا ده‌كه‌وێت، وه‌هه‌ندێ جار له‌گه‌ڵ بێ نوێژی تێكه‌ڵ به یه‌ك ده‌بن و، هه‌ندێ جاریش به درێژای مانگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ.
بڕگه‌ی دووه‌م هوكارهكانی خوێنى نه‌خۆشی:
گه‌لێك هۆكاری جۆراوجۆر هه‌یه بۆ توش بوون به‌م نه‌خۆشی خوێن لێ به‌ربوونه، له‌وانه:
سه‌رنه‌كه‌وتنی كرداری هێلكه‌دانان، شێرپه‌نجه‌ی كۆئه‌ندامی مێینه‌ی ئافره‌ت، هه‌وكردنی، نه‌خۆشی هۆرمۆنه‌كان، زامداربوونی كۆئه‌ندامی مێینه و به‌تایبه‌ت ملی مناڵدان، شێواوی بۆڕیه‌كانی خوێن، به كارهێنانی هۆكاره‌كانی ڕێگرتن له سك پڕی.
نه‌خۆشیه‌كانی خوێن، نه‌خۆشی شه‌كره، نه‌خۆشیه‌كانی گورچیله، جگه‌ره كێشان. كێشه‌كانی سك پڕی، كێشه ده‌روونیه‌كان.
بڕگه‌ی سێیه‌م : جیاوازی له نێوان خوێنی بێ نوێژی و خوێنی نه‌خۆشی
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكیه‌كان ده‌توانرێ خۆێنی بێ نوێژی و خوێنی نه‌خۆشی له‌یه‌ك جیابكرێته‌وه به هۆی چه‌ند خالێكه‌وه له‌وانه:
1- خۆێنی بێ نوێژی ره‌نگه‌كه‌ی ڕه‌شه، به‌ڵام خوێنی نه‌خۆشی ڕه‌نگی سووره.
2- خۆێنی بێ نوێژی بۆنێكی تایبه‌ت و جیاكراوه‌ی هه‌یه، به‌ڵام خوێنی نه‌خۆشی بونی جیاكراوه‌ی نى یه .
3- خۆێنی بێ نوێژی، نا بێ كه‌متر بێ له شه‌وو ڕۆژێك و نابێ زیاتریش بێ له هه‌شت ڕۆژ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه كه‌متر بوو یان زیاتر بوو، ئه‌وه به خوێنی نه‌خۆشی داده‌نرێ.
4- خۆێنی بێ نوێژی به ته‌وژم دێته خواره‌وه، به‌ڵام خوێنی نه‌خۆشی له‌سه‌ر خۆی دێته خواره‌وه.
5- خۆێنی بێ نوێژی كه‌مترینی ته‌مه‌ن بۆی نۆ ساڵه، به‌ڵام هه‌ر خوێنێك پێش نۆ ساڵ بینراو هاته خواره‌وه، ئه‌وه به خوێنی نه‌خۆشی داده‌نرێ .
6- خۆێنی بێ نوێژی له‌كاتی سكپریدا نابینرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی سكپڕی دا خوێن بینرا، ئه‌وه به خوێنی نه‌خۆشی داده‌نرێ.
7- خۆێنی بێ نوێژی پاش ته‌مه‌نی 45- 55 ساڵی نامێنێ له زۆربه‌ی ئافره‌تان دا، به‌ڵام هه‌ر خوێنێ له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه بینرا، ئه‌وا خوێنی نه‌خۆشیه.