دەروازەی دووەم :خـوێنەكانی ئافـرەت لـە ڕووی شــەرعـــەوە:باسی یەكەم: خوێنی بێ نوێژی:
بەروار: 2011/04/10سەردارن: 4204نوسەر: د.كاوه أكرم سەنگاوى

دەروازەی دووەم :خـوێنەكانی ئافـرەت لـە ڕووی شــەرعـــەوە
بەشی یەكەم: جۆرەكانی خوێنی ئافرەت
*باسی یەكەم: خوێنی بێ نوێژی:
*خاڵی یەكەم: پێناسەكەی.
*خاڵی دووەم: كاتەكەی.
*خاڵی سییەم: ڕەنگەكەی.
*خاڵی چوارەم: ماوەكەی.
* باسی دووەم: خوێنی زەیسانی:
*خاڵی یەكەم: پێناسەكەی.
*خاڵی دووەم: ماوەكەی.
* باسی سێیەم: خوێنی نەخۆشی
*خاڵی یەكەم: پێناسەكەی.
*خاڵی دووەم: چۆنیەتی جیاكردنەوەی خوێنەكە.

-------------------------------------------------
باسی یەكەم خوێنی بێ نوێژی « الحيض »
خاڵی یەكەم پێناسەكەی
خوێنی بێ نوێژی: بریتیە لەو خوێنەی كە لە شوێنی مناڵبوونی ئافرەتەوە دەردەچێت لە كاتی لەش ساغی‌و پێگەیشتنی دا‌و لە چەند ڕۆژێكی دیاری كراودا، بەبێ هۆی منداڵ بوونی یان پەردەی كچێنی لاچوونی.
وەئەم خوێنە پێشی دەگوترێ « خوێنی سوڕی مانگانە»، چونكە لە هەموو مانگێكدا چەند ڕۆژێ دەكەوێتە سەر ئەم خوێنە، وە لەزمانی عەرەبی دا پێی دەوترێ «حيض»كە لە ئەصلی زماندا بەمانای «سیلان» ڕژان‌و لەبەر ڕۆیشتن دێ.(1 )
خاڵی دووەم: كاتەكەی :
شەرع كەم‌و زۆری تەمەنی ئافرەتی نەكردوە بە پێوەر بۆ دیاری كردنی سەرەتای ئەو تەمەنەی كە ئافرەت تێیدا دەكەوێتە بێ نوێژیەوە، بەڵكو دەركەوتنی خوێنەكەی كردووە بە پێوەر بۆ سەرەتای تەمەنی كەوتنە سەر خوێن، ئیتر لە هەر ساڵێكی تەمەندا بێ.
وەهەروەها پێ دەچێ سوڕی مانگانەی كەوتنە سەر خوێن درێژە بكێشێ تا كۆتای تەمەن.(2 ).
خاڵی سێیەم: ڕەنگەكەی
مەرجە خوێنی بێ نوێژی لەسەر ڕەنگێك لەم ڕەنگانەی خوارەوە بێ :
1- سورێكی تۆخی مەیلەو ڕەش:
بەڵگەش بۆ ئەوە:
«فَاطِمَةَ بِنْتِ أَبِي حُبَيْشٍ»»كاتێ توشی خوێنی نەخۆشی بوو، پێغەمبەر«صلى الله عليه وسلم» پێی فەرموو: «إِذَا كَانَ دَمُ الْحَيْضَةِ فَإِنَّهُ أَسْوَدُ يُعْرَفُ فَإِذَا كَانَ ذَلِكَ فَأَمْسِكِي عَنْ الصَّلَاةِ فَإِذَا كَانَ الْآخَرُ فَتَوَضَّئِي وَصَلِّي فَإِنَّمَا هُوَ عِرْقٌ». واتە « ئەگەر خوێنەكە خوێنی بێ نوێژی بێ، ئەوا ڕەنگەكەی مەیلەو ڕەشە‌و دەناسرێ، ئەگەر ئەو خوێنە بوو ئەوە لە ماوەی كەوتنە سەر ئەو خوێنە واز لە نوێژكردن بهێنە، بەڵام ئەگەر خوێنەكەی تریان بوو ، ئەوا دەستنوێژبگرەو نوێژبكە چونكە ئەوە خوێنی دەمارە نەك خوێنی بێ نوێژی»(3 )
ئیمامی « الشوكانی» لە « نيل الأوطار1 / 341» دا دەفەرموێ: « والحديث فيه دلالة على أنه يعتبر التمييز بصفة الدم فإذا كان متصفا بصفة السواد فهو حيض وإلا فهو استحاضة». واتە« ئەم فەرموودەیە دەبێتە بەڵگە بۆ ئەوەی كە ڕەنگی خوێنەكە گرنگە بۆ جیاكردنەوەو ناسینەوەی، جا ئەگەر خوێنەكە شێوەی رەشی لە خۆگرت ئەوە خوێنی بێ نوێژییە، ئەگەر نا ئەوە خوێنی نەخۆشییە».
ڕەشیەتی ڕەنگی خوێنەكە كاتێك دەكرێتە پێوەر‌و نیشانە بۆ ناسینەوەی خوێنی بێ نوێژی، كە ئەو خوێنە تێكەڵ بووبێ لەگەڵ خوێنی نەخۆشی، واتە هەركاتێك ئافرەتێك توشی خوێنی نەخۆشی هاتبوو، وەلەو ماوەیەشدا كەوتە بێ نوێژیەوە ئەوە دەتوانێ ڕۆژانی حەیزەكەی بە ڕەنگی خوێنەكە دیاری بكات، هەتا ڕەنگەكەی مەیلەو ڕەش بێ ئەوە حەیزە، كەی ڕەنگی ڕەشیەكەی نەما ئەوە خوێنی نەخۆشییە.( 4).
2- سوور : بەڵگەی سووریەتی رەنگەكەی ئەوەیە كە ڕەنگی سوور ڕەنگی ئەصڵی خوێنە.
3- زەرد: ئەویش جۆرە ئاوێكە لەكاتی بێ نوێژی دا لە لە شوێنی مناڵبوونی ئافرەتەوە دێتە خوارەوەو زیاتر مەیلەو زەرد دەردەكەوێت.
4- لێڵ‌و بۆر: بەڵگەش بۆ ئەوە: « عَلْقَمَةَ بْنِ أَبِى عَلْقَمَةَ» لە دایكیەوە دەیگێڕێتەوە كە خزمەتكاری عائشە بوو دەفەرموێت: ئافرەتان لەناو قوتووەكانیان دا لۆكەیان دەنار بۆ عائشە كە زەردی پێوە بوو، عائشەش فەرمووی :« لاَ تَعَجَلْنَ حَتَّى تَرَيْنَ الْقَصَّةَ الْبَيْضَاءَ. تُرِيدُ بِذَلِكَ أَىِ الطُّهْرَ مِنَ الْحَيْضَةِ» . واتە « پەلەمەكەن هەتا لۆكەكە بە سپێتی دەبینن‌و زەردایی پێوە نامێنێ، مەبەستی بەوەش پاكبوونەوە بوو لە بێ نوێژی».( 5)
لە گێڕانەوەیەكی تر دا هاتووە كە عائشە فەرموویەتی:«إِذَا رَأَتْ الدَّمَ فَلْتُمْسِكْ عَنْ الصَّلَاةِ حَتَّى تَرَى الطُّهْرَ أَبْيَضَ كَالْقَصَّةِ ثُمَّ لِتَغْتَسِلْ وَتُصَلِّي». واتە «ئەگەر خوێنی بینی با واز لە نوێژ بهێنێ، تاوەكو پاكێتییە سپیەكە دەبینێ، كە وەكو زیو دەردەكەوێ پاشان خۆی بشوات و نوێژ بكات»(6 )
وە ئەو ئاوە زەردباو لێڵ‌و بۆرەش كاتێ دەكرێتە نیشانەو سەلمێنەری بێ نوێژی‌و بە بێ نوێژی دادەنرێ كە ئافرەتەكە لە سووڕی خوێندا بێ ‌و لە ڕۆژانی حەیزدا بێ، ئەگەر نا بە حەیز دانانرێ.
بەڵگەش بۆ ئەوە: « أُمِّ عَطِيَّةَ» دەفەرمووێ: « كُنَّا لَا نَعُدُّ الصُّفْرَةَ وَالْكُدْرَةَ بعد الطهرشَيْئًا ». واتە « ئێمە لەپاش پاك بوونەوەمان زەردی‌و لێڵاییمان بە هیچ نەدەزانی‌و حیسابی بێ نوێژیـمان بۆ نەدەكرد»( 7)
كەوابوو لەكاتی بێ نوێزی دا بە نیشانەی حەیزیان زانیوە، بەڵام پاش پاك بوونەوەو بەسەر چوونی حەیزەكە حسابی خوێنی خەیریان بۆ نەكردووە.(8 )
خاڵی چوارەم: ماوەكەی
شەرع لایەنی كەم و زۆری كەوتنە سەر خوێنی دیاری نەكردووە، بۆیە بۆ زانین‌و پەی بردن بە ماوەی بێ نوێژی‌و پاكبوونەوە، شەرع عادەتی ئافرەتەكە خۆی كردۆتە پێوەر بۆ ئەوەی چەندێ لە بێ نوێژی دا دەمێنێتەوە، بەڵام زۆربەی زۆری عادەتی ئافرەتان شەش تا حەوت ڕۆژە، دەكرێ لەوە زیاتر بێ‌و دەشگونجێ لەوە كەمتر بێ.
بەڵگەش بۆ ئەوە:
«عَائِشَەَ» خوای لێ ڕازی بێ دەفەرمووێ:«أُمُّ حَبِيبَةَ»پرسیاری لە پێغەمبەركرد«صلى الله عليه وسلم» دەربارەی خوێنی بێ نوێژی، پێغەمبەریش«صلى الله عليه وسلم»پێی فەرموو: «امْكُثِي قَدْرَ مَا كَانَتْ تَحْبِسُكِ حَيْضَتُكِ ثُمَّ اغْتَسِلِي وَصَلِّي». واتە «واز لە نوێژ بهێنە بەگوێرەی ئەوەی كە بێ نوێژیەكەت توش دەبێ، پاشان خۆت بشۆ‌و دەست بكە بە نوێژ»(9)
«أُمُّ سَلَمَةَ »پرسیاری لە پێغەمبەری خوا «صلى الله عليه وسلم»كرد لە بارەی ئافرەتێكەوە ، خوێنێكی زۆر لە گیانی دێت ، ئەویش فەرمووی: « لِتَنْظُرْ عِدَّةَ اللَّيَالِي وَالْأَيَّامِ الَّتِي كَانَتْ تَحِيضُهُنَّ مِنْ الشَّهْرِ قَبْلَ أَنْ يُصِيبَهَا الَّذِي أَصَابَهَا فَلْتَتْرُكْ الصَّلَاةَ قَدْرَ ذَلِكَ مِنْ الشَّهْرِ فَإِذَا خَلَّفَتْ ذَلِكَ فَلْتَغْتَسِلْ ثُمَّ لِتَسْتَثْفِرْ بِثَوْبٍ ثُمَّ لِتُصَلِّ فِيهِ»، واتە « با تەماشا بكات ، بەماوەی ئەو شەو و ڕۆژانەی كەلە پێش دا تێیدا تووشی حەیز دەهات لەمانگێك دا ،پێش ئەوەی تووشی ئەوە ببێت كە تووشی بوو ، جا-لەوماوەیەدا - واز لە نوێژ بێنێت ، جا ئەگەر ئەوە نەما باخۆی بشوات و خۆی باش پاك بكاتەوە پاشان نوێژ بكات»( 10)
بەڵام ئەگەر ئافرەتێك عادەتێكی دیاری كراوی نەبوو كە لە حەیزدا لەسەری بڕوات، ئەوا دەبێ سەیری نیشانەكانی خوێنەكە بكات. بەپێی «حديث»كەی « فَاطِمَةَ » كەپێشتر باسمان كرد:
« فَاطِمَةَ بِنْتِ أَبِي حُبَيْشٍ»كاتێ توشی خوێنی نەخۆشی بوو، پێغەمبەر«صلى الله عليه وسلم» پێی فەرموو: « إِذَا كَانَ دَمُ الْحَيْضَةِ فَإِنَّهُ أَسْوَدُ يُعْرَفُ فَإِذَا كَانَ ذَلِكَ فَأَمْسِكِي عَنْ الصَّلَاةِ فَإِذَا كَانَ الْآخَرُ فَتَوَضَّئِي وَصَلِّي فَإِنَّمَا هُوَ عِرْقٌ». واتە « ئەگەر خوێنەكە خوێنی بێ نوێژی بێ، ئەوا ڕەنگەكەی مەیلەو ڕەشە‌و دەناسرێ، ئەگەر ئەو خوێنە بوو ئەوە لە ماوەی كەوتنە سەر ئەو خوێنە واز لە نوێژكردن بهێنە، بەڵام ئەگەر خوێنەكەی تریان بوو ، ئەوا دەستنوێژبگرەو نوێژبكە چونكە ئەوە خوێنی دەمارە نەك خوێنی بێ نوێژی»(11 )
دواتریش لەباسی خوێنی نەخوشی دا ڕوونتر باس لەوە دەكەین ئەگەر ئافرەتێك عادەی دیاری كراوی نەبوو چی بكات.
======================================
(1)المغني1/313، المحلى2/220، المجموع3/342، فقه السنة1/158.
(2)المجموع2/374 .
(3) حديث حسن : سنن أبي داود  - كتاب الطهارة- باب من قال إذا أقبلت الحيضة تدع الصلاة - حديث : ‏250‏، صحيح ابن حبان  - كتاب الطهارة- باب الحيض والاستحاضة -  ذكر وصف الدم الذي يحكم لمن وجد فيها بحكم الحائض- حديث : ‏1364‏. المستدرك على الصحيحين للحاكم  - كتاب الطهارة- وأما حديث عائشة - حديث : ‏569‏. السنن الصغرى  - سؤر الهرة- صفة الوضوء -  باب الفرق بين دم الحيض والاستحاضة-حديث : ‏215‏، وكتاب الحيض والاستحاضة-باب الفرق بين دم الحيض والاستحاضة - حديث : ‏361‏. السنن الكبرى للنسائي  - ذكر ما ينقض الوضوء وما لا ينقضه - الفصل بين دم الحيض  - حديث : ‏212‏ . سنن الدارقطني  - كتاب الحيض-حديث : ‏679‏. السنن الكبرى للبيهقي  - كتاب الطهارة -كتاب الحيض -  باب المستحاضة إذا كانت مميزة -حديث : ‏1439‏. قال الشيخ الألباني:حديث حسن، أنظر إرواء الغليل(1/ 223/ 204)،و الثمر المستطاب - (1 / 35)، وصحيح أبي داود - (2 / 59/ 285)، وصحيح وضعيف سنن أبي داود - (1 / 48/286)، ومشكاة المصابيح - (1 / 122/558)  .
(4) تمام المنة 136.   
(5) صحيح: موطأ مالك  - كتاب الطهارة- باب طهر الحائض - حديث : ‏127‏. معرفة السنن والآثار للبيهقي  - كتاب الحيض- المستحاضة المعتادة - حديث : ‏568‏.‏. قال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر إرواء الغليل 198.
(6) حسن: سنن الدارمي  - كتاب الطهارة- باب : الطهر كيف هو ؟ - حديث : ‏892‏ . وقال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر إرواء الغليل1/219.   
(7) صحيح: سنن ابن ماجه  - كتاب الطهارة وسننها- أبواب التيمم -  باب ما جاء في الحائض ترى بعد الطهر الصفرة والكدرة - حديث : ‏645‏ . السنن الصغرى  - كتاب الحيض والاستحاضة-باب الصفرة والكدرة - حديث : ‏367‏. السنن الكبرى للبيهقي  - كتاب الطهارة-كتاب الحيض -  باب الصفرة والكدرة تراهما بعد الطهر- حديث : ‏1480‏. وقال الشيخ الألباني:حديث صحيح، أنظر إرواء الغليل1/199.
(8) المجموع2/392 .
(9) صحيح مسلم  - كتاب الحيض- باب المستحاضة وغسلها وصلاتها - حديث : ‏530‏-531 .
(10) صحيح: سنن أبي داود  - كتاب الطهارة-باب في المرأة تستحاض  - حديث : ‏243‏. سنن ابن ماجه  - كتاب الطهارة وسننها-أبواب التيمم -  باب ما جاء في المستحاضة التي قد عدت أيام أقرائها -حديث: ‏62‏.وقال الشيخ الألباني إسناده صحيح على شرط الشيخين، أنظر صحيح أبي داود -(2/31/265    ).
(11) حسن :سنن أبي داود  - كتاب الطهارة-باب من قال إذا أقبلت الحيضة تدع الصلاة - حديث : ‏250 وقال الشيخ الألباني قال الشيخ الألباني:حديث حسن، أنظر  رواء الغليل(1/ 223/ 204).