بسم الله الرحمن الرحيم
وه‌ك هه‌موو ئهزاین له ڕاستى دا تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى تواناى فێرخوازانه له‌و بابه‌تانه‌ى وه‌رى گرتوه بۆیه ئه‌و وه‌ڵامه‌ى له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زى تاقیكردنه‌وه ئه‌ینوسێ شاهیده له‌سه‌ر تواناى فێرخواز له‌و بابه‌ته ، جا ئه‌گه‌ر به‌تواناى خۆت وه‌ڵامت دایه‌وه به گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌مێشكتدایه ئه‌وا هیچ گرفتێك نیه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وهڵامهكانت له هاوڕێكانت وه‌رگرت یان به قۆپیه‌ى سه‌ر پارچه كاغه‌زو كردنه‌وه‌ى كتێب وهڵامهكانت نوسیه‌وه , ئه‌وا تۆ ئه‌نجامده‌رى چه‌ن تاوانێكیت كه شیرینهكهیان له‌وى تر تاڵتره و باشهكهشیان له‌وانى تر خراپتره :
1 ـ ده‌بیته هــــاوشێوه لــــه‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ بڕیارده‌ران له كردهوهتدا : چونكه به‌درۆ شاهدى ئه‌ده‌ى كه ئه‌و وه‌ڵامانه جهدى مێشكى خۆته ، كه له راستیدا وانیه ، خواى په‌روه‌ردگاریش ئه‌فه‌رموێ [ وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَاماً ] ( الفرقان : 72 ) . واته : وه ئه‌وانه‌ى ئاماده‌ى شایه‌تى دانى درۆ نابن ، شایه‌تیه‌ك ناده‌ن مافی خه‌ڵكى تیا پێشێل بكرێ ، تۆیش هه‌م شایه‌تى درۆ ئه‌ده‌یت و وه‌ڵامه‌كان به‌هى خۆت ئه‌زانى كه له راستیدا وانیه وه هه‌م مافى ئه‌وانه پێشێل ئه‌كه‌ى كه جوهدهكهى ئه‌وان به هى خۆت ئه‌زانى و ڕه‌نگه به‌بێ ماندوو بون نمره‌ى له‌وان به‌رزتر بهێنى ، پێغه‌مبه‌رى خوایش صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : (( شایه‌تى ناحه‌ق و درۆ هاوشانه له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ بریار دان )) هاوه‌ڵ بڕیاردانیش له تاوانه گهوروكانه كه هه‌رگیز خوا لێى خۆش نابێت .
2 ـ درۆ ئه‌كه‌یت : چونكه ئه‌وه‌ى له‌ناو ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ت كۆتكردۆته‌وه جوهدى خه‌زنى مێشكت نیه به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كى ناشه‌رعى كۆت كردۆته‌وه و به شێوه‌یه‌ك خۆت نیشان ئه‌ده‌ى كه جهدى خۆته . ئه‌مه‌ش درۆیه له‌گه‌ڵ خۆت و مامۆستاكه‌ت و ده‌ورو به‌رت ، درۆیش مرۆڤ به‌ره‌و دۆزه‌خ ئه‌بات هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : " إياكم والكذب ؛ فإن الكذب يهدي إلى الفجور، وإن الفجور يهدي إلى النار، ولا يزال الرجل يكذب ويتحرى الكذب حتى يكتب عند الله كذابًا " ( متفق عليه ) ، واته : به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕاستگۆیى و دور بگرن له درۆ ، چونكه درۆكردن ڕێخۆشكاره بۆ خراپه‌كارى و خراپه‌كاریش ئاكامى دۆزه‌خه ، مرۆڤیش به‌رده‌وام درۆ ئه‌كا و به‌دوایدا ده‌ڕوات تاوه‌كو له‌لاى خواى په‌روه‌ردگار به درۆزن ده‌ناسرێ .
3 ـ خوى دوڕوهكان ئه‌گریت : چونكه درۆ و خیانه‌ت كردن نیشانه‌ى دوڕوانه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێ : " آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان " ( رواه البخاري ومسلم ) . واته : نیشانه‌كانى دووڕوان سێ دانه‌یه : ئه‌گه‌ر قسه‌ى كرد درۆ ده‌كات ، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵێنى دا نایباته سه‌ر ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تى بخرێته ژێر ده‌ست خیانه‌تى لێ ده‌كات .
تۆیش له‌قسه كردن به درۆ ئه‌ڵێت ئه‌م وه‌ڵامانه هین خۆمه ، هه‌روه‌ها خیانه‌ت له‌و ئه‌مانه‌ته ئه‌كه‌یت كه زانست و شێوازى تاقیكردنهوهكهیه كه قۆپى كردن تیایدا قه‌ده‌غه‌یه .
تۆ مطففي : چونكه بۆ خۆت به كارێكى په‌سه‌ندى ئه‌زانى به‌ڵام بۆ فێرخوازێكى تر به ناپه‌سه‌ند و عه‌یبی ئه‌زانى به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌چیته ڕیزى ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌روه‌ردگار له باره‌یانه‌وه ئه‌فه‌رموێ :[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ ] ( الصف : 2 ) .
4 ـ كاره‌كه‌ت دزى كردنه : چونكه ئه‌وه‌ى كۆتكردۆته‌وه له وه‌ره‌قه‌ى تاقیكردنه‌وه یان له چوارده‌ورت كۆت كردۆته‌وه یان به دزى مامۆستاكه‌ت كتێبت كردۆته‌وه یان له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زى بچوك نوسیوته ، دزیش له‌ئیسلام سزاى سه‌ختى هه‌یه وه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ [ وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُواْ أَيْدِيَهُمَا جَزَاء بِمَا كَسَبَا ... ] ( المائدة : 38 ) واته : دز نێر بێت یان مێ ده‌ستیان ببڕن ، له تۆڵه‌ى ئه‌وه‌ى كه كردوویانه .
5 ـ ماڵى خه‌ڵكى به باطل ئه‌خۆى : چونكه هاوڕێكانى ده‌ورو به‌رت ماندو بوون كه‌چى تۆ به‌بێ ماندوو بوون نمره‌ى باشتر له‌وان ئههێنى
6 ـ كاره‌كه‌ت غه‌ش كردنه : غه‌ش كردنیش له‌ئیسلامدا تاوانێكى پڕ مه‌ترسیه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى : ( مَنْ غَشَّنَا فَلَيْسَ مِنَّا ) رواه مسلم واته : ئه‌وه‌ى كه غه‌شمان لێ بكات له ئێمه نیه . وه‌ك ئاشكرایه قۆپیه كردنیش غه‌شه .
به‌م شێوه ناڕه‌وایه سه‌رپێچى ئاینه‌كه‌ت ئه‌كه‌یت و فه‌رمان به خراپه ئه‌كه‌یت و شتێك به حه‌ڵاڵ ئه‌زانى كه تاوانه وه ده‌بیته پێشه‌نگێكى خراپ بۆ خه‌ڵكى تر ، چونكه ڕه‌نگه یه‌كێكى تریش چاو له‌تۆ بكا‌و هه‌مان شت دوباره بكاته‌وه له‌م كاته‌دا تۆ ده‌بیته سه‌رچاوه‌ى ئه‌و تاوانه و تاوانى هه‌موو ئه‌وانه‌شت دێته سه‌ر كه لاساییت ده‌كه‌نه‌وه . له‌كۆتایشدا كه ده‌بیته مامۆستا یان كارگوزار به‌هۆى بڕانامهكهتهوه موچه وه‌رئه‌گرى ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ى كه به قۆپى كردن له تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ده‌ست هێناوه ، ئاخۆ بیرت له‌و موچه‌یه كردۆته‌وه كه حه‌رامه ؟ چونكه سه‌رچاوه‌كه‌ى بڕوانامهكهته به ڕێگایه‌كى ناشرعى به‌ده‌ست هێناوه . له پاشه ڕۆژیشدا مناڵه‌كانت به پاره حه‌رامه په‌روه‌رده ئه‌كه‌ى .
ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت هه‌ر فێرخوازیك له‌تاقیكردنه‌وه هاوكارى فێرخوازێكى تر بكات به نیشان دانى یان وتنه‌وه‌ى وه‌ڵامه‌كان بۆى ئه‌وا هه‌ردوكیان ئه‌نجامده‌رى ئه‌م تاوانه‌ن ، جۆرێكى تر‌ى قۆپى هه‌یه وه‌رگرتنى وه‌ڵامه‌كان له‌مامۆستا به‌هۆى هاوڕێیه‌تى یان به به‌رامبه‌ر دیارى مادى و شتى تر .
له جۆره‌كانى قۆپیكردنیش : ( كردنه‌وه‌ى كتێب ، سه‌یر كردنى ده‌ستى هاوڕێ له‌كاتى وه‌ڵامدانه‌وه ، نوسینى وه‌ڵامه‌كان پێشوه‌خت له سه‌ر پارچه كاغه‌زى بچوك ، وه‌رگرتنى وه‌ڵامه‌كان له‌مامۆستا ، داواى یارمه‌تى دان له مامۆستا له‌كاتى وه‌ڵامدانه‌وه یان له‌كاتى تێلیح دانى ده‌فته‌ره‌كان ، وه‌رگرتنى پرسیاره‌كان له پێش تاقیكردنه‌وه ... هتد ) ئه‌نجامى كۆتاییش هه‌ر وه‌ڵامێك خزنى مێشكت نه‌بێت و جوهدى خۆت نه‌بێت ئه‌وا به قۆپى حسابى بۆ ئه‌كرێت چونكه جهدى خۆت نیه . كاره‌كه‌ش تاوانه وبڕوانامهكهیشت نا شه‌رعیه ئیتر خۆت لێكى بده‌ره‌وه بزانه موچه‌كه‌ت حه‌ڵاڵه یان حه‌رام . بۆ ئه‌وه‌ى وڵامه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئاسان بكه‌م و هاوكاریت بكه‌م ئه‌وا پێت ئه‌ڵێم ئیسلام ئه‌ڵێ موچه‌كه‌ت حه‌رامه .