برایان وخوشكانی به‌رِێزم
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته.....
به‌ڵێ ئه‌ی براكانم چه‌ند پێویستمان به‌ئاشكرا قسه‌كردن هه‌یه!چه‌نی دونیامان لێ ده‌رِوات... ئایا مافی ئه‌وه‌مان نی یه كه چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك بوه‌ستین به‌نه‌رمی و ئاشكرا قسه بكه‌ین و به‌ده‌سته‌واژه‌گه‌لێكی خۆشه‌ویستانه‌و دڵ نه‌رمانه..
برام .. خوشكم داواده‌كه‌م كه‌رِه‌زیلی مه‌كه‌ن له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م ... به‌زۆری مه‌زانن كه‌پێنج ده‌قیقه له‌كاتی خۆتان دانێن بۆ خوێندنه‌وه‌ی.
وه‌هه‌ر كه‌سێكیش ئاماده‌نی یه كه‌ئێستا بیخوێنێته‌وه بائه‌م ووشانه چاپ بكات و له‌كاتێكی تردا بیخوێنێته‌وه... چونكه ئه‌مه شایه‌نی گرنگی پێدانه.
برام.. خوشكم ...ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌گوێ له‌گۆرانی ده‌گرن... پیته‌كانم بانگتان ده‌كات تكایه، مه‌ڵێن سوود نابینین هه‌رچه‌نده ئامۆژگاریه‌كه‌ت چه‌ند باره بكه‌یته‌وه. به‌ڵكو به‌جێگیریه‌كی متمانه به‌خشه‌وه بڵێن: به‌ڵێ ، گوێ ده‌گرین و بێ ده‌نگ ده‌بین بۆ بانگه‌وازكاری حه‌ق و رِاستی جا عاقڵ ئه‌و كه‌سه‌یه كه حه‌ق وه‌رگرێت و جێ به‌جێ ی بكات وه‌نه‌زانیش ئه وكه‌سه‌یه كه‌چاوی له‌ئاست حه‌قدا بنوقێنی و رِه‌تی بكاته‌وه... جا حه‌ق رِوونه‌و ناحه‌ق و باتڵیش لێڵ و وونه.
زۆر چاكه بائێستا ده‌ست پێ بكه‌ین.
ئه‌ی براو خوشكم. ئایا تی بی نی ناكه‌ی؟...كه‌یه‌كی له‌ئێوه جاری واهه‌یه چه‌ند سه‌عاتێكی به‌رده‌وام و به‌دوای یه‌كدا گوی بۆ كۆمه‌ڵیك گۆرانی ده‌گرێت. وه‌له‌شی ئه‌هه‌ژێنی و كارلێك ئه‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆرانیانه‌دا. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا پێی گرانه كه‌بۆ نموونه ته‌نها نیو سه‌عات گوی بۆ ووته‌ی خوای گه‌وره [جل جلاله] بگری له‌كاتێكا كه قورئان شیفاو ده‌رمانه بۆ دڵ و ده‌روون،وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌رِێنموونی ورِه‌حمه‌ته.وه‌نامه‌یه‌كی ئاسمانی یه‌و هه‌مووی به‌ره‌كه‌ت و فه‌رِ و خێر‌و چاكه‌و سه‌لامه‌تی یه.
ئایاپرسیارت له‌خۆت كردووه؟ بۆچی گۆرانی ئه‌خه‌یته نێوان هه‌ردوو چاوت و سه‌یری ده‌كه‌یت و گوێ ی بۆ ده‌گریت، له‌كاتێكا كه‌نارِه‌حه‌ت و گرانه به‌لاته‌وه كه‌دابنیشی به‌بیر كردنه‌وه‌و تێگه‌یشتنه‌وه گوی بۆ قورئان بگریت و بیخوێنی...؟
به‌ئاشكرا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:[وَ زَيَّنَ لَهُمُ الشَّيطَانُ أَعْمالَهُم] واته: شه‌یتان كرده‌وه‌كانیان( تاوانه‌كانیان) بۆ جوان ئه‌كاته‌وه. ئه‌مه ئه‌و حه‌قیقه‌ت و رِاستی یه‌یه كه‌من بانگتانم كرد بۆ به‌ئاشكرا قسه‌كردن له‌سه‌ری.( بارك الله فیكم)
خۆشه‌ویستانم ... موسیبه‌ته كه‌خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین وه‌له‌و موسیبه‌ته گه‌وره تر ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م خۆهه‌ڵخه‌ڵتاندنه نیشانه‌یه‌ك بێت تیاماندا و به‌باشی بزانین. جا گۆرانی دڵته‌نگی وخه‌فه‌ته. به‌ڵكو ژینێكی ناسۆریشه چونكه پشت هه‌ڵكردنه له‌یادی خوا كه ( قورئانه) وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:[وَمَن أََعرَضَ عَن ذِكرِي فَانَّ لَهُ مَعيشَةً ضَنكاً وَنَحشُرُهُ يَومَ القِيامَةِ أعمي] واته:ئه‌وه‌ی له‌م زیكری منه كه ( قورئانه وه‌ك له‌ته‌فسیری سه‌عدی و ته‌فسیری جلالیین دا هاتووه،وه‌له‌ته‌فسیری ابن كثيردا به‌مانای فه‌رمانی من كه‌دامبه‌زاندووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌م ) وپشت هه‌ڵكات و سه‌رپێچی بكات ئه‌وه هه‌ر له‌دونیا ژیانێكی ته‌نگ و ناسۆری بۆهه‌یه‌و له‌رِۆژی قیامه‌تیشدا به‌كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین.
گۆرانی به‌ڕاستی په‌شیمانی یه ئه‌گه‌ر خۆشی و زیادبوونێكی تێدابێت ئه‌وه خۆشی شه‌یتانه‌و له‌كرده‌وه‌كانی ئه‌وه.
گوی بگره بۆئه‌م قسه‌كردنه خواییه له‌گه‌ڵ شه‌یتانی نه‌فره‌ت لی كرا‌و... خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:[وَاستَفْزِزْ مَن استَطَعتَ منهُم بِصَوتِكَ وَأَجلِبْ عَلَيهِم بِخَيلِكَ وَرَجِلِكَ وَشارِكْهُم في الأمْوالِ وَ الأَولادِ وَعِدهُم وَما يَعِدُهُمُ الشَّيطَانُ اِلاَّ غُروراً]سوره‌تی اسراء /64 واته: وه‌هه‌ركه‌س له‌وانه كه‌ده‌توانی به‌ده‌نگی خۆت دنه بده‌و به‌رگریان لێ بكه‌و به‌له‌شكری سواره‌و پیاده‌ت بنێره سه‌ریان و له‌ماڵ و مناڵیاندا به‌شداری بكه‌و به‌به‌ڵێن سه‌رگه‌رمیان بكه، به‌ڵام به‌ڵێنی شه‌یتان جگه له‌فریوو درۆ‌و گزی نی یه (اجلب: هاواری توند، استفزز: دنه‌ی بده) ابن كثير _ رِه‌حمه‌تی خوای لی بێت_ له‌ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت:وه‌فه‌رمووده‌ی خوا" استفزز من ..بصوتك" ووتراوه كه گۆرانی یه، وه( مجاهد) فه‌رموویه‌تی: به‌قسه‌ی پرِوپوچ و گۆرانی و به‌مه رِایان ده‌كێشی و سه‌ركزیان ده‌كات.
وه‌ئیمامی ( ابن القیم)_ رِه‌حمه‌تی خوای لی بێت_ ئه‌فه‌رموێت :وه‌یه‌كی له‌فێڵه‌كانی دوژمنی خوا‌و یه‌كی له‌وته‌ڵه‌كانه‌ی كه‌فێڵی پێ كردووه له‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌شێكی كه‌م زانست و عه‌قڵ و دینیان هه‌یه. وه‌دڵی نه‌زان و باتڵیانی پێ رِاوكردووه: گوی گرتنه بۆ قسه‌ی گاڵته‌و گه‌پ و چه‌پڵه‌و گۆرانی به‌ئامێره حه‌رامه‌كان. بۆئه‌وه‌ی دڵه‌كان له‌قورئان لابدات. وه‌سورِی پێ بدات به‌ده‌وری خراپه‌و تاواندا. جائه‌وه (گۆرانی) په‌رده‌یه‌كی ئه‌ستووره به‌چوار ده‌وری قورئاندا، وه‌ئه‌وه نوشته‌و به‌ریدی نێربازی و زینایه ( په‌نامان به‌خوای گه‌وره) وه‌به‌وه فاسق و خراپه‌كان ده‌گه‌نه عاشقه‌كانیان و ئاره‌زووه‌كانیان جی به‌جی ده‌كه‌ن . شه‌یتان به‌وه نه‌فسه له‌كار كه‌وتووه‌كانی رِاو كردووه. وه‌جوانی كردووه بۆی به‌فێڵ سه‌ركه‌شی
. وه وه‌حی ناردووه بۆی به‌گومانی خراپ و جوانكردنی ئه‌ویش وه‌حیه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.وه‌له‌پێناوی ئه‌ودا قورئانی به‌جی هێشتووه. ووته‌كه‌ی{ ابن القیم} ته‌واو بوو.
وه‌ئه‌وئاره‌زووه به‌تاڵ و خۆشیه خه‌یاڵیه ده‌رِوات و په‌شیمانی تاوانه‌كه‌جی ده‌مێنی وه‌ئه‌و خۆشیه‌ی كه‌گوایه خۆشیی یه‌ده‌رِوات وه‌تاوانه‌كه به‌تۆماركراوی ده‌مێنێته‌وه له‌نامه‌ی كرده‌وه‌كاندا. وه‌گۆرانی ئاشكراكردنی تاوانه وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت:" كل امتي معافي الا المجاهرون" واته: هه‌موو ئوممه‌تم لی ده‌بووررێن مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه به‌ئاشكرا تاوان ده‌كه‌ن وشانازی پێوه ده‌كه‌ن. وه‌هه‌ندی كه‌س شانازی به‌گۆرانیه‌وه‌و ده‌كات و ده‌یڵیته‌وه به‌سه‌ربادانێكه‌وه چ شانازیه‌ك!... شانازی ئه‌كه‌ن به‌سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره؟! وه‌له‌و قسه‌پرِوپووچانه‌ی كه‌ده‌یڵێن( هونه‌رمه‌نده به‌رِێزه‌كه‌م....هونه‌رمه‌نده كچه خۆشه‌ویسته‌كه‌م)...ئایا ئه‌وانه نازانن كه‌هه‌ركه‌سێكت خۆش بوێت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا حه‌شر ده‌كرێیت، وه‌ك رِاسگۆی به‌رِاستگۆ زانراو ده‌فه‌رموێت سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت.
وه‌به‌ڕاستی شه‌یتان یاری به‌و هونه‌رمه‌نده !كورِوكچانه ده‌كات...چونكه هه‌ندێكیان وا ده‌بینن كه‌هونه‌ر په‌یام و په‌روه‌رده‌ی جیله‌كانه...وه‌ئه‌گه‌رته‌نها ووشه‌كانی ببیستیت ده‌زانی كه‌ئه‌و هونه‌ره په‌یامی شه‌یتانه‌و وه‌بانگه‌شه ده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌یه‌كی كورِوكچ به‌رِێگه‌یه‌كی ناشه‌رعی وبه‌رِوونی و ئاشكرا..ده‌ی به‌وخوایه رِاستی كرد ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ده‌ڵی گۆرانی نوشته‌و به‌ریدی زینایه.
ئه‌ی كوڕ و كچانی ئیسلام...خوای گه‌وره فه‌رمانمان پێ ده‌كات به‌پاك كردنه‌وه‌ی نه‌فسمان كه‌ده‌فه‌رموێت:[قَد أَفلَحَ مَن زَكَّاهَا]واته: به‌رِاستی سه‌رفرازورِزگاربووئه‌وكه‌سه‌ی كه‌نه‌فسی خۆی پاك ڕاگرت و پاكی كرده‌وه.وه‌گۆرانی زوڵم كردنه له‌و نه‌فسه‌ی كه‌خوای گه‌وره پێتی به‌خشیوه وه‌فه‌رمانی پێ كردووی به‌پاك كردنه‌وه‌ی جا خێراكه له‌پاك كردنه‌وه‌ی له‌پیسی وتاوان وه‌دووركه‌وه‌ره‌وه‌له‌ئاره‌زووه‌كان،...وه‌بۆت نی یه كه‌گۆرانی پێ ببیستی و زوڵمی لی بكه‌ی به‌مه... چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[انَّهُ لاَ يُفلِحُ الظَّالِمُون]
واته: بەڕاستی سته‌مكاران سه‌رفراز نابن. وه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:[وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشتَرِي لَهْوَ الحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ اللهِ بِغَيرِ عِلمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُواً أوُلَئِكَ لَهُم عَذابٌ مُهين] سوره/لقمان/6 واته: وه‌هه‌ندی له‌خه‌ڵكی قسه‌ی بی هوده‌و بی كه‌ڵك ئه‌كرِن تابه‌نه‌زانی خه‌ڵك له‌رِێگه‌ی خوا لاده‌ن و قورئان به‌گاڵته ئه‌زانن، جائه‌وانه سزای سووك و خوار كه‌ریان بۆ هه‌یه.هه‌ندی له‌موفه‌سیران ده‌فه‌رموون ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته كه ( له‌و الحديث) ئه‌كرِی به‌ماڵ و كاتی.وه عه‌بدوڵلای كورِی مه‌سعود رضي الله عنه كه‌له‌شاره‌زاترینی هاوه‌ڵانه رضي الله عنهم قه‌سه‌می خواردووه كه گۆرانی یه. وه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی كه‌خه‌ڵكی ئه‌مرِۆ به‌نه‌رم ونیانی ده‌زانن رِوون ده‌كاته‌وه‌و ئاگادارمان ئه‌كاته‌وه له‌فه‌رمووده‌یه‌كیدا كه‌ده‌فه‌رموێت:"لَيَكونَنَّ من أمّتي أقوامٌ يَستحِلُّونَ الحِرَّ وّالحَريرَ وَالخَمرَ والمَعازِف"اخرجه البخاري(5590)وأبوداود(4030)وأنظر صحيح الجامع(5466) واته: چه‌ندكۆمه‌ڵی له‌ئومه‌ته‌كه‌م دێن كه‌حه‌ریرو زیناو عه‌ره‌ق و گۆرانی حه‌ڵاڵ ده‌كه‌ن( به‌واتای ئه‌م شتانه حه‌رامن و سه‌رده‌مێكی خراپ دێت حه‌ڵاڵ ده‌كرێت).
وه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت:لَيَشرِبَنَّ ناس من أُمّتي الخمرَ، يُسَمَّونها بِغيرِاسمِها،يُعزَفُ علي رُؤوسَهَم بالمعازِف والمُغَنِّات ، يَخسِفُ اللهُ بِهِمُ الأرضَ ، وَيَجعلُ مِنهُمُ قِرَدَةً وَخَنازيرَ"صحيح لغيره،اخرجه ابن ماجه(4020)وابن حبان(15/160)والبيهقي في السنن( 8/295)،(17160)وأنظر صحيح الترغيب والترهيب للالباني(2378).. واته:كۆمه‌ڵه كه‌سانی له‌ئومه‌تم عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه‌و ناوێكی تری لی ده‌نێن جگه له‌ناوه‌كه‌ی خۆی، له‌سه‌رسه‌ریان گۆرانی بێژی ئافره‌ت گۆرانیان بۆ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ مۆسیقادا، خوای گه‌وره به‌ناخی زه‌ویدا رِۆیان ده‌چێنی و لێیان ده‌كاته مه‌یمون و به‌راز...وه‌ده‌سته‌واژه‌ی( المعازف) ئامێره‌كانی لێدان (الطرب) ده‌گرێته‌وه. جاباكه‌سێكی ساده‌و نه‌زان نه‌یه‌ت و بڵی: كه‌مۆسیقا به‌ته‌نها حه‌ڵاڵه یاكه‌سی بی و بڵی:گۆرانی نیشتمانی حه‌ڵاڵه. چونكه به‌ڵگه‌ی حرام كردن رِوون و ئاشكرایه.
پاشان ئه‌و ماڵ پاره‌یه‌ی كه‌ئه‌و كاسێته گۆرانیانه‌ت پێ كرِیوه، ئه‌و كاته‌ی كه به‌فیرِۆت داوه له‌گوی گرتن هه‌موو ئه‌مانه پرسیارت لی ده‌كرێت ده‌رباره‌ی...وه‌ئه‌و رِۆژه سودت پێ ناگه‌یه‌نی نه‌مۆسیقا ژه‌نی كوڕ نه كچ جگه له‌وه‌ی كه‌پێشت خستووه له‌كرده‌وه‌ی چاكه. جا ئایا خۆت ئاماده‌كردووه بۆ گه‌یشتن به‌خوا؟؟وه ئایا هیچ حسابێكت بۆ ئه‌و رِۆژه كردووه؟؟!!!
وه‌له‌كۆتاییدا بۆ هه‌موو یه‌كی كه‌نیه‌تی ته‌وبه‌و گه‌رِانه‌وه‌ی هێناوه بۆ حه‌ق..مژده‌ی لی بێت .بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه برِیاری داوه له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندن له‌گۆرانی و پاك كردنه‌وه‌ی گوی ی لی ی..ئه‌م مژده‌یه‌ی لی بێت.
جابخوێنه‌ره‌وه .خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: [وَيَومَ تَقُومُ السَّاعَةُ يَومَئِذٍ يَتَفَرَّقُونَ(14)فَأَمَّا الَّذينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحاتِ فَهُم فِي رَوضَةٍ يُحبَرونَ(15)] سورة الروم. واته:وه‌رِۆژی كه‌قیامه‌ت دادی خه‌ڵك(له‌یه‌كتر) جیا ده‌بنه‌وه* جا ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان هێنابوو كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه، له‌به‌هه‌شتدا شاد وخۆشحاڵن. ( الحبره) : له‌زه‌ت و گوی گرتنه. وه‌پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت:"انَّ الحورَ العينَ لَتَغنينَ في الجنة،يقُلنُ: نحن الحور الحسان. خُبئنا لازواج الكرام"قال الالباني : حديث صحيح. واته: بەڕاستی حۆری چاو جوان گۆرانی ده‌ڵێن له‌به‌هه‌شتدا، ده‌ڵێن:ئێمه حۆری چاك و جوانین دانراوین بۆ مێرده به‌رِێزه‌كان.
ڕە‌نگه یه‌كی له‌ئێوه پریسار بكات...چۆن رِزگارم بێت له‌بیستنی گۆرانی؟چونكه من زۆر خه‌ریكی بووم و ناتوانم وازی لی بێنم به‌ئاسانی
جائه‌م هه‌نگاوانه وه‌رگره و ئه‌وه‌ی جێ به جێ ی بكات ئه‌یباته‌وه به‌ئیزنی خوا.
1_ یه‌كه‌م شت:ڕاستگۆیی له‌ته‌وبه‌كردن..وه‌خاوه‌ن هیممه‌تی به‌رز بن له‌گه‌ڵ توانا‌و زیره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م برِیاره زیره‌كانه بده‌ن.
2 _هه‌ستان به‌تێكدان و له‌ناودانی هه‌موو ئه‌و كاسێت و سی دیانه‌ی كه‌هه‌تانه.
3_ئه‌گه‌ر هه‌ستتان كرد به‌حه‌زی زۆر‌و به‌رده‌وام له‌گۆرانی.. خێراكه‌ن به‌كردنه‌وه‌ی نزیكترین قورئان لیێتانه‌وه‌و بیخوێننه‌وه چونكه نه‌فس ئارام ده‌كات وئه‌و حه‌زه ده‌برِێت بۆ تاوان. وه‌ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش ناتوانن گوی بگرن بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌ده‌نگی یه‌كێك له‌مامۆستایانی قورئان خوێن یان كاسێتی ووتارو موحازه‌ره.
4_ئه‌گه‌ر یه‌كی گاڵته‌ی كرد به‌واز هێنان له‌گوی گرتن له‌گۆرانی وه‌ڵامی مه‌ده‌نه‌وه، وه‌زمانتان مه‌شغوڵ كه‌ن به یادی خوا. كاتی قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات..وه‌كاتی وازی هێنا له‌قسه‌كه‌ی بڵێن:" جزاك الله خیرا وهداك"چونكه ئه‌م قسه‌یه ئه‌و بی ده‌نگ ده‌كات وئێوه‌ش ئارام ده‌بنه‌وه...
5_ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌باوك و دایك یان برایه‌كت گوی ده‌گرن بۆ گۆرانی حوكمه‌كه‌یان بۆ رِوون بكه‌ره‌وه به‌ووشه‌گه‌لێكی نه‌رم یان به‌پێشكه‌شكردنی كاسێتی قورئان یان به‌ووتار یان نامیلكه‌یه‌كی بچووك...وه‌ئامۆژگاری بكه‌ن به‌نه‌رمی وه پێیان بڵێن كه‌ئێوه دڵتان ته‌نگ ده‌بی به‌م گۆرانیانه چونكه ئێوه هه‌ست ئه‌كه‌ن كه‌دوورن لێیان.
له‌كۆتاییدا برام .. خوشكم...بزانن كه‌ئه‌م هه‌نگاوانه بۆ رِزگاربوون له‌م ده‌رده زۆر زۆر ئاسانه ئه‌گه‌ر رِاستگۆ بوون له‌ته‌وبه‌و گه‌رِانه‌وه بۆلای خواوكاتی هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی شه‌یتانتان له‌سه‌ر خۆتان داخست...وه‌كه‌ستان با نه‌ڵێت له‌داهاتوودا ته‌وبه ده‌كه‌م دوای ئه‌م كاسێته نوی یه...مه‌ڵێن دوای ئه‌مرِۆ..دوای مانگێگی تر...
چونكه شه‌یتان رِۆژێك ده‌كاته دوو رِۆژ دوورِۆژ ده‌كاته دوومانگ دوومانگ ده‌كاته دووساڵ. وه‌چه‌ند براو خوشك هه‌بوون بی ئاگابوون و زمانی هیچ یه‌كێكیان بی ده‌نگ نه‌ده‌بوو له‌ووتنه‌وه‌ی گۆرانی و به‌ناو مولوولوكانیدا رِی ی ده‌كرد...و ئێستا زیكری خوا دووباره ئه‌كه‌نه‌وه. وه‌هه‌ركه‌سی هه‌رشتی بۆ خوای گه‌وره جی بێڵی خوای گه‌وره جێى بۆ ده‌گرێته‌وه.
برام.. خوشكم ئه‌گه‌ر یه‌كی له‌نزیكان یان هاورِی یان گوی له‌گۆرانی ده‌گرێت ئامۆژگاریان بكه جا ئه‌گه‌ر وازیان لی نه هێناو وه‌ڵامیان نه‌دایته‌وه واجبه خێرا جیابیته‌وه لێی ..وه‌یاكه‌ستان نه‌ڵی:به‌سه كه‌من به‌ته‌نها ته‌وبه‌بكه‌م و هیچ شتێك كارم لی ناكات...خۆتان دوور خه‌نه‌وه له‌شوێنه خراپه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بن...و خێرا‌و په‌له بكه‌ن له‌ته‌وبه‌كردندا له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ووتاره‌و مه‌ڵێن ( سوف أتوب) واته له‌داهاتوودا ته‌وبه ئه‌كه‌م چونكه( سوف) له‌سه‌ربازه‌كانی شه‌یتانه.
داواكارم له‌خوای گه‌وره نووسین و وه‌رگێرِانی ئه‌م بابه‌ته‌مان بگێرِی به‌كرده‌وه‌ی چاكه بۆ سه‌رته‌رازووی چاكه‌كانمان وبه‌نیه‌ت پاكی وه‌ری بگرێت و ته‌زوویه‌ك بێت به‌له‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لێى بی ئاگان و ئێوه‌ش سوودتان لی بینیبێت و له‌دوعای خێر بی به‌شمان مه‌كه‌ن( انه سمیع مجیب)
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته