بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين وبعد:
له‌م سه‌رده‌مه‌دا له جیهانى ئیسلامى دا چه‌ند دیارده‌یه‌كى پێچه‌وانه‌ى ئیسلام بڵاو بوه‌ته‌وه، كه خۆى به به‌رگى ئیسلام پۆشیوه، وه‌ك توندوتیژى و حیزبایه‌تى و زێده‌رِه‌وى، كه بۆته هۆى وه‌رگێرِانى بانگه‌واز بۆ خوا له ململانێ له‌گه‌ڵ شیرك و بیدعه وجێ به جێ كردنى شه‌هاده‌تین و په‌روه‌رده‌كردنى خه‌ڵكى له‌سه‌ر بیروباوه‌رِێكى راست و په‌رستشێكى دروست بۆ ململانێ له پێناو كورسى و ده‌سه‌لات، كه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ى په‌نابردن بوو بۆ توندرِه‌وى و ترساندن له پێناوى جێبه‌جێ كردنى ئامانجێكى رامیارى كه گومان له‌وه‌دا نى یه ئیسلام ئه‌وجۆره هه‌ڵوێست و هه‌نگاوانه ره‌ت ئه‌كاته‌وه، چونكه به‌م شێوه‌یه مه‌سه‌له‌كان ئاڵۆزتر ئه‌بن و دوژمنانى ئیسلام سوود مه‌ندتر ئه‌بن و كۆمه‌ڵگاى ئیسلامیش زیاتر دوور ئه‌كه‌وێته‌وه له تێ گه‌یشتن له ئایین، به‌ڵكو به‌ربه‌ستێك دروست ئه‌بێت له رووى گه‌نجانى موسڵمان بۆ شاره‌زابوون له بیروباوه‌رِى راست به هۆى گوشارى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان كه كاردانه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌ڵه‌ى ئه‌و سه‌ر لێشێواوانه‌یه.
خوداى په‌روه‌ردگار فه‌رمانى كردووه به موسڵمانان به‌یه‌ك خستنى بۆچونه‌كانیان و كۆكردنه‌وه‌ى بیر‌و رِاكانیان و ده‌ست گرتن به قورئان و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و ئاگاداریانى كردۆته‌وه له جیابوونه‌وه و دووبه‌ره‌كى، هه‌روه‌ك خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێ:
[وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا] [آل عمران:103]
واته: وه‌هه‌موو ده‌ست بگرن به دینى خواوه و‌لێك جیا مه‌بنه‌وه، وه به‌نیعمه‌تێك كه خوا پێی داون بیهێننه‌وه بیر، ئه‌و ده‌مه‌ى دوژمنى یه‌كترى بوون، جا ئه‌و دڵ و ده‌رونى ئێوه‌ى یه‌ك خست، جا به‌نیعمه‌تى خوا بوونه براى دینى یه‌كتر(1). وه ده‌فه‌رموێ:
[وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ] [آل عمران:105]
واته: خواى گه‌وره نه‌هى مان لێ ده‌كا له دووبه‌ره‌كى وه‌ك چۆن جوله‌كه و گاوره‌كان دوبه‌ره‌كى كه‌وته نێوانیانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى كه ئایه‌تى ئاشكرایان بۆ هات كه حه‌قى تێدا روون كرا بوو. ئه‌وانه سزاى سه‌ختیان بۆ هه‌یه.
ئیمامى شه‌وكانى ئه‌فه‌رمێت: ئه‌وانه‌ى دووبه‌ره‌كى كه‌وته نێوانیانه‌وه بیدعه‌چى یه‌كانى ئه‌م ئوممه‌ته‌ن.
وه ده‌فه‌رموێ:
[إِنَّ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا لَسْتَ مِنْهُمْ فِي شَيْءٍ] [الا‌نعام:159 ].
واته: ئه‌وانه‌ى دینه‌كه‌یان به‌ش به‌ش كرد‌و هه‌ندێكیان وه‌رگرت و هه‌ندێكیان وازلێ هێنا و بوون به كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و حیزب حیزب، تۆ به‌ریت له بیدعه‌كانیان و جیابونه‌وه‌یان به‌ڵكو ئاگادار كردنه‌وه كارى تۆیه(2)
پێشه‌وا ناصر السعدی ده‌ڵێت: ئه‌م ئایه‌ته هه‌رِه‌شه‌ى په‌روه‌ردگاره بۆ ئه‌وانه كه دینه‌كه‌یان دابرِ دابرِ كردوه وه هه‌ریه‌كه ناوێكى له‌خۆى ناوه كه هیچ سوودێكى بۆ ئایینى ئاده‌میزاد نى یه وه‌ك جوله‌كایه‌تى وگاورێتى و ئاگر په‌رستى.
یان به‌م ناوانه ئیمان كامڵ نابێ. وه‌ك به‌شێك له شه‌ریعه‌ت بگرێت و بیكات به دینى خۆى، وه ده‌ست به‌ردارى به‌شه‌كانى تر‌ى شه‌ریعه‌ت بێت. ئه‌مه‌ش حاڵى ئه‌وانه‌یه كه دینیان به‌ش به‌ش كردووه، له بیدعه‌چى یه‌كان و گومرِاكان كه دووبه‌ره‌كی یان خستۆته نێوان ئوممه‌ته‌وه. وه ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئایینه‌كه‌مان فه‌رمانمان پێ ده‌كات به كۆبوونه‌وه و گونجاندن، وه دابرِ دابرِى ودووبه‌ره‌كى مان لێ قه‌ده‌غه ده‌كات له بنه‌رِه‌تى دین و هه‌روه‌ها هه‌موو بابه‌ته‌كانى شه‌ریعه‌ت(3).
وه ئه‌گه‌ر جیاوازی و دووبه‌ره‌كى خراپ بێت له هه‌موو حاڵێكدا ئه‌وه جیاوازى راو بۆچوون و دووبه‌ره‌كى له باوه‌رِدا و ده‌رچوونى هه‌ندێك (فِرَق) له رێبازى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت خراپ تره و زیاتر ده‌بێته هۆى به هیلاك چون.
ئیمامى موسلم (ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له ئه‌بو هوره‌یره‌وه(رضي الله عنه) بۆمان ئه‌گێرِێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمویه‌تى: (( فإنما هلك مَن كان قبلكم بكثرةِ مسائلهم واختلافهم على أنبيائهم))(4)
واته: به‌رِاستى هۆى به‌هیلاك چوونى ئوممه‌ته‌كانى پێش ئێوه زۆر پرسیار كردنیان و سه‌رپێچى كردنیان بوو له فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ره‌كانیان.
وه جونه‌یدى كورِى عبدالله ى به‌جه‌لى (رضي الله عنه) له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم ئه‌گێرِێته‌وه كه‌فه‌رموویه‌تى: ((اقرأوا القرآ‌ن ما ائتلفت عليه قلوبكم فإذا اختلفتم فقوموا))(5)
واته: قورئان بخوێننه‌وه تا دڵه‌كانتان جووت بێت له‌سه‌رى، وه ئه‌گه‌رجیاوازى كه‌وته نێوانتانه‌وه ئه‌وه هه‌ستن، واته: بێ ده‌نگ بن و وازى لێ بێنن .
عرباضي كورِى ساری یه(رضي الله عنه) فه‌رمووى: رۆژێكیان پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نوێژى پێكردین، رووى تێ كردین و ئامۆژگارى یه‌كى ره‌وانی كردین، چاوانمان فرمێسكى باران و دڵكانمان له‌رزى، كابرایه‌ك ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خود صلى الله عليه وسلم ئه‌ڵێ ى ئه‌مه ووتارى ماڵ ئاوایى كردنه، چیمان پێ راده‌سپێرى؟ فه‌رمووى:
((أوصيكم بتقوى الله والسمع والطاعة وإن عبداً حبشياً فإنه من يعيش منكم فسيرى اختلافاً كثيراً فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء المهديين الراشدين تمسكوا بها وعضو عليها بالنوجذ وإياكم ومحدثات الأمور فإن كل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة))(6).
واته: وه‌سێتتان بۆ ده‌كه‌م به‌ته‌قواى خوا وگوێرایه‌ڵى كردن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت كۆیله‌یه‌كى حه‌به‌شى بوو به كاربه‌ده‌ست، چونكه هه‌ركه‌سێ له ئێوه بژێت جیاوازى یه‌كى زۆر ده‌بینێ وه بۆچاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م جیاوازى یه فه‌رمووى ئێوه‌ش ده‌ست بگرن به رێبازى من و رێبازى نیشته‌جێ یه‌كانى من، به توندى بیگرن و به‌دان بیگه‌زن كینایه‌ته له‌سه‌ر بایه‌خ پێدان و ده‌ست پێوه‌گرتنى وه ئاگادار بن كارى نوێكارى مه‌خه‌نه ناو ئه‌م دینه‌وه چونكه هه‌موو نوێكارى یه‌ك له دین بیدعه‌یه، وه هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاى یه ...
وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگادار كردنه‌وه توندوتیژه له پێغه‌مبه‌رى خواوه صلى الله عليه وسلم له داهێنان له دیندا به‌ڵام تاقمانێك په‌یدا بوون ئه‌م ئامۆژگارى یه‌یان وه‌رنه‌گرت و نوێ كارى یان خسته ناو دینى خوداى بێ هاوتاوه، ده‌رچوون له رێبازى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت. وه له‌و موبته‌دیعانه كۆمه‌ڵى خه‌واریج كه بنچینه‌و سه‌ره‌تایان ئه‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌و پیاوه‌ى كه نارِه‌زایى ده‌ربرِى به‌رامبه‌ر فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به بۆچونى هه‌ڵه‌ى خۆى، هه‌روه‌ك له(صحیحین)دا هاتووه له فه‌رمووده‌ى ئه‌بو سه‌عیدى خودرى(رضي الله عنه) كه ده‌فه‌رمێت: ئیمامى عه‌لى(رضي الله عنه) له یه‌مه‌نه‌وه هه‌ندێ زێرى خامى نارد بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌ویش دابه‌شى كرد به‌سه‌ر چوار كه‌سدا : ئه‌قره‌عى كورِى حابسى حنظلي، عویه‌ینه‌ى كورِى به‌درى فه‌زارى، عه‌لقه‌مه‌ى كورِى عه‌لاثه ى عامر و.... ئه‌بو سه‌عید(رضي الله عنه) فه‌رمووى: قوره‌یش تورِه بوون و وتیان: به پیاوانى نه‌جد ماڵ ئه‌به‌خشێ و واز له ئێمه دێنێ؟! پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:
(( إني إنما فعلت ذلك لأتآلفهم )) .
واته: من ئه‌و كاره‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ى دڵه‌كانیان نه‌رم بكه‌م بۆ ئیسلام... كابرایه‌ك هات: ریش پرِ، روومه‌ت به‌رز، چاو به‌قوڵاچوو، نێوچه‌وان به‌رز و ده‌رپۆقیو،سه‌رتاشراو. ووتى: له خوا بترسێ ئه‌ى محمد صلى الله عليه وسلم، ئه‌بو سه‌عید(رضي الله عنه) ووتى: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:(( فمن يطع الله إن عصيته أيأمنني على أهل الارض ولاتأمنوني؟))(7)
واته: ئه‌وه كێیه گوێرِایه‌ڵى خوا ئه‌كات ئه‌گه‌ر من یاخى بم له فه‌رمانه‌كانى. ئایا خواى گه‌وره منى كردووه به ئه‌مینى سه‌رخه‌ڵكى زه‌وى وه‌ئێوه دڵه‌كانتان له من پاك نى یه و له من به گومانن. له پاشان پیاوه‌كه پشتى هه‌ڵكردو رۆیشت، پیاوێك داواى مۆڵه‌تى كوشتنى كرد ئه‌ڵێن خالیدى كورِى وه‌لید بوو(رضي الله عنه)- پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمووى:(( إن من ضئضئ هذا قوم يقرأون القرآ‌ن لايجاوز حناجرهم يقتلون أهل الإسلام ويدعون أهل الأوثان: يمرقون من الإسلام كما يمرق السهم من الرمية، لئن أدركتهم لأقتلهم قتل عاد))(8).
واته: له وه‌چه‌و نه‌وه‌ى ئه‌مه قه‌ومێك ده‌ردێن، قورئان ده‌خوێننه‌وه له گه‌رویان تێ ناپه‌رِێ لێ ى تێ ناگه‌ن- كوشتارى موسڵمانان ده‌كه‌ن. واز له بت په‌رستان دێنن. له ئیسلام ده‌رده‌چن هه‌روه‌ك چۆن تیر له نیشانه‌وه ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر پێیان بگه‌م ئه‌یان كوژم وه‌ك كوشتنى عاد. له له‌فزێكى تردا: ((آيتهم رجلُ اسود إحدى عضديه مثل ثدي المرأة أو مثل البضعة تدردر يخرجون على حين فرقة من الناس))(9 ).
نیشانه‌یان پیاوێكى ره‌شتاڵه‌یه بازویه‌كى وه‌ك مه‌مكى ژن وایه وه‌ك پارچه گۆشتێك وایه ئه‌له‌رێته‌وه، له‌كاتێكدا ده‌رده‌كه‌ون ناكۆكى له نێوان موسڵماناندا په‌یدا ده‌بێ.
ئه‌بو سه‌عید(رضي الله عنه) ووتى: گه‌واهى ئه‌ده‌م(أشهد) كه من گوێم له‌م ئاخاوتنه بووه له پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم، وه گه‌واهى ئه‌ده‌م عه‌لى كورِى ئه‌بو طالب(رضي الله عنه) جه‌نگا له‌گه‌ڵیان ومنیش له‌گه‌ڵیدا بووم. فه‌رمانى دا ئه‌و پیاوه بێنن به دوایدا گه‌رِان هه‌تا هێنایان منیش ته‌ماشام كرد به‌و وه‌سفه بوو كه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وه‌سفى كرد.
ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه له نیشانه‌كانى پێغه‌مبه‌رایه‌تى كه هه‌واڵى دا به ده‌رچوونى خه‌وارج، هه‌رچۆنى فه‌رموو ئاوها بوو سه‌لات و سه‌لامى خوداى له‌سه‌ر، كاتێك ده‌ركه‌وتن كه جیاوازى له نێوان موسڵمان هه‌بوو له نێوان ئیمامى عه‌لى و موعاویه (ره‌زاى خوایان لێ بێت). پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم باسى كردن كه موسڵمانان ده‌كوژن، واز له بت په‌رستان دێنن ئه‌وانیش ئاوه‌هابوون .
پێویسته نیشانه‌و سیفه‌ته‌كانى خه‌وارج بزانرێت و به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ سیفه‌تى ئه‌م گروپانه‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه، بۆمان ده‌رئه‌كه‌وێت چه‌ند له‌یه‌ك ئه‌چن. ئه‌ویش به‌كورتى له‌م سیفه‌تانه كۆ ئه‌بنه‌وه:-
[یه‌كه‌م:- ماڵ و سامان و ململانێ له پێناو وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له ده‌سه‌ڵاتداران. ]
پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى:(( لكل أمة فتنة و فتنة أمتي المال))(10).
وه‌كاتێك ذوالخويصره هاته لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كه خه‌راجى به‌حره‌ینى دابه‌ش ئه‌كرد پێی ووت "إعدل یا محمد" ئه‌م ووشه‌یه دائه‌نرێت به‌ده‌رچوون(خروج) به ووشه‌ى دژى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌مه‌یش له ژێر دروشمى دادپه‌روه‌رى و داواكردنى مافه‌كان كه بووه هۆى تاوانباركردنى باشترین مه‌خلوقى خوا له دادپه‌روه‌رى و ئه‌مانه‌تدا.
[دووه‌م/داهێنان له په‌رستندا:-]
ئه‌و حه‌له‌قه زیكرانه‌ى كه له مزگه‌وتى كوفه هه‌بوون به‌شێوه‌یه‌كى داهێنراو، وه‌عبدالله كورى مسعود (رضي الله عنه) نه‌هى لێ كردن وه سه‌ره‌نجامیان گه‌یشته به ته‌كفیر كردنى(هاوه‌ڵان رضي الله عنهم) و شه‌ركردن له دژیان له رۆژى نه‌هره‌وان. كه‌وابوو وه‌سفێكى ئه‌م گروپه داهێنانى زیكر به حه‌له‌قه وگۆرِینى رێگاى بانگه‌وازكردن بووه.
[سێیه‌م/ ته‌كفیر كردنى خاوه‌ن گوناهه گه‌وره‌كان:-]
وه له نیشانه‌كانى خه‌واریج كافر كردنه به گوناه، به‌وه‌ى كه هه‌ركه‌سێك گوناهى گه‌وره بكات ئه‌گه‌ر له شیرك به‌خواریش بێت ئه‌وه له ئیسلام ئه‌چێته ده‌ره‌وه. وه‌له‌م چه‌رخه‌دا چرۆى تازه پشكوت ده‌ركه‌وتووه صاڵحان به كافر ده‌زانن، وه توانج و ته‌شه‌ر له عه‌داله‌تى پێشه‌وایانى ئوممه‌ت ئه‌ده‌ن. بۆیه دڵه‌كانیان له یه‌ك ده‌چن، هیچ جێى سه‌رسورمان نى یه كه ئه‌وانه‌ى دواى شوێنه‌وارى ئه‌وان كه‌وتوون له‌م سه‌رده‌مه‌دان(ابن باز) یان (ابن عثيمين) یان هه‌ر یه‌كێك له‌پێشه‌وایانى ئیسلام كافر بكه‌ن.
چونكه فیتنه‌ى به كافركردن تووشى باشترین كه‌سانێك بووه له دواى پێغه‌مبه‌ران، وه‌ئه‌گه‌ر تووشى له‌وان كه‌م تر بێت ئه‌وه زۆر ئاسان تره لاى زیاد ره‌وانى ته‌كفیر ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌كفیر كردنى (هاوه‌ڵان رضي الله عنه) بێنینه بیرى خۆمان.
تائێستا ئه‌و بۆ چوونه((التكفير بالمعصية)) به‌رده‌وامه زۆربه‌ى بانگه‌وازكاره حیزبى یه‌كان هه‌ڵیان گرتووه، وه‌بایه‌خیان داوه به بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌ندیك كتێب كه كۆمه‌ڵانى موسڵمان كافر ده‌كات هه‌ر كوت ومت بۆچوونى خه‌واریجى تێدایه له كافر كردن به گوناه.
[چواره‌م/لادان له رێبازى به‌ڵگه هێنانه‌وه و تێنه‌گه‌یشتن له قورئان ](يقرأون القرآ‌ن لايجاوز تراقيهم)
وه له نیشانه‌كانیان لادانیان له‌شێوه‌ى روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه ده‌رباره‌ى بێ باوه‌رِان دابه‌زیوه، ئه‌وان له‌سه‌ر موسڵمانان به كارى دێنن، وه‌تاكو ئه‌م كاته‌ش ئه‌و رێبازه هه‌ڵه‌یه به‌رده‌وامه لاى خاوه‌ن هه‌وا و بانگه‌وازكارانى حیزبایه‌تى، ئه‌و فیتنه‌یه‌ى كه خه‌واریج توشی بوون هه‌ر عه‌ینى ئه‌و فیتنه‌یه‌یه كه توشى حزبى یه‌كان بووه كه هیوایه‌تیان ده‌سه‌ڵاته و ململانێ یه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر حیسابى خه‌ڵكێكى موسڵمان كه له مه‌رامه‌كانى ئه‌وان تێ نه‌گه‌یشتووه و شاره‌زایى یه‌كى ته‌واوى له دینه‌كه‌ى خۆى نى یه، چونكه خه‌واریج ئه‌یان ووت:
((لا حكم إلا لله)) وه حزبى یه‌كان ئه‌ڵێن: ((الحاكمية لله)).
وه حزبى یه‌كان ئایاتى حوكم به غه‌یرى ئه‌وه‌ى كه خوا دایبه‌زاندووه هه‌روه‌ك خه‌واریجه‌كان ته‌فسیرى ده‌كه‌ن و به‌كوفرى گه‌وره‌ى داده‌نێن، جیاوازى ناخه‌نه نێوان ئه‌وه‌ى به حه‌ڵاڵى ئه‌زانى و ئه‌وه‌ى به حه‌رامى ئه‌زانى(11).
چونكه خۆشیان ئامانجى سه‌ره‌كیان هه‌ر حوكمه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یش هه‌وڵ و كۆشش ئه‌كه‌ن، بۆیه مه‌سه‌له‌ى حاكمیه‌ت به گه‌وره‌تر ئه‌زانن له یه‌كخواپه‌رستى((توحيد الألوهية)) كه له پێناویدا خواى گه‌وره ((ان‌س و جن))ى دروست كردووه و پێغه‌مبه‌رانى ره‌وانه كردووه وكتێبه‌كانى داگرتووه و جیاوازى خستۆته نێوان خه‌ڵكى یه‌وه وكۆمه‌ڵێ ئیماندار و كۆمه‌ڵێ بێ باوه‌رِ -.
به‌ڵام لاى گروپه حزبى یه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه جیاوازى له نێوان (مُوَحِّد) و (رافضي) و (طُرُقِي) نى یه ته‌نها به ئینتماى حزبى نه‌بێ، ئه‌وه‌ى حزبى بێ ئه‌وه خۆشه‌ویست و نزیكه، وه ئه‌وه‌ى له گه‌ڵیان نه‌بێ ئه‌وه دوور و نامۆیه.
وه‌هه‌ندێ كه‌س وا گومان ده‌به‌ن كه خه‌واریج كۆمه‌ڵێك بوون هه‌ر له‌و سه‌ردمه‌دا ئیتر له ناوچوون و نه‌ماون، ئه‌م ووته‌یه كه‌سێك ئه‌یڵێت كه‌هیچ ده‌رباره‌ى خه‌واریج نه‌زانێ، به‌ڵكو ئه‌وان به درێژایى مێژوو هه‌ن، ئیمامى ئه‌لبانى(ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) له زنجیره به‌نرخه‌كه‌یدا به‌رگى پێنج له ژێر ناونیشانى(استمرار خروج الخوارج)دا، فه‌رمووده‌یه‌كى هێناوه له عبدالله ى كورِى عومه‌ره‌وه(رضي الله عنه) فه‌رمووى: گوێم لێ بوو پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌ى فه‌رموو:( ينشأ نَشء يقرؤون القرآ‌ن، لايُجاوِزُ تراقيهم، كُلَّما خَرَجَ فَرْقٌ قُطِعُ حتّى يَخْرُجَ في أعْراضِهِمُ الدَّجالُ)(12).
واته: كۆمه‌ڵیك په‌یدا ئه‌بن قورِئان ئه‌خوێننه‌وه له گه‌رویان تێ ناپه‌رێ و ناچێته ناو دڵیانه‌وه و لێ ى تێناگه‌ن، هه‌ر كاتێ كۆمه‌ڵێكیان ده‌رئه‌چن بن برِ ئه‌كرێن تا وه‌كو له ناو سوپاى ئه‌واندا ده‌جال ده‌ر ئه‌چێ.
پێشه‌وا شیخ الاسلام إبن تیمیه له دواى باسكردنى هه‌ندێ نیشانه‌یان ئه‌فه‌رمێت: (ئه‌م نیشانه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم باسى كرد-مه‌به‌ست ئه‌و پیاوه‌یه كه باڵى وه‌ك مه‌مك وایه نیشانه‌ى یه‌كه‌م تاقمیانه كه ده‌رئه‌چن، تایبه‌ت نین به‌و زه‌مانه‌وه و به‌و نیشانه‌وه، چونكه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له فه‌رمووده‌ى تر باسیانى كردووه كه ئه‌وان به‌به‌رده‌وامى ده‌ر ئه‌چن تا وه‌كو سه‌رده‌مى ده‌ججال، وه موسڵمانان یه‌ك ده‌نگن كه خه‌واریج تایبه‌ت نین به‌و سوپایه‌وه كه ئه‌و پیاوه‌ى تێدا بوو ..(13).
به‌م به‌ڵگانه روون بووه‌وه كه خه‌واریج هه‌ر ماون و به‌رده‌وام ئه‌مێنن تا وه‌كو ده‌جال ده‌رئه‌چێ، وه تاوه‌كو ده‌ركه‌وتنى نیشانه گه‌وره‌كانى دوا رۆژ، له‌وانه:-
یه‌كه‌م:- (الإباضية) كه له وو‌ڵاتى سه‌ڵته‌نه‌تى عوممان هه‌ن، وله هه‌ندێ شوێنى ووڵاته عه‌ره‌بى یه‌كانى تر -المغرب العربى-.
دووه‌م : ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ى كه زیاد رِه‌وى ده‌كه‌ن له مه‌سه‌له‌ى به كافركردنى موسڵمانان، كه ئه‌وانیش هه‌ر له‌سه‌ر رێبازى خه‌واریج ئه‌رِۆن كه موسڵمانانیان كافر كرد، هه‌روه‌ها خوێن وماڵى موسڵمانانیان حه‌ڵاڵ كردوه و فه‌سادیان بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌وان پاشماوه‌ى خه‌وارجن ئه‌گه‌ر چى ته‌به‌رِایان لێ بكه‌ن و به كافریان بزانن، چونكه عیبره‌ت به‌ناو نى یه، به‌ڵكو زۆربه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵ و حیزبانه‌ى كه زیادرِه‌وى له كافر كردنى كۆمه‌ڵگا ئه‌كه‌ن، حوكمى بێ باوه‌رِیان داوه به‌سه‌ر موسڵماناندا مه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بێت كه هاو فیكریانن، تارِاده‌یه‌ك یه‌كتریش كافرده‌كه‌ن، وه‌كۆمه‌ڵى خۆیان به جه‌ماعه‌ى موسڵمانان ئه‌زانن.
وه ئه‌م كۆمه‌ڵانه جۆراو جۆرن، وه‌ك كافركردن به‌گوناه یان زیادرِه‌وى له لایه‌نێك له لایه‌نه‌كانى ئایین وه‌ك حوكم كردن به‌وه‌ى كه په‌روه‌ردگار دایبه‌زاندووه، وه دۆستایه‌تى ئیمانداران و دژایه‌تى بێ باوه‌رِان و كافركردنى كافر، گومان له‌وه‌دا نى یه كه ئه‌م شتانه شه‌رعین، به‌ڵكو له كاره گرنگه‌كانى شه‌رعن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نابه‌جێ یه و خواى گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى صلى الله عليه وسلم ئاگادارمان ئه‌كه‌نه‌وه لێ ى زێده‌رِه‌وی یه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رمێت:
[قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِنْ قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ] [المائدة: 77].
مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌وانه‌یه كه ده‌رچوون به زێده‌رِه‌وى یه‌كه‌یان له عه‌قیده‌ى ئه‌هلى سه‌ننه‌ت و جه‌ماعه‌ت و بوونه‌ته هۆى به جورئه‌ت كردنى نه‌زانان و نه‌فامان بۆ كافركردنى موسڵمانان، ئه‌بینى یه‌كێكیان ده‌ست نوێژ به رِێكى نازانێت، وه شاره‌زایى نى یه له‌مه‌سه‌له گرنگه‌كانى ئایین، چه‌ند زوبان درێژه له فه‌توادان به كافركردن به‌بێ روون كردنه‌وه و به‌بێ هیچ شه‌رم و بیركردنه‌وه‌یه‌ك.
ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر لاوازى ئیمان(14) و نه‌مانى ترس له په‌روه‌ردگار، چونكه هه‌ر كه‌سێ به‌بێ زانیارى فه‌توا بدات له‌م مه‌سه‌له سامناكه ئه‌وه دیاره ترسی خوا له دڵى دا زۆر كزه یان له دڵى دا نى یه،[وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ] [الإسرا‌ء: 36].
زۆربه‌ى زیادرِه‌وان له كافر كردنى كۆمه‌ڵگاى موسڵمان، به چاوى سووك ته‌ماشاى زانا و پێشه‌وایانى ئیسلام ئه‌كه‌ن، چ زانایانى پێش یان ئه‌م سه‌رده‌مه.
خاوه‌نى كتێبى: (إعلان النكير على غلاة التكفير) ئه‌ڵیت: یه‌كێك له شوێن كه‌وتوانى(شكري مصطفى) كه به‌ناوبانگه به(التكفير و الهجرة) هه‌وڵى سه‌رلێ شێواندنى دابوو له‌گه‌ڵ برایه‌كدا له ئه‌هلى سوونه‌ت تا مه‌سه‌له‌كانى لێ ئاڵۆز كردبوو، پاشان هاتن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ من بكه‌ن ده‌رباره‌ى ئه‌وباسه، منیش چه‌ند شتێكم بۆیان باس كرد له‌وانه كه ئیمامى بوخارى بابێكى داناوه له(صحیح)ه‌كه‌یدا، (باب أن المعاصي من أمر الجاهلية ولا يكفر صاحبها إلا بالشرك) داوام لێ كردن كه پرسیار له‌و سه‌رلێشێواوه بكه‌ن ده‌ربارى حوكمى بوخارى لایان، ئه‌ویش ووتبووى: بێژه‌رى ئه‌م ووته‌یه كافره.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و گومرِایانه كاتێك كه یه‌ك له زانایان دانووستانى كرد له گه‌ڵدا پێ ووتبوو: په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمێ: ((وعصى آدم ربه فغوى))، ))، ئایا ئاده‌م كافر بوو؟ ئه‌و تاوانكاره بێ شه‌رمه ووتى:"به‌ڵى ئاده‌م كافر بوو".
ئه‌م به‌دبه‌خت و چاره ره‌شانه حاڵیان گه‌یشتووه به‌م جورئه‌ته كه قسه‌ى وا بكه‌ن كه خۆى له خۆى دا بێ باوه‌رِى یه‌كى ئاشكرایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش وا گومان ئه‌بات هه‌ر ئه‌و و هاوبێرانى موسڵمانن، په‌نا به‌خوا له كوێرى.
وه هۆى تێ كه‌وتنى ئه‌و گێژاوه دوورى یه له تێگه‌یشتنى پێشینى صاڵحان و عه‌قیده‌ى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت.
شایانى باسه ئێمه ناڵێین كه هه‌موو ته‌كفیرى یه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ئاسته له گومرِایى، به‌ڵكو ئه‌وان گروپى زۆرن و كۆمه‌ڵ و ئه‌حزابن. له‌وانه‌یه چه‌ندان كه‌سیان تێدا بێت هه‌ق ویست بێت، به‌ڵام لێ ى شێواو و تێكه‌ڵه.
وه هه‌ندێك شبوهات یان بۆ په‌یدا بووه ناتوانن به‌ره‌نگارى بكه‌ن له‌به‌ر كه‌مى زانستى شه‌رعى.
ئێمه له كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌ژین كه فیتنه و گوناه و بێ ئه‌مرى په‌روه‌ردگارى تێدا زۆر بووه له ناو هه‌ندێك له توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا، تا ئه‌گاته ئیلحاد و لادان له دین.
هه‌روه‌ها گوشارى كاربه‌ده‌ستان له سه‌ر بانگه‌وازكارانى هه‌ق و ئه‌زیت دانیان، وه زۆر جار نه‌یان هێڵاوه كه دینى خوا فێرى خه‌ڵكى بكه‌ن كه خۆشبه‌ختى دونیا و قیامه‌تى تێدایه، ئه‌وا حه‌قیقه‌تێكى راسته‌وانه‌یه هه‌رچه‌نده گوشار و ئه‌زێت دان پتر بێت بۆ بانگه‌وازكارانى هه‌ق ئه‌وه‌نده گروپى زیادرِه‌وى زیاد ئه‌بن و ژماره‌یان زیاد ئه‌كات.
بێجگه‌له له ئه‌م هۆیانه شه‌یتان زۆر سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى سوكایه‌تى بكه‌ن به زانایان و پێشه‌وایانى ئیسلام، تا زمان درێژیان كرد به سه‌ر(هاوه‌ڵان رضي الله عنهم) شه‌یتانه‌كانیان پێان ده‌ووتن بڵین: "هم رجالُ ونحن رجال" له خۆبایى بوون له راسته‌رِێ دوریانى خسته‌وه ، وه گومان ئه‌به‌ن ئه‌و هه‌وا و ئاره‌زووه‌ى كه ناویان لێ ناوه "عقل" رێنمونیان ئه‌كات و له سه‌رلێشێواوى رزگاریان ئه‌كات، بۆیه فورسه‌تى كه‌مى ئه‌هلى عیلم و كه‌مى ئه‌هلى عه‌مه‌لیان قۆسته‌وه، به‌ڵام شه‌مشه‌مه كوێره له تاریكى ئه‌فڕێ و پێشه‌وایان و زانایان چراى رێنمونى و سه‌رچاوه‌ى راستى و به‌رده‌وامى یه‌تن.
پرسیارێك و وه‌ڵامه‌كه‌ى:
له زاناى پایه به‌رز شێخ (عبدالعزیز بن باز) پرسیار كرا: هه‌ندێك هه‌ن ئه‌ڵێن: ئارام گرتن له‌سه‌ر جه‌ور و سته‌مى كاربه‌ده‌ستان كارێكى ترسنۆكانه‌یه؟ له وه‌ڵامدا (ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت) فه‌رمووى:
ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه و كه‌م تێ گه‌یشتنه له لایه‌ن ئه‌وكه‌سه‌وه كه شتى وا ئه‌ڵێت، چونكه له سوننه‌ت تێ نه‌گه‌یشتوون و نه‌یانزانیوه وه‌ك پێویست، به‌ڵام خوێن گه‌رمى و غیره‌ت واى لێ كردوون كاتێ بیانه‌وێ كارێكى ناشه‌رعى نه‌هێڵن خۆشیان تووشى كارى نابه‌جێ ئه‌بن هه‌روه‌ك خه‌واریج و موعته‌زیله تووشى بوون، خۆشه‌ویستیان بۆ سه‌رخستنى هه‌ق واى لێ كردوون كه تووشى كارى به‌تاڵ و ناشه‌رعى ببن، تاگه‌یشته ئه‌وه‌ى موسڵمانان به گوناه كافر بكه‌ن ...
هه‌موو ئه‌و بۆچونانه گومرِایى یه.
وه ئه‌وه‌ى ئه‌هلى سوننه‌ت له‌سه‌رین هه‌ر ئه‌وه هه‌قه كه گوناهكار كافر نابێت ئه‌گه‌ر گوناهه‌كه‌ى به حه‌لاڵ نه‌زانێت.... به‌ڵام كافركردنى خه‌ڵكى له لایه‌ن خه‌واریجه‌وه كارێكى به‌تاڵه بۆیه پێغه‌به‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌یان فه‌رمووى: ((يمرقون من الإسلام ثم لا يعودون فيه))(15)، ((يقاتلون أهل الاسلام و يدعون أهل الاوثان))
ئه‌مه حاڵى خه‌واریجه به هۆى زیاده‌رِه‌وى و نه‌فامى و گومرِایى یانه‌وه، بۆیه شیاو نى یه بۆ گه‌نج و غه‌یرى گه‌نجیش كه ته‌قلیدى خه‌واریج و موعته‌زیله بكه‌ن، به‌ڵكو پێویسته كه له‌سه‌ر بۆچوونى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت برِون به گوێره‌ى به‌ڵگه شه‌رعى یه‌كان.... .
بۆ ئه‌وانه‌ى كه هه‌قیان لێ شێواوه و مه‌به‌ستیان هه‌قه و بۆئه‌وانه‌ى راستى یه‌تى رێبازى زیادرِه‌وانى ته‌كفیر نازانن، كه مه‌ترسى ئه‌وه‌یان لێ ئه‌كرێ كه تووشى ئه‌و ده‌رده‌بن ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان نووسى، وه ره‌چاوى ئه‌وه‌مان كردووه كه وشه‌ى زیادرِه‌و به‌كار بێنین، چونكه ته‌كفیر كردن خۆى له خۆیدا هه‌قه ئه‌گه‌ر به گوێره‌ى سنووره‌كانى شه‌رع بێت.
وه زۆر كه‌س هه‌ن نه‌رم و نیانى یه‌كى زۆریان نیشان داوه له‌م بواره‌دا، تارِاده‌یه‌ك خه‌ڵكانێك یه‌هود و نه‌ێارى به كافر نازانن، ئه‌مه‌یش تێنه‌گه‌یشتنه له دینى خواى گه‌وره، وه‌له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كانى قورئاندا ناگونجێ.
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه و سلم
=========================
(1) ته‌فسیرى قورئانى پیرۆز به كوردى وبه‌كورتى، وه‌رگێرِانى:محمد صالح إبراهيمى.
(2)زبدة التفسير من فتح القدير للشوكانى، د. محمد سليمان عبدالله الأشقر: ص191.
(3) (تيسير الكريم الرحمن في تفسير كلام المنان للشيخ: عبد الرحمن بن ناصر السعدي).
(4) (صحيح الجامع الصغير: 5810).
(5) (متفق عليه، وانظر: السلسلة الصحيحة، رقم: 3993).
(6) (رواه أبو داود والترمذي، وصححه الشيخ الالباني في صحيح الجامع الصغير: 2549).
(7) (رواه النسائي، وصححه الشيخ الألباني في صحيح سنن النسائي: 2578).
(8) (صحيح الجامع الصغير: 2227)
(9) (البخاري ومسلم، وانظر: مشكاة المصابيح: 5894).
(10) (رواه الترمذي، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 2148).
(11) شارحى طحاوى ده‌فه‌رمێت: لێره‌دا باسێك هه‌یه ئه‌وه‌یه كه حوكم به غه‌یرى ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره دایبه‌زندووه هه‌ندێك جار كوفرێكه مرۆڤـ له دین ده‌رده‌كات، وه‌هه‌ندێك جاریش تاوانه: یان گه‌وره یان بچوك.
(12)(سلسلة الأحاديث الصحيحة): (5/ 582) رقم: 2455).
(13) (مجموع الفتاوى): (28/ 495-496)، الخوارج أول الفرق في تاريخ الإسلام، د. ناصر عبدالكريم العقل: ص52).
(14)ئه‌و نه‌فامانه دینى مرۆڤـ ئه‌پێون به زۆرى كافر كردن، چه‌ندێك خه‌ڵكى زۆرتر كافر بكات ئه‌وه زیاتر پله‌و پایه‌ى به‌رز وبڵندتر ده‌بێت، وه‌شایه‌تى به‌هێزى دین وباوه‌رِى بۆ ده‌درێت.
(15) (أخرجه البخاري).