بسم الله الرحمن الرحيم
موسوڵمانى یه‌ك خوا په‌رست بێگومان به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر په‌ره‌ستنه‌كان جۆرێكه له جۆره‌كانى سوپاس گوزارى بۆ خواى په‌روه‌ردگارو شوكرى نیعمه‌ته‌كانى خواى په‌روه‌رگار هه‌روه‌ك دیارترین نیشانه‌ى قبوڵ نه‌بونى كرده‌وه‌كانى پێشوو گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر تاوان وه‌ك هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه : پاداشتى چاكه په‌یوه‌سته به پاش خۆیه‌وه جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به‌دوایدا چاكه‌یه‌كى تر ئه‌نجام بدا ئه‌وه نیشانه‌ى قه‌بوڵ بوونى چاكه‌ى یه‌كه‌میه‌تى ، هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به دوایدا خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات ئه‌وه نیشانه‌ى ڕه‌تكردنه‌وه و قبوڵ نه‌بوونى چاكه‌كه‌یه‌تى .
وه بێگومان ئێمه‌ى مرۆڤ به‌رده‌وام له‌تاوان كردن داین هه‌ربۆیه خواى په‌روه‌ردگارى میهره‌بان چه‌ندین په‌ره‌ستنى جۆراو جۆرى بۆ به‌نده‌كانى داناوه كه به‌هۆیانه‌وه باوه‌ڕیان نوێ بكه‌نه‌وه و به‌هێزى بكه‌ن هه‌ربۆیه ئه‌وانه‌ى به‌رده‌وام له په‌ره‌ستندان هه‌رده‌م دڵه‌كانیان ئارامه‌و په‌یوه‌سته به یادى خواى په‌روه‌ردگاره‌وه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌پاش ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر تاوانه‌كانى پێشویان . بۆیه به‌رده‌وام دڵه‌كانیان ڕه‌شه و دڵته‌نگن . جا موسوڵمانى به‌ڕێز ئه‌وه ئه‌مساڵیش ڕه‌مه‌زان ته‌واو بوو به‌ڵام په‌ره‌ستنه‌كان به‌رده‌وامن و په‌یوه‌ست نین به ڕه‌مه‌زانه‌وه یان په‌یوه‌ست نین به‌وه‌رزێكى تایبه‌ته‌وه هه‌ركه ته‌واو بوو یان كاته‌كه‌ى به‌سه‌رچوو مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر تاوان كردن !!! به‌ڵكو په‌ره‌ستن تا مردنى مرۆڤ به‌رده‌وامه هه‌روه‌ك خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ : [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر : 99) واته : وه هه‌میشه په‌روه‌ردگارى خۆت بپه‌رسته تا ئه‌و كاته‌ى مه‌رگت بۆ دێ واته : تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌مریت .
( حه‌سه‌نى به‌سری ) ش فه‌رمویه‌تى : خواى په‌روه‌ردگار سات و مۆڵه‌تى دیارى كراوى بۆ كرده‌وه‌ى بڕواداران دیارى نه‌كردوه جگه له مردن نه‌بێت پاشان ئه‌م ئایه‌ته‌ى خوێنده‌وه [ وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّى يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ ] (الحجر : 99)
له‌و په‌ره‌ستشانه‌ش كه خواى میهره‌بان كردویه‌ته هۆكارێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ى تاوانى به‌نده‌كانى ڕۆژو گرتنه كه ده‌بێته هۆى لێَخۆشبوونى تاوانه‌كانى ڕابووردومان و چاره‌سه‌ریشه بۆ دڵه نه‌خۆش و ڕه‌شه‌كان كاتێكى تایبه‌تیشه بۆ پیاچوونه‌وه‌ى به‌نده به تاوانه‌كانى و چاك كردنه‌ویان و ته‌وبه كردن لێیان ئه‌مه‌ش نهێنى ڕه‌مه‌زان بۆ به‌نده‌كان ئه‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى به دڵێكى پاك و پڕ له خوا په‌ره‌ستیه‌وه ماڵئاوایى له ڕه‌مه‌زان بكه‌ن هه‌ربۆیه كاتێك خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتومان ئه‌كات له كارێك یان په‌ره‌ستنێكدا ئه‌بێت سوپاس گوزارى بین ، باشترین سوپاس گوزاریش ئه‌بێ به په‌ره‌ستنێكى تر ده‌ست پێبكات هه‌ر بۆیه كاتێك خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتوومانى كرد له گرتنى مانگى ڕه‌مه‌زان ئه‌بێت به‌گرتنى ڕۆژووى (6) ڕۆژى مانگى ( شوال ) سوپاس گوزارى خواى په‌روه‌ردگار بین نه‌ك له‌پاش ڕه‌مه‌زان په‌ه‌رستنه‌كانى تر له‌یاد بكه‌ین هه‌ربۆیه كاتێك پرسیار كرا له ( بشر الحافي ) : خه‌ڵكانێك هه‌ن ته‌نها له‌مانگى ڕه‌مه‌زان كۆشش و په‌ره‌ستش ئه‌كه‌ن ، ئه‌ویش فه‌رمووى : خراپترین خه‌ڵك ئه‌وانه‌ن كه ته‌نها له ڕه‌مه‌زاندا خواى په‌روه‌ردگار به‌باشى ئه‌ناسن ، له‌خواترسیش ئه‌وكه‌سه‌یه به‌درێژایى ساڵ به‌رده‌وام له كۆشش و په‌ره‌ستش دایه) .
بۆیه گرتنى ڕۆژووى مانگى شه‌وال یه‌كێكه له‌و ده‌رفه‌ته گرنگانه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن و ته‌واكه‌ریشه بۆ ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى : " من صام رمضان ثم أتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر " ( رواه مسلم ) . واته : ئه‌وه‌ى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان و به‌دوایدا شه‌ش ڕۆژ له‌مانگى ( شوال ) بگرێت وه‌كو ئه‌وه وایه به‌درێژایى ساڵێك به‌ڕۆژوو بوبێت .
ئیمامى ( النووي ) فه‌رموویه‌تى : زانایان فه‌رموویانه : (( بۆیه وه‌كو به‌ڕۆژوو بوونى ساڵێك دائه‌نرێت چونكه چاكه پاداشتى به ده ئه‌ونده‌ى خۆیه‌تى ڕه‌مه‌زانیش به ده مانگ و شه‌ش ڕۆژه‌كه‌ش (شه‌شه‌ڵه) به دوو مانگ )).
( الحافظ ابن رجب ) یش له ( ابن المبارك ) ه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه : زانایان فه‌رموویانه : (( ڕۆژوى شه‌شه‌ڵه ( شوال ) ده‌درێته پاڵ ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان لـــه پاداشت دا بـــــه‌وه‌ش پــاداشتیـــــــان ( ڕه‌مه‌ه‌زان و شوال ) پاداشتى ساڵێكى فه‌رز ده‌بێت )) .
بۆیه موسوڵمانى به‌ڕێز ڕۆژوو گرتنى شه‌ش ڕۆژ لـــه مانگى ( شوال ) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر سوپاس گوزارى تۆى باوه‌ڕدار بۆ خواى په‌روه‌ردگاركه سه‌ركه‌وتووى كردوى بۆ گرتنى ڕۆژووى مانگى ڕه‌مه‌زان هه‌روه‌ها گرتنى ڕۆژووى ( شوال ) به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى تۆ بۆ خواى په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى (صلى الله عليه وسلم) چونكه له‌وانه‌ى سوننه‌تێك زیندو ئه‌كه‌نه‌وه هه‌ربۆیه ( الحافظ ابن رجب ) فه‌رموویه‌تى : (( به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى كه نیعمه‌تى سه‌ركه‌وتنیان له‌لایه‌ن خواى په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ گرتنى مانگى ڕه‌مه‌زان ده‌گۆڕنه‌وه به ئه‌نجامدان و كردنى تاوان دواى ئه‌و مانگه پیرۆزه ئه‌وانه له‌و جۆره كه‌سانه‌ن ناسزایى و ناشوكرى نیعمه‌ته‌كانى خوا ئه‌كه‌ن )) ، خواى په‌روه‌ردگاریش ئه‌فه‌رموێ : [ وَمَن يُبَدِّلْ نِعْمَةَ اللّهِ مِن بَعْدِ مَا جَاءتْهُ فَإِنَّ اللّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ] ( البقرة : 211) واته : هه‌ركه‌سێ نیعمه‌ت و به‌خششى خوا بگۆڕێ (واته : له خواپه‌ره‌ستى لابدات ) به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ى كه به‌ڵگه‌كانى بۆ هاتبێت و بڕواى پێ هێنابێت ، ئه‌وا له‌قیامه‌ت دا توشى سزاى خۆى ئه‌بێت بێگومان سزا و تۆڵه‌ى خواى په‌روه‌دگاریش زۆر گران و سه‌خته .
به دڵنیاییشه‌وه هیچ كارێكى چاك و خێر نه‌بووه ئیلا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كانى فێر كردووه بۆیه شه‌ش ڕۆژ به‌ڕۆژوو بون له‌مانگى شه‌وال خێر و پاداشتێكى گه‌وره‌ى هه‌یه گه‌وره‌یى و فه‌زڵى ڕۆژووى شه‌والیش له‌م چه‌ن خاڵه ئه‌خه‌ینه به‌رده‌ستى ئیوه‌ى باوه‌ڕدار :
یه‌كه‌م / شه‌ش ڕۆژى شه‌وال ته‌واوكه‌ره بۆ ڕۆژووى ڕه‌مه‌زان بۆ ئه‌وه‌ى پاداشتى یه‌ك ساڵ ڕۆژوو گرتنت ده‌ست بكه‌وێت كه له پاداشتدا وه‌ك ڕۆژووى فه‌رزه وه‌ك له فه‌رموده‌كه‌ى مسلم ئاماژه‌ى بۆ كراوه .
دووه‌م / زۆرێك له‌خه‌ڵكی كه‌م و كوڕى له ڕۆژووى ڕه‌مه‌زانیاندا هه‌یه بۆیه ڕۆژوى شه‌وال ته‌واوكه‌ره بۆ كه‌م و كوڕیه‌كانى ڕۆژوى ڕه‌مه‌زانیان وه‌كو چۆن نوێژه سونه‌ته‌كان ته‌واوكه‌رى نوێژه فه‌رزه‌كانن له ڕۆژى قیامه‌تدا . هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ى ( ابن قبيصة ) هاتووه كه ئیمامى ( ترمذي ) ڕیوایه‌تى كردوه .
سێیه‌م / گرتنى شه‌شه‌ڵه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ڕۆژوو گرتن له‌پاش ڕه‌مه‌زان و نیشانه‌ى قبوڵ بوونى ڕۆژووى ڕه‌مه‌زانیشه ـ إن شا‌ء الله ـ چونكه خواى په‌روه‌ردگار سه‌ركه‌وتوى كردوه بۆ گرتنى شه‌شه‌ڵه هه‌روه‌ك له پێشیشدا باسمان كرد كه هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه : پاداشتى چاكه په‌یوه‌سته به پاش خۆیه‌وه جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به‌دوایدا چاكه‌یه‌كى تر ئه‌نجام بدا ئه‌وه نیشانه‌ى قه‌بوڵ بوونى چاكه‌ى یه‌كه‌میه‌تى ، هه‌روه‌كو ئه‌گه‌ر كه‌سێك چاكه‌یه‌ك بكا‌و به دوایدا خراپه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات ئه‌وه نیشانه‌ى ڕه‌تكردنه‌وه و قبوڵ نه‌بوونى چاكه‌كه‌یه‌تى .
چواره‌م / گرتنى شه‌شه‌ڵه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر شوكرانه كردنى به‌نده بۆ نیعمه‌ته‌كانى په‌روه‌ردگار
پێنجه‌م / نیشانه‌ى خۆشه‌ویستیه بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى .
ماوه‌ته‌وه بڵێم ته‌مه‌ن ئه‌ڕواو ئه‌گه‌ر نه‌مرین پیرى و نه‌خۆشى و بێ هێزى یه‌خه‌مان ئه‌گرێ ئه‌وجا ئومێدى یه‌ك ڕۆژ له‌ش ساغى ئه‌كه‌ین بۆیه به‌رله‌وه‌ى بگه‌ینه ئه‌وڕۆژه‌ى په‌شیمانى بكێشین و په‌نجه‌ى په‌شیمانى بگه‌زین باشتر وایه له‌ش ساغیمان به‌هه‌ل بزانین و ئه‌م خێره گه‌وره‌یه له‌ده‌ستى خۆمان نه‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارێك بێت بۆمان بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ى په‌روه‌ردگار له‌باره‌یه‌وه ئه‌فه‌رموێ : [ يَوْمَ لَا يَنفَعُ مَالٌ وَلَا بَنُونَ] ( الشعرا‌ء : 88 ) واته : ئه‌و ڕۆژه كه نه ماڵ و سامان سوود ئه‌بێ و نه مناڵ و كوڕان به‌كه‌ڵك دێن مه‌گه‌ر كه‌سێك به دڵێكى ساغه‌وه بێته حوزورى خوا و خۆیشى ته‌نها به خواوه په‌یوه‌ست كردبێ ، زاناكان له پێناسه‌ى ( قلب السلیم ) ئه‌ڵێن : ئه‌و دڵه‌یه خاڵى بێت له بیدعه و دامه‌زراو بێت له‌سه‌ر سوننه‌ت .
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى پێویست : مه‌رج نیه موسوڵمان به ڕۆژێك له دواى ڕۆژى جه‌ژن به‌ڕۆژو بێت یان هه‌ر شه‌ش ڕۆژه‌كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه بگرێت به‌ڵكو ئه‌توانێت به‌ئاره‌زوى خۆى شه‌ش ڕۆژى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژێرێ و به‌ڕۆژوو بێت تیایاندا ئه‌مه‌ش بۆچوونى پێشه‌وایان ( الألباني و ابن باز و ابن عثيمين ) ه به‌ڕه‌حمه‌ت بن .
وَآخِرُ دَعْوَنا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ