بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌رِدارى خۆشه‌ویست به‌دڵنیایى رِۆژو پله‌و پایه‌یه‌كه‌ى یه‌كجار گه‌وره‌ی هه‌یه له ئیسلامدا، وه‌خواى په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تى هه‌موو كرده‌وه‌كانى ئاده‌میزاد پاداشتى دیاریكراوى هه چگه له‌رِۆژوو وه‌فه‌رموویه‌تى رِۆژو بۆ منه‌و منیش پادشتى ئه‌ده‌مه‌وه، هه‌روه‌ها رِۆژو قه‌ڵغانه واته(قه‌ڵایه‌كه به‌رامبه‌ر ئاه‌زووه‌كان) وه پارێزه‌ریشه له ئاگرى دۆزه‌خ، وه رِۆژو شه‌فاعه‌ت ئه‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، وه رِۆژو ئه‌بێت به‌كه‌فاره‌ت بۆ تاوانه‌كان، وه‌هه‌ركه‌سێك به‌رِۆژوو بێت دڵى ئارام ئه‌بێت. بێگومان رِۆژو فه‌زڵ و پاداشتى گه‌لێك زۆرى هه‌یه له‌وان:
یه‌كه‌م: رِۆژوو شه‌فاعه‌ت ئه‌كات بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (الصيام والقرآن يشفعان للعبد يقول الصيام : أي رب إني منعته الطعام والشهوات بالنهار فشفعني فيه ويقول القرآ‌ن : منعته النوم بالليل فشفعني فيه فيشفعان) صحيح الترغيب والترهيب لشيخ الألباني رحمه الله (1429).
واته: رِۆژوو قورئان شه‌فاعه‌ت ئه‌كه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كانیان له‌رِۆژى دوایدا، رِۆژو ئه‌ڵێت: په‌روه‌ردگار من خواردن و ئاره‌زوه‌ه‌كانم لێ قه‌ده‌غه كردبوو له‌دونیادا، خوایه له‌به‌ر من لێى خۆشبه، وه‌قورئانى پیرۆزیش ئه‌ڵێت: په‌روه‌ردگار منیش شه‌وان خه‌وم لێ قه‌ده‌غه‌كردبوو خوایه له‌به‌ر من لێى خۆشبه، جا خواى په‌روه‌ردگاریش له‌به‌ر ئه‌وان له‌و به‌نده‌یه خۆش ئه‌بێت،
دووه‌م: رِێگایه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست( أبو أمامة رضي الله عنه)ئه‌فه‌رمووێت: وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) كرده‌وه‌یه‌كم پیشانده به‌هۆیه‌وه بچمه به‌هه‌شته‌وه، پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: : (عليك بالصوم فإنه لا مثل له) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4044).
واته: به‌رِۆژوو به، رِۆژو هاوشێوه‌ى نییه.
سێ یه‌م: رِۆژو قه‌ڵغانه بۆ باوه‌رِدار ئه‌ى پارێزێت له ئاگرى دۆزه‌خ.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێت: خواى په‌روه‌ردگار له (حديث)ى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (الصيام جنة يستجن بها العبد من النار) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4308). واته:رِۆژوو پارێزه‌ره به‌نده‌ى موسڵمان خۆى پێ ئه‌پارێزێت له ئاگرى دۆزه‌خ.
وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رموویه‌تى: (من صام يوما في سبيل الله باعد الله وجهه من جهنم سبعين عاما) صحيح الجامع لشيخ الألباني (6331). واته: هه‌ركه‌سێك رِۆژێك به‌رِۆژوو بێت له‌پێناوى خوادا ئه‌وا خواى په‌روه‌ردگار ده‌مووچاوى ئه‌و كه‌سه حه‌فتا(70) ساڵ دوور ئه‌خاته‌وه له ئاگرى دۆزه‌خ.
چواره‌م: بۆنى ده‌مى رِۆژووان له لاى خواى په‌روه‌ردگار له‌بۆنى میسك خۆشتره.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( و الذي نفس محمد بيده لخلوف فم الصائم عند الله أطيب من ريح المسك) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4328) واته: سوێند بێت به‌و زاته‌ى كه نه‌فسى محمد(صلى الله عليه وسلم) به‌ده‌سته بۆنى ده‌مى رِۆژووان له لاى خواى په‌روه‌ردگار خۆشتره له‌بۆنى میسك.
پێنجه‌م: رِۆژوو پاداشتى دیارى نه‌كراوى هه‌یه.
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێت: خواى په‌روه‌ردگار له (حديث)ى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (الصيام لي وأنا أجزي به والحسنة بعشر أمثالها) رواه البخاري واته رِۆژوو گرتن بۆ منه‌و ته‌نها منیش پاداشتى ئه‌ده‌مه‌وه، وه‌رِۆژوو پاداشتێكى دیارى نه‌كراوم بۆ داناوه، چاكه‌ش به(10) ده ئه‌وه‌نده‌ى خۆى پاداشت ئه‌درێته‌وه.
شه‌شه‌م: ئه‌وكه‌سه‌ى به رِۆژوو ئه‌بێت دووخۆشی بۆ هه‌یه
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئه‌فه‌رمووێت: خواى په‌روه‌ردگار له (حديث)ى قودسیدا فه‌رموویه‌تى: (للصائم فرحتان فرحة حين يفطر و فرحة حين يلقى ربه)
صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4328).
واته: بۆ رِۆژووان دوو خۆشى هه‌یه.
یه‌كه‌میان: كاتێك به‌ربانگ ئه‌كاته‌وه‌و رِۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت ئه‌وا پێخۆش حاڵ ئه‌بێت.
دووه‌م: كاتێك به خواى په‌روه‌ردگارى ئه‌گاته‌وه له‌رِۆژى دوایدا خۆش حاڵه به رِۆژوو گرتنه‌كه‌ى.
حه‌وته‌م: خواى په‌روه‌ردگار لاى فریشته‌كان مه‌دحى ئه‌وكه‌سانه ئه‌كات كه پاشێوان هه‌ڵ ئه‌ستن و به‌رِۆژوو بوون.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( إن الله تعالى و ملائكته يصلون على المتسحرين) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (1844).
واته: خواى په‌روه‌ردگار لاى فریشته‌كان مه‌دحى ئه‌وكه‌سانه ئه‌كات كه پاشێوان هه‌ڵ ئه‌ستن بۆ به‌رِۆژوو بوون وه فریشته‌كانیش داواى لێ‌خۆش بوونیان بۆ ئه‌كه‌ن.
هه‌شته‌م: ده‌رگایه‌ك له‌ده‌رگاكانى به‌هه‌شت تایبه‌ته به رِۆژووان
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (في الجنة ثمانية أبواب فيها باب يسمى الريان لا يدخله إلا الصائمون)صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (4242).
واته: ده‌رگاكانى به‌هه‌شت هه‌شت ده‌رگایه، یه‌كێك له‌و هه‌شت ده‌رگایه ناوى(الریان) جگه له رِۆژووان هیچ كه‌سێكى تر لێ وه‌ى ناچێته ژووره‌وه.
وه له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( إن في الجنة بابا يقال له : الريان يدخل منه الصائمون يوم القيامة لا يدخل منه أحد غيرهم يقال : أين الصائمون ؟ فيقومون فيدخلون منه فإذا دخلوا أغلق فلم يدخل منه أحد) صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (2121). واته: به‌یه‌كێك له‌ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ئه‌ووترێت: (الریان) ته‌نها رِۆژووان لێوه‌ى ئه‌چنه ژووره‌وه له‌رِۆژى دوایدا، جگه له‌رِۆژووان كه‌سه تر لی یه‌وه ناچێته‌ژووره‌وه، دواى چوونه ژووره‌وه‌ى رِۆژووان ده‌رگاكه دائه‌خرێت و كه‌سى تر لێ یه‌وه ناچێته‌ژووره‌وه.
له‌كۆتایدا ئه‌مه گوڵ بژێرێك بوو له فه‌زڵ و گه‌وره‌یى رِۆژوو، وه داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار یارمه‌تیمان بدات بتوانین له‌به‌ر خاترى خۆى به‌رِۆژوو بین به‌ڵكو له‌تاوانه‌كانمان خۆش بێت، وه‌له ده‌رگاى (الریان)بمان كاته ژووره‌وه(إن شا‌ء الله)
ئه‌م دیاریه‌ش له پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ى ( للصائمين باب في الجنة يقال له : الريان لا يدخل فيه أحد غيرهم فإذا دخل آخرهم أغلق من دخل فيه شرب و من شرب لم يظمأ أبدا)صحيح الجامع لشيخ الألباني رحمه الله (5184).
واته: له‌به هه‌شتدا بۆ رِۆژووان ده‌رگایه‌ك هه‌یه پێی ئه‌ووترێت: (الریان) جگه له‌رِۆژووان كه‌سه تر لی یه‌وه ناچێته‌ژووره‌وه، دواى چوونه ژووره‌وه‌ى رِۆژووان ده‌رگاكه دائه‌خرێت و كه‌سى تر لێ یه‌وه ناچێته‌ژووره‌وه، وه‌هه‌ر كه‌سێك لێوه‌ى بچێته ژوره‌وه ئاوێك ئه‌خواته‌وه، جا هه‌ركه‌سێ له‌و ئاوه بخواته‌وه هه‌رگیز تینووى نابێت.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين