* باسی یەكەم: ڕۆژوگرتن لە كاتی بێ نوێژی دا.
دروست نی یە بۆ ئافرەت لەكاتی بێ نوێژی دا ڕۆژو بگرێت، ئیتر جیاوازی نییە ڕۆژوی فەرز بێ یان سوننەت، ئەگەر بیشیگرێت ئەوە جێی هیچ ناگرێ بۆی.
* باسی دووەم: گێرانەوەی ئەو ڕۆژوانەی كە بە هۆی بێ نوێژیەوە لە دەست چوون.
ڕۆژووگرتنی ئەو ڕۆژانەی كە بە هۆی بێ نوێژیەوە لە دەستی چوون لە مانگی ڕەمەزاندا، واجبە لەسەر ئافرەت بیانگێڕێتەوەو قەزایان بكاتەوە لە هەر مانگێكی تری ئەو ساڵەدا، خۆ ئەگەر بكەوێتەوە ساڵێكی تر، ئەوە هەرچەندە كارێكی ناپەسەندی كردووە، بەڵام رۆژووەكەی لەسەری دەكەوێو جێگای قەرزاریەكەی بۆ پڕدەكاتەوە.
* باسی سێیەم: توش بوون بەبێ نوێژی لەكاتی بە ڕۆژووبوون دا.
ئەگەر ئافرەت لەو كاتەی كەوتە بێ نوێژیەوە بەڕۆژوو بوو، ئەوا ڕۆژەوەكەی بەتاڵ دەبێتەوە، تەنانەت ئەگەر كەمێكیش پێش خۆرئاوا بوون بێ، بۆیە پێویستە لەسەری ڕۆژووی ئەو ڕۆژە بگێڕێتەوە.
* باسی چوارەم: پاكبوونەوە لە ڕۆژانی ڕۆژوو دا.
ئەگەر ئافرەت لەمانگی ڕەمەزاندا لە دوای بانگی بەیانی پاكبوویەوە ، ئەوە سەرەڕای ئەوەی بۆی نییە ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بێ، خۆگرتنەوەیشی لەسەر نییە
* باسی پێنجەم: پاكبوونەوە لە شەوداو، دواخستنی خۆشۆردن بۆ دوای بانگی بەیانی.
ئەگەر ئافرەت لەشەودا پاك بووەوە، ئەوا دروستە بۆی خۆشۆردنەكەی دوابكەوێ بۆ دوای بانگی بەیانی، دواكەوتنی خۆشۆردنەكەشی هیچ زەرەرێ لە ڕۆژووەكەی نادات، مادام لە شەودا نییەتی ڕۆژووگرتنی هەبووبێ
[بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەت كلیك لەسەر داگرتن بكە]