* باسی یەكەم:جووتبوون لەگەڵ خێزان لە كاتی بێ نوێژی دا
*خاڵی یەكەم: حوكمەكەی:
سەرجێی كردن لەگەڵ خێزان دا بەمەستی جووتبوون لەكاتی بێ نوێژی دا حەرامەو یەكێكە لە تاوانە هەرەگەورەگان.
*خاڵی دووەم: كەفارەتەكەی:
* بڕگەی یەكەم: حوكمی كەفارەتەكە:
ئەگەر پیاوێك جووتبوو لەگەڵ خێزانی خوێ دا لەكاتی بێ نوێژی دا، ئەوا سەرەڕای ئەوەی تاوانێكی گەورەی كردووە، دەبێ كەفارەتو باجی ئەو تاوانەشی بدات و تەوبەیشی لێ بكات و پەشیمان بێتەوە لەكردنی.
*خاڵی سێیەم: كێ دەبێ كەفارەتەكە بدات؟
كەفارەتی جوتبوون لەكاتی بێ نوێژی دا دەكەوێتە ئەستوی پیاوەكەو دەبێ ئەو بیدات،
* باسی دووەم
جووتبوون لەگەڵ خێزان دوای پاك بوونەوەیو پێش خۆشۆردنی
دوای ئەوەی ئافرەت لە بێ نوێژی پاك بووەوەو لە خوێن بڕا، دروست نییە كاری سەرجێی جووتبوون ئەنجام بدات و بۆ مێردیش دروست نییە بەو مەبەستە نزیكی خێزانی بكەوێ، هەتاوەكو خۆی نەشوات.
* باسی سێیەم
حوكمی سەرجێی كردنێك دوور بێ لە تێكەڵی جووتبوون
ئەگەر ئافرەتێك لە بێ نوێژی دا بێ، دروستە بۆی لەگەڵ مێردەكەی كاری سەرجێی ئەنجام بدەنو لە یەكتر سوودمەندبنو لەزەت لەیەك بكەن، بەمەرجێك عەورەتیان تێكەڵ بە یەك نەبێو جوتبوون لە نێوانیان دا روونەدات.