بەشی نۆیەم:ئەو ئەحكامانەی تایبەتمەندن بە چاوەڕوانی ئافرەت
بەروار: 2011/11/30سەردارن: 3448نوسەر: باوکی فیردەوس سەنگاوی

خاڵی یەكەم: پێناسەكەی:
چاوەڕوانی كردنی ئافرەت: بریتییە لەو ماوە دیاری كراوەی كە شەرع دایناوە‌و واجبی كردووە لەسەر ئافرەت چاوەڕێ بكات‌و شوو نەكاتەوە لە دوای جیابوونەوەی لە مێردەكەی، یان لە دوای مردنی مێردەكەی
لەزمانی عەرەبی دا پێی دەوترێ «العدة» واتە عیدەكێشانی ئافرەت، كە لە بنەڕەتی زماندا لە «عد»و «أحصا‌ء» وەرگیراوە بەمانای ژماردن دێ.
لە شەرعیشدا مەبەست ئەو ڕۆژانەیە كە ئافرەت ئەیان ژمێرێ لە ڕۆژانی بێ نوێژی‌و پاكی دا، ئافرەت چاوەڕێ دەكات‌و شوو ناكاتەوە تا ئەو ماوەیە دیاری كراوە تەواو نەكات.
خاڵی دووەم : حوكمی چاوەڕوان كردنی ئافرەت‌و عیدەكێشانی:
ئەو چاوەڕوانی كردن‌و عیدەكێشانە واجبە لەسەر ئافرەت.
خاڵی سێیەم:حیكمەتی چاوەڕوان كردنی ئافرەت‌و عیدەكێشانی:
1- ئەگەر تەلاقداندانی یەكجاری بوو، ئەوا چاوەڕوانی ئافرەت بۆ دڵنیابوونە لە خاوێن بوونەوەی مناڵدانی ئافرەت لە نەسەبی مێردی پێشووی، تاوەكو نەسەبی مێردی پێشووی تێكەڵ بە نەسەبی مێردی داهاتووی نەبێ.
[ باسی دووەم: جۆرەكانی]
ئەو ئافرەتەش كە عیددە دەكێشێ‌و چاوەڕوانی دەكات دەكرێ گوێزرابێتەوە‌و دەكرێ نەگوێزرابێتەوە:
*خاڵی یەكەم: ئەگەر نەگوێزرابێتەوە:
ئافرەتێك ئەگەر تەڵاق بدرێ و لە مێردی جیابووە، پێش ئەوەی بگوێزرێتەوەو لەگەڵ یەك جووتبن، ئەوا عیددەكێشان‌و چاوەڕوانی لەسەر نییە.
*خاڵی دووەم: ئەگەر ئافرەتێك گوێزرابێتەوە:
ئافرەتێك ئەگەر بگوێزرێتەوەو لەگەڵ مێردی جووتبووبێ‌، پاشان تەڵاق بدرێ‌و لێی جیابێتەوە، ئەوا ماوەی عیدەكێشان‌و چاوەڕوانی دەكەوێتە سەر .
خاڵی سێیەم گۆڕانی عیددەكان.
*جۆری یەكەم:گۆڕانی عیددە لە عیددەی بێ نوێژیەوە بۆ عیددەی مانگی:
ئەگەر ئافرەتێك تەڵاق دراو، لەو ئافرەتانە بێ كە بێ نوێژی ئەبینن، لە پاشان دا مێردەكەی بمرێ‌و هێشتا ئافرەتەكە عیددەكەی تەواو نەبووبێ
*خاڵی چوارەم: عیددەی ئافرەتی دەست هەڵگرتوو لە مێردی « المتخلعە »
ئەگەر ئافرەتێك بیەوێ میردەكەی دەست بەرداری بێ‌و، مێردەكەیشی لەسەر داوای ئافرەتەكە دەستی لێ هەڵگرت‌و وازی لێ هێنا، ئەوا پێویستە لە دوای لێكدابڕان ئەو ئافرەتە عیددە بكێشێ بە ماوەی یەك بێ نوێژی .

[بۆ خویندنه‌وه‌ى درێژه‌ى بابه‌ت كلیك له‌سه‌ر داگرتن بكه‌]