پێویستە زانایان بە بەڵگەوە وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە
بەروار: 2012/02/23سەردارن: 5950نوسەر: مامۆستا محمد عبدالرحمن

خوای گەورە لەبەر ئەوە فەرمانی كردووە بە نەزانەكان كە پرسیارەكانیان ئاراستەی (أَهْلَ الذِّكْرِ) بكەن تاوەكو ئەوانیش بە (الذِّكْرَ) وەڵامیان بدەنەوە ، (الذِّكْرَ)یش بریتییە لە قورئان .. وە فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) تەفسیر و ڕوونكەرەوەن بۆ قورئان :
خوای گەورە سەبارەت بە قورئان فەرموویەتی:[ إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ](الـحجر : 9). واتە : ئێمە خۆمان (الذِّكْرَ/ قورئان)مان دابەزاندووە و خۆشمان دەیپارێزین .
وە خوای گەورە بە پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت :[ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ ...]
(النحل: 44) . واتە : وە ئێمە (الذِّكْرَ / قورئان)مان دابەزاندووە بۆ تــۆ بۆ ئەوەی روونیكەیتەوە بۆ خەڵكی ئەوەی كە بۆیان دابەزێنراوە .
كەواتە پێویستە لەسەر (أَهْلَ الذِّكْر) لە وەڵامەدانەوەی پرسیاری نەزانەكاندا وەڵامەكانیان پشت ڕاست بكەنەوە بە : (الذِّكْرَ / قورئان) و روونكەرەوەكەی (لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ / فەرموودە صەحیحەكانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم .
ئەگەر هەندێك تێفكران و تێڕمان بكەین لە سیاقی ئەم ئایەتانەی خوارەوە ئەوا ئەم ڕاستیەمان زۆر بە جوانی بۆ ئاشكرا دەبێت :
خوای گەورە سەبارەت بە قورئان فەرموویەتی :[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلاَّ رِجَالاً نُوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لا تَعْلَمُونَ (43) بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ (44)](النحل) . واتە : ئەی پێغەمبەر لە پێش تۆ هیچ پێغەمبەرێكمان نەناردووە [بە بەڵگەكان و كتێبەكان](1) ئیللا پیاوانێك نەبێت كە وەحییمان بۆ ناردوون ، بۆیە پرسیار لە زانایان (أَهْلَ الذِّكْر) بكەن ئەگەر نەتانزانی .. وە ئێمە (الذِّكْرَ/ قورئان)مان دابەزاندووە بۆ تــۆ بۆ ئەوەی روونیكەیتەوە بۆ خەڵكی ئەوەی كە
بۆیان دابەزێنراوە و بۆ ئەوەی بیربكەنەوە .
تێڕامێنێ‌ لەم وشانە :(أَرْسَلْنَا) ، (نُوحِي إِلَيْهِمْ) ، (بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ) ، (وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ) ، (لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ) :
دەبینیت هەموویان تەعبیر دەكەن لە : ناردنـی پەیـام و وەحیی بۆ ناردن بە بەڵگەكان و كتێبەكان ، دابەزاندنی (الذِّكْرَ/ قورئان) و ڕاسپاردنی پێغەمبەر
صلى الله عليه وسلم بە روونكردنەوەی ئەو (الذِّكْرَ / قورئان)ـەی كە بۆی دابەزیوە لە خواوە .
دەبینین لە میانەی باسەكانی ناردنی (پەیام و وەحـیی و بەڵگە و كتێـب و ذیكر / قورئان)ـدا باسی پرسیاركردن لە (ئەهلی ذیكر) كراوە ، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە دەبێت (زانایانیان / ئەهلی ذیكر) تەنها بە وەحیی و بەڵگەوە وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە و زانیاری و ڕێنمایی پێشكەش بە خەڵك بكەن .
هەروەها فەتوادان و وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەكان بە بێ‌بەڵگە بەرپرسیارێتی تێدایە ، هەروەك خوای گەورە فەرموویەتی :[ وَلا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولاً](الإسراء) . واتە : قسە لە شتێكدا مەكە كە عیلمت پێ‌ی نییە .. بەڕاستی بیستن و بینین و دڵ هەموو ئەوانە بەرپرسیارن سەبارەت بەوە .
وە پێغەمبەری خوایش صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : ((الْقُضَاةُ ثَلاثَةٌ قَاضِيَانِ فِي النَّارِ وَقَاضٍ فِي الْجَنَّةِ : قَاضٍ قَضَى بِالْهَوَى فَهُوَ فِي النَّارِ ، وَقَاضٍ قَضَى بِغَيْرِ عِلْمٍ فَهُوَ فِي النَّارِ ، وَقَاضٍ قَضَى بِالْحَقِّ فَهُوَ فِي الْجَنَّةِ))(2). واتە : قازیەكـان سیانن دوو قازیان لە ناو ئاگـردان و یەك قازیشیان لە ناو بەهەشتدایە : قازیەك كە بە هەوا وئارەزوو بریاردەدات ئەوە لە ناو ئاگردایە ،وە قازیەك كە بە بـێ‌عیلم بریاردەدات ئەویش لە ناو ئاگردایە ، وە قازیەك كە بە حەق و ڕاستی بریاردەدات ئەوە لە ناو بەهەشتدایە .
وفي رواية : ((... رَجُلٌ عَلِمَ الْحَقَّ فَقَضَى بِهِ فَهُوَ فِي الْجَنَّةِ ، وَرَجُلٌ قَضَى لِلنَّاسِ عَلَى جَهْلٍ فَهُوَ فِي النَّارِ ...))(3). ‌واتە : پیاوێك حەق دەزانێت و بڕیاری پـێ‌دەدات ئەوە لە ناو بەهەشتدایە ، وە پیاوێك بڕیاردەدات بۆ خەڵك لەسەر جەهل و نەزانی ئەوەش لە ناو ئاگردایە .
هەرچەندە ئەم فەرموودەیە باس لە (قازی) و (بڕیاردان) دەكات بەڵام (موفتی) و (فەتوادان)یش دەگرێتەوە چونكە (موفتی)ش بڕیاردەدات لەسەر پرس و بابەتە شەرعییەكان و (فەتوادان)یش (بڕیاردان)ـە لەسەر پرس و بابەتە شەرعییەكان .
وَعَنْ يَحْيَى بْنِ سَعِيدٍ قَالَ : (سُئِلَ الْقَاسِمُ ابْنُ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ عَنْ شَيْءٍ فَلَمْ يَكُنْ عِنْدَهُ جَوَابٌ ! فَقُلْتُ : إِنِّي لَأُعْظِمُ أَنْ يَكُونَ مِثْلُكَ وَأَنْتَ ابْنُ إِمَامَي الْهُدَى [ابْنُ أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ](4) يُسْأَلُ عَنْ شَيْءٍ لَيْسَ عِنْدَكَ فِيهِ عِلْمٌ ! فَقَالَ : أَعْظَمُ مِنْ ذَلِكَ وَاللَّهِ عِنْدَ اللَّهِ وَعِنْدَ مَنْ عَقَلَ عَنِ اللَّهِ أَنْ أَقُولَ بِغَيْرِ عِلْمٍ أَوْ أُحَدِّثَ عَنْ غَيْرِ ثِقَةٍ) (5). ‌ واتە : (يَحْيَى بْنِ سَعِيد) فەرموویـەتـی : پرسیاری كرا لە (الْقَاسِمُ ابْنُ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ) سەبارەت بە شتێك ئەویش وەڵامی پـێ‌نەبوو !
منیش وتم : بەڕاستی بە لای منەوە ناڕەحەتیەكی گەورەیە نموونەی تۆ كە كوڕی (أَبُو بَكْر و عُمَر)ی پرسیارت لـێ‌بكرێت سەبارەت بە شتێك و تۆیش زانیاریت پێ‌نەبێت لەبارەیەوە !
ئەویش فەرمووی : سوێند بە خوا لە ئەوە گەورەتر بە لای خوا و بە لای كەسێكیشەوە كە لە خوا تێگەیشتبێت ئەوەیە كە بە بـێ‌ عیلم قسە بكەم یان لە كەسێكی متمانەپێ‌ نەكراوەوە شت بگێڕەمەوە .
وقال الإمام أحمد : (لَا يَجُوزُ الْإِفْتَاءُ إلَّا لِرَجُلٍ عَالِمٍ بِالْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ) (6). ‌واتە : فەتوادان دروست نییە ئیللا بۆ پیاوێكی زانا و شارەزا بە قورئان و سوننەت نەبێت .
وقال أبو حنيفة : (إياكم والقول في دين الله تعالى بالرأي ، عليكم باتباع السنة فمن خرج عنها ضل) (7). ‌واتە : ئامان قسە لە دین و ئاینی خوای گەورەدا نەكەن بە ڕاوبۆچوون ، پەیوەست بن بە شوێنكەوتنی سوننەتەوە چونكە هەركەسێك لە سوننەت دەربچێت ئەوا گومڕا دەبێت .
وقال ابن أبـي العز الـحنفي : (وَمَنْ يَتَكَلَّمُ بِرَأْيِهِ وَمَا يَظُنُّهُ دِينَ اللَّهِ وَلَمْ يَتَلَقَّ ذَلِكَ مِنَ الْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ فَهُوَ مَأْثُومٌ وَإِنْ أَصَابَ ، وَمَنْ أَخَذَ مِنَ الْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ فَهُوَ مَأْجُورٌ وَإِنْ أَخْطَأَ ، لَكِنْ إِنْ أَصَابَ يُضَاعَفُ أَجْرُهُ)(8).
‌واتە : هەركەسێك قسە بكات بە ڕاوبۆچوونی خۆی و بەوەی كە ئەو واگومان دەبات دینی خوایە و ئەوەشی لە قورئان و سوننەتەوە وەرنەگرتبێت ئەوا ئەو كەسە تاوانبارە ئەگەر چی حەقیش بپێكیت ، وە هەركەسێك بیروباوەڕ و زانیاریەكانی لە قورئان و سوننەتەوە وەربگرێت ئەوا ئەو كەسە پاداشت دەدرێتەوە ئەگەر چی هەڵەش بكات و نەیپێكێت ، بەڵام ئەگەر حەق بپێكیت ئەوا پاداشتەكەی زیاتر و چەند بەرامبەرە .
====================================
(1) فائدة لطلبة العلم : قال الطبري في تفسير هاتين الآيتين : (... فتأويل الكلام إذن : وما أرسلنا من قبلك إلا رجالا نوحي إليهم أرسلناهم بالبينات والزبر ، وأنزلنا إليك الذكر ، والبينات : هي الأدلة والحجج التي أعطاها الله رسله أدلة على نبوّتـهم شاهدة لهم على حقيقة ما أتوا به إليهم من عند الله ، والزُّبُر: هي الكتب) .
وقال ابن كثير : (ثم ذكر تعالى أنه أرسلهم {بِالْبَيِّنَاتِ} أي: بالدلالات والحجج ، {وَالزُّبُرِ} وهي الكتب ، قاله ابن عباس ومجاهد والضحاك وغيرهم ... ثم قال تعالى : {وَأَنزلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ} يعني : القرآن ، {لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نزلَ إِلَيْهِمْ} من ربهم ، أي : لعلمك بـمعنى ما أنزل عليك ، وحرصك عليه ، واتباعك له ، ولعلمنا بأنك أفضل الخلائق وسيد ولد آدم ، فتفصل لهم ما أجمل ، وتبين لهم ما أشكل) .
(2) صحيح الـجامع الصغير رقم : (4447) .
(3) صحيح الـجامع الصغير رقم : (4446)
(4) وفي رواية : ((وَأَنْتَ ابْنُ إِمَامَي الْهُدَى يَعْنِي عُمَرَ وَابْنَ عُمَرَ)) .
قال الإمام النووي : (وَأَمَّا قَوْله فِي الرِّوَايَة الْأُولَى لِلْقَاسِمِ بْن عُبَيْد اللَّه : "لِأَنَّك اِبْن إِمَامَيْ هُدًى أَبِي بَكْرٍ وَعُمَرَ رضي الله عنهما" ، وَفِي الرِّوَايَة الثَّانِيَة : "وَأَنْتَ اِبْن إِمَامَي الْهُدَى يَعْنِي عُمَرَ وَابْن عُمَرَ رضي الله عنهما " فَلَا مُخَالَفَة بَيْنهمَا : فَإِنَّ الْقَاسِم هَذَا هُوَ اِبْن عُبَيْد اللَّه بْن عَبْد اللَّه بْن عُمَر بْن الْخَطَّاب فَهُوَ اِبْنُهُمَا ، وَأُمُّ الْقَاسِمِ هِيَ أُمّ عَبْد اللَّه بِنْت الْقَاسِم بْن مُحَمَّد بْن أَبِي بَكْر الصِّدِّيق رضي الله عنه ، فَأَبُو بَكْرٍ جَدُّهُ الْأَعْلَى لِأُمِّهِ وَعُمَرُ جَدُّهُ الْأَعْلَى لِأَبِيهِ وَابْن عُمَرَ جَدُّهُ الْحَقِيقِيُّ لِأَبِيهِ رَضِيَ اللَّه عَنْهُمْ أَجْمَعِينَ) شرح صحيح مسلم : (1 / 50) .
(5) مقدمة صحيح مسلم رقم : (33) و (34) وأخلاق العلماء للإمام الآجري رقم : (105) .
(6) إعلام الـموقعين : (2 / 84) .
(7) (الـمستخرج على المستدرك للحاكم) للحافط العراقي : (1/ 5) .
(8) شرح العقيدة الطحاوية : (1 / 314) .
فائدة : سئل فضيلة الشيخ ابن العثيمين : هناك من الناس من يفتـي بغير علم ، ما حكم ذلك ؟
فأجاب فضيلته بقوله : (هذا العمل من أخطر الأمور وأعظمها إثـماً ، وقد قرن الله سبحانه وتعالى القول عليه بلا علم بالشرك به ، فقال تعالى :[ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّي الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالإِثْمَ وَالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَاناً وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لا تَعْلَمُونَ][الأعراف 33] ...) [كتاب العلم / السؤال رقم : (57)] .
ولِمَزيد الفائدة في هذا الباب انظر الكتاب القيم لابن القيم : (إعلام الـموقعين) : (6 / 49 ـ 52) .

بابەتەکانی تر