فەزڵ و گەورەیی نـوێـژ
بەروار: 2012/04/16سەردارن: 8068نوسەر: م. أبوبكر أحمد قادر

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَيِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ يَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوەڕداری خۆشەویست: لای هەمووان ڕوون وئاشكرایە كە (نوێژ) پلەیەكی زۆر گەورەو گرنگی هەیە لەئیسلامدا، زیاتر لەپەرستشەكانی تر، وەبنچینەی ئیسلامە لەدوای شایەتی دان بەتاكو تەنهای پەروەردگار، وەپێغەمبەرایەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە (نوێژ) كۆڵەكەی دینە، بەشی مرۆڤ لەدینەكەیدا بەستراوە بە پەیوەست بوون و گرنگی دان بە (نوێژ)ە كانیەوە، وە كۆڵەكەو بنچینەی هەموو ئایینەكانی پێش ئایینی ئیسلام بووە، وە وەخوای پەروەردگار پێویستی كردووە لەسەر هەموو پێغەمبەران (علیهم الصلاة والسلام) كەبەئوممەتەكانیان ڕابگەێنن وەگرنگی پێبدەن، وەپەیوەست بن بە ئەنجامدانییەوە ئەمیش هەمووی لەبەر گەورەیی (نوێژ)ە، چونكە هیچ كردەوەو پەرستشێك نی یە وەكو (نوێژ) كاریگەری هەبیت لەسەر (دڵ و دەروون) وەپاك كردنەوەیان، وەیەكەم پەرستشە كەپێویست كرابێت لەسەر ئوممەتی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، وەیەكەم پەرستشە كە لەسەروی (حەوت) ئاسمانەوە پێویست كرابێت، وە نیشانەی هەرە گەورەیە كەباوەڕداری پێ جیادەكرێتەوە لەبێ باوەڕ، وەخوای پەروەردگار كردوویەتی بەبنەوایەك بۆ جێگیر بوونی برایەتی لەنێوان بڕواداراندا، وەیەكەم پرسیارە كەلەڕۆژی دواییدا لەمرۆڤەكان دەكرێت، وەیەكەم نیشانەیە كەباوەڕداری پێ دەناسرێتەوە لەڕۆژی دواییدا. بەدڵنیایی فەزڵ و گەورەیی نوێژ گەلێك زۆرە بەپشتیوانی خوای پەروەردگار هەندێك لەو پاداشتانە باس ئەكەین.
یەكەم: نوێژ لەسەرو حەوت ئاسمانەوە فەرزكراوە
كاتێك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم شەوڕەوی پێكراو بەرزكرایەوە بۆ ئاسمان، لە سەروی حەوت ئاسمانەوە نوێژی لەسەر فەرزكرا، هاوەڵی خۆشەویست (أَنَس بْن مَالِك) دەفەرمووێت: (فُرِضَتْ عَلَى النَّبِىِّ (صلى الله عليه وسلم) الصَّلَوَاتُ لَيْلَةَ أُسْرِيَ) الْبُخَارِيُّ (3887) ومُسْلِمٌ (409). واتە: فەرز كرا لەسەر پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)) نوێژەكان لەو شەوەی كە شەو ڕەوی پێكرا .
دووەم: نوێژ كۆڵەكەی ئاینە
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:(رَأْسُ الأَمْرِ الإِسْلاَمُ وَعَمُودُهُ الصَّلاَةُ وَذِرْوَةُ سَنَامِهِ الْجِهَادُ) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (5136) واتە: سەری هەموو فەرمانەكان ئیسلامە، وە پایەو كۆڵەكەشی نوێژكردنە، وە چڵە پۆپیشی غەزاكردنە.
سێ یەم: نوێژ كردن باشترین پەرستشە
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (الصَّلاَة خَيْر مَوْضُوع) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (3870) . واتە: نوێژ چاكترین‌و باشترین پەرستشە لە ناو پەرستشەكاندا.
چوارەم: نوێژ كەفارەتی تاوانەكان
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (أَرَأَيْتُمْ لَوْ أَنَّ نَهْرًا بِبَابِ أَحَدِكُمْ يَغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ يَوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ هَلْ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَىْءٌ » قَالُوا لاَ يَبْقَى مِنْ دَرَنِهِ شَىْءٌ قَال:«فَذَلِكَ مَثَلُ الصَّلَوَاتِ الْخَمْسِ يَمْحُو اللَّهُ بِهِنَّ الْخَطَايَا) .الْبُخَارِيُّ (528) مُسْلِمٌ (153) .واتە: ئەگەر ڕووبارێك لەبەردەم دەرگای ماڵەكانتان بێت‌و ڕۆژانە پێنج جار خۆتانی لێ بشۆرن ئایا پیسی تان پێوە دەمێنێ‌؟ هاوەڵەكانیش فەرموویان: هیچ پیس یەكی پێوە نامێنێت، پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: ئەوە وێنەی پێنج نوێژە فەرزەكەیە بە هۆیەوە پەروەردگار لەتاوانەكانتان خۆش دەبێت.
پێنجەم: نوێژ ڕووناكییە بۆ دونیاو دواڕۆژ
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:  (الصَّلاَة نُور). صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (925) واتە نوێژ نورو ڕووناكییە.
لە فەرموودەیەكی ترد فەرموویەتی:(بَشِّرِ الْمَشَّائِينَ فِى الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِالنُّورِ التَّامِّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ) .صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ اڵاَلْبَانی (2823) واتە: مژدە‌و دڵخۆشی بۆ ئەو كەسانەی كە بە تاریكی دەچن بۆ مزگەوت (نوێژی بەیانی‌و مەغریب‌وعیشا) بەجەماعەت دەكەن، بۆ ئەوان نورو ڕووناكیی یەكی تەواو هەیە.
شەشەم: نوێژ هۆكارە بۆ زۆریی‌و فراوان بوونی ڕزق
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:(أَبْشِرُوا هَذَا رَبُّكُمْ قَدْ فَتَحَ بَابًا مِنْ أَبْوَابِ السَّمَاءِ يُبَاهِى بِكُمُ الْمَلاَئِكَةَ يَقُولُ انْظُرُوا إِلَى عِبَادِى قَدْ قَضَوْا فَرِيضَةً وَهُمْ يَنْتَظِرُونَ أُخْرَى) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (36) .
واتە: مژدەبێت بە دڵنیایی خوای پەروەردگار دەرگایەك لە دەرگاكانی ئاسمانی بۆ كردوونەتەوەو لەلای مەلائیكەتەكان بە چاكە باستان ئەكات، دەفەرمووێت: سەیری بەندەكانم بكەن چۆن بەندایەتیم بۆ دەكەن، نوێژێكی فەرزیان بەجێ‌ هێناوەو چاوەڕوانی فەرزێكی تریانە.
بێگومان ئەمەش گەورەترین شانازییە بۆ باوەڕدار كە پەروەردگار بەچاكە باسی بەندەكەی بكات لای مەلائیكەتەكان.
حەوتەم: نوێژپلەی باوەڕدار بەرز ئەكاتەوە
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:(مَا مِنْ عَبْدٍ يَسْجُدُ لِلَّهِ سَجْدَةً إِلاَّ كَتَبَ اللَّهُ لَهُ بِهَا حَسَنَةً وَمَحَا عَنْهُ بِهَا سَيِّئَةً وَرَفَعَ لَهُ بِهَا دَرَجَةً فَاسْتَكْثِرُوا مِنَ السُّجُود) .صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (5742) . واتە: هیچ بەندەیەكی باوەڕدار نییە كە سوژدەیەك بۆ خوای پەروەردگار ببات، ئیللا خوای پەروەردگار چاكەیەكی بۆ ئەنووسێت‌و خراپەیەكیشی ئەسڕێتەوەو پلەیەكیشی بەرز ئەكاتەوە، كەوایە سوژدەی زۆر ببەن بۆ پەروەردگار.
هەشتەم: نوێژ دڵ‌و دەروون ئارام ئەكات
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو: ( يَا بِلاَلُ أَقِمِ الصَّلاَةَ أَرِحْنَا بِهَا) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (7892) . واتە: ئەی بیلال هەستەو بانگ بدە بۆ نوێژو دڵ‌و دەرونمان ئارام بكەرەوە بەبانگ .
نۆیەم: نوێژ یەكەم پرسیارە كەلە بەندەكان ئەكرێت لە ڕۆژی دواییدا
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (أَوَّلُ مَا يُحَاسَبُ بِهِ الْعَبْدُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ صَلاَتُه) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (2572) واتە: یەكەم لێ پرسینەوە كە لەبەندەكان دەكرێت لەڕۆژی دواییدا نوێژەكانییەتی.
دەیەم: نیشانەی هەرە گەورەیە كەباوەڕداری پێ جیادەكرێتەوە لەبێ باوەڕ
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی:(إِنَّ بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكَ الصَّلاَة) مُسْلِم (242). واتە: بەڕاستی لە نێوان مرۆڤـ و شیرك‌و بێ باوەڕیدا وازهێنانە لە نوێژ كردن .
یانزەیەم: یەكێك لە دەرگاكانی بەهەشت ناوی نوێژە
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (مَنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الصَّلاَةِ دُعِىَ مِنْ بَابِ الصَّلاَة) صَحِيح الْجَامِع للشَّيْخ الأَلْبَاني (6109)واتە: هەر كەسێك نوێژی كردبێت لە دونیادا، ئەوا لە دواڕۆژدا لە دەرگای نوێژەوە بانگ دەكرێت .
[لەكۆتایدا]... پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: یەكەم لێپرسینەوە كە لەبەندەكان ئەكرێت لەڕۆژی دواییدا لە كردەوەكانی نوێژە، ئەگەر نوێژی كردبێت‌و بەجوانی ئەنجامی دابێت ئەوا سەر كەوتوو سەرفراز دەبێت، وە ئەگەر نوێژی نەكردبێت‌و بێ ئاگا بووبێت لە نوێژەكان، ئەوا لە زەرەر مەندانە، بەڵام ئەگەر نوێژی كردبێت‌و كەم كوڕی هەبێت، ئەوا پەروەردگار بە مەلائیكەتەكان دەفەرمووێت: سەیر كەن بزانن نوێژی سوننەتی هەیە بۆی بكەنە سەر نوێژە فەرزەكان، واتە: سوننەتی لە جێگەی فەرز بۆدابنێن،  صَحِيح الْجَامِع (2020).

وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِيّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ  أَجمَعين