ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ١١            
  • sharafkhan tal3at
    خوا سەركەوتووتان بكات بۆ كاری وا بەنرخ
    ٢٠١٠/٠٨/٢٦
  • كاروان خالد
    دەستان خۆش بێت إن شا‌ء الله خوای گەورە سەركەوتووتان بكات
    ٢٠١٠/٠٨/٢٦
  • دەرباز حیدر
    سڵاو بەڕاستی مایەی دڵخۆشیە كە گرنگی زۆری پێ دەدەن دەستان خۆش بێت إن شا‌ء الله هەر سەركەوتوو دەبن بە كاری باشتر خزمەت دەكەن
    ٢٠١٠/٠٨/٢٥
  • MBA
    بەگشتی زۆر جوانە دەست خۆش بەڵام بانەر جوان نیە ناگونجێت
    ٢٠١٠/٠٨/٢٥
  • هيمن
    بەڕاستی سەرسامی بەرنامەكانتانم هیوادارم شتێكی جوان لە پێناوی ئاینی ئیسلام بكەن زۆر زۆر زۆر سوپاس ئێوە هەمووتان برای گەورەی منن زۆر خۆشحاڵ بووم.

    ٢٠١٠/٠٨/٢٥
  • sarwar muhammad rasul
    خوا جەزاتان بداتەوە و سەركەوتووبن إن شا‌ء الله.لەگەڵ رێزم
    ٢٠١٠/٠٨/٢٤
  • werzir
    خودا جەزاتان بداتەوە هیواى سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم
    ٢٠١٠/٠٨/٢٤
  • soz
    دەستان خۆش بێت خواى گەورە سەركەوتوتان بكات إن شاء الله هەردەم بەكارى جوانتر خزمەتى ئەم دینە جوانە بكەن إن شاء الله چاوەڕێى شتى باشتر دەكەین
    ٢٠١٠/٠٨/٢٢
  • parzhin
    سلام دەستان خۆشبێت بۆ ماڵپەرەكەتان هیوادارم شتى باشترو جوانتر بكەن خوابیكات بەپاداشتى ئەو دونیاتان
    ٢٠١٠/٠٨/٢٢
  • محمد مصطفى
    سایتێكى زۆر بە سوده خواى گەورە پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٨/٢٢
  • sangar aziz
    السلام عليكم ورحمة الله
    دەستان خۆش بیت خوا باداشتان بداتەوە ئەركێكی پیروز ئەنجام دەدەن،
    ٢٠١٠/٠٨/٢٢
  • سەنگەر
    السلام عليكم ورحمة الله
    دەست خۆشیتان لی دەكەم بۆ ئەم سایتە جوانە إن شا‌ء الله سەركەوتوو دەبن

    ٢٠١٠/٠٨/٢١
  • halkawt la leicester city uk
    سڵاو والله من بۆ نزیكەی ساڵێكە سەیری ئەم ماڵپەڕە جوانەم نەكردوە من دەستخۆشیتان لێ دەكەم هەر تەمەن درێژ بن خوای گەورە پاداشتی بەخێرتان بداتەوە بەڕاستی شتی زۆر خۆش و نایابی تێدایە ئینسانی موسڵمان ئەتوانێت زۆر قازانجی لێ بكات ئیتر هەر سەركەوتووبن لە كارە پڕ خێر و بەسوودەكانتان
    ٢٠١٠/٠٨/٢١
  • هيمن محمود اغا
    بسم الله الرحمن الرحيم
    لەگەل ریز و سلاو بۆ دەستەی بەرێوەبەری ئەم مالپەرە و ئەو كەسەی كە مالپەرەكەی نەخشە كیشاوە
    بەرێزان من دوو سەرنجم هەیە:
    1- ئەگەر بكرێت ستونی لای راست (بەشە سەرەكییەكان) فۆنتەكەی بگوردرێت جیاواز بیت لەگەل باقی نوسینی سایتەكە.
    2- ناوی (بسم الله الرحمن الرحیم) لەسەرەوەی سایتەكە فۆنت سایزەكە زیاد بكریت لەگەل ستایلی فۆنتەكەی بۆ ئەوەی بەشیوەیەكی جوانتر دەركەویت.
    لەگە رێزمدا..

    ٢٠١٠/٠٨/٢١
  • كارزان سيد مراد
    سه ره تا:السلام عليكم
    زوِر ده ست خوشيتان لى ده كه م وه هيوادارم وه داواكارم له خواى ميهره بان وه ك جون سه ركه وتون هه ر وه ها زياتر سه ركه وتوتان بكات:
    وه هيوادارم كه بتوانن زانستى كومبيوته ريش له سايته جوانه كه تاندا بلاو بكه نه وه
    زور سوباس
    ٢٠١٠/٠٨/٢١
  • nafh
    دەست خوشیتان لێ‌ دەكەم هیوادارم بەردەوام بن، ئەركێكی پیروز ئەنجام دەدەن، خوا پاداشتتان بداتەوە.
    ٢٠١٠/٠٨/٢٠
  • daner samad baqal
    دەستان خۆش بەردەوام لەنوێكاری دا بن چیمان كەمترە لەخەڵكانی تر
    ٢٠١٠/٠٨/١٩
  • گۆران كەلارى
    به ناوى خواى گەورەو میهرەبان
    سلاوى خواتان لێ بێت هاوڕێیان بەڕاستى من لاى خۆمەوە دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ نوێ كردنەوەى ئەم ماڵپەڕە پیرۆز و جوانە
    بەلام من لاى خۆمەوە هەندێ تێبینیم هەیە لەسەر سایتەكە هیوام وایە قبولى بكەن.
    1- پانى ماڵپەڕەكە باشە بەلام درێژیەكەى زۆرە ئەگەر بكریت كەمێك قەبارەكەى بجوك بكەنەوە ؟؟؟
    2- لە شیوازى رەنگ هەلبژاردن بۆ مالپەرەكە زۆر رەنگى رەش وشین بەكار هاتووە بەڵام پێویستە رەنگى تریش بەكاربهین باشە بو جوانتر كردنى سایتەكە ؟
    هیوام سەركەوتنە بو هەموولایەك
    ٢٠١٠/٠٨/١٩
  • وەلید أحمد
    سەلامى خوا لەهەموو ئەوكەسانەى كە ئەم سایتە ئەكەنەوە ئەم سایتە بەپێشكەوتووترین سایتى ئاینى دائەنێم بەلام ئەگەر ئەم سایتە دیزاینەك بگۆڕیت بەبڕوای من سایتێكى زۆر پێشكەتووتر ئەبێت هیوادارم سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٨/١٩
  • lawand
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى دیزاینێكى جوانە خوێنەر بە ئاسانى ئەتوانێت لە زۆر بابەتەكان بگات و بەرچاوى خوێنەر بكەوێت
    ٢٠١٠/٠٨/١٩
  • علی احمد
    السلام علیکم ورحمةالله
    دەست خۆشیتان لێدەکەم من هیچ رەخنەو گلەییم نیە لەیەک شت نەبێ وەڵامی پرسیارەکانم نادەنەوە!
    گەردەنتان یارەبی هەر ئازاد بێ.
    بەڕێوبەرایەتی ماڵپەڕی بەهەشت: برای بەڕێزمان زۆر داوای لێبوردن ئەكەین لەبرە سەرقاڵی مامۆستایان وەڵامی پرسیارەكان دوا دەكەوێت جا هەر بەڕێزێك بیەوێت ئێمە ژمارەی چەند مامۆستایەكی بەڕێزی بۆ دەنێرین و ڕاستەوخۆ پرسیارەكانی بكات
    ٢٠١٠/٠٨/١٨
  • mariwan
    سڵاوی خوای گەورەو میهرەبانتان لێ بێ لە ڕاستی دا من ئەمە یەكەمجارمە بێمە ناو ئەم ماڵپەڕە بۆیە حەزم كرد دەستخۆشیتان لێ بكەم و خوا جەزای خێرتان بداتەوە بە هیوای ئەوەی هەمیشە بەرەو پێش بچن.
    لە كۆتایدا حەزم كرد ئەوە بڵێم من لە بەشی i t م وە حەزم كرد لەم خێرە بەشدار بم و بەشداریتان لەگەڵ بكەم بە پێی توانا ئەگەر هەر شتێك بە من بكرێت والسلام علیكم

    ٢٠١٠/٠٨/١٨
  • saros
    دەستان خۆش سەركەوتوبن
    ٢٠١٠/٠٨/١٧
  • سانه
    زۆرباشە دەستان خۆش
    ٢٠١٠/٠٨/١٦
  • بەندەیەكی خودا
    دەستان خۆش بیت عەیبی نییە خوا باداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٨/١٦
  • تانا رشيد
    السلام علیكم دەست خۆشیتان لێ دەكەم خوای میهرەبان جەزاتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٨/١٥
  • dana
    ده ستان خۆش بێت به ڕاستی شتيكی جوانە بەلام ئە كەر بكرایە بابەتی زانستی كومبیوتەری تیابیت جوانتر دەبیت
    ٢٠١٠/٠٨/١٥
  • ahmad
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم خوای گەورە جەزاتان بداتەوە من دەڵێم هەندی جوانكاری تێدابكەن باشترە بۆ ئەوەی خوێنەر چێژی لێوەربگرێ. سوپاستان دەكەم

    ٢٠١٠/٠٨/١٤
  • Delamn
    دەستتن خۆش بێت ئەم دیزاینە زۆر خێراو جوانە بەڵام کێشیەکی بچوکی هەیە ئیشەڵا بەزوترین کات چارەسەری دەکەن
    کاتێک دەتەوێت لەپەڕەی یەکەمە وه بچیت بۆ پەڕەی دووەم خۆکارانە دەتگێڕێتەوە بۆ پەڕەی یەکەم.
    هیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازم
    ٢٠١٠/٠٨/١٤
  • هەڤاڵ
    السلام عليكم لە ڕاستیدا من هیچ شتێكم نیە بەس ئەوە نەبێ كە دەست خۆشیتان لێ بكەم لەسەر ئەم سایتە كە لەسەر ڕێى پێشینە.والسلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٨/١٤
                       
               ١١            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام