ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ١٢            
  • هوشەنگ
    سلاوی خواتان لی بیت خۆشەویستانی ئەم مالپەره.
    بەراستى مالپەریكی زۆر پیشكەوتووە خوزگە هەندیك جەمالیات بۆ دەكرا چونكە مالپەرەكەتان كەمێك سادەیە هیوادارم جوانكارییەكی چاكی بۆ بكەن دووبارە سلاو ریزم بۆتان
    ٢٠١٠/٠٨/١٤
  • harem
    دیزانیكی زۆرجوانە هیوادارم سە ركە وتوبن

    ٢٠١٠/٠٨/١٣
  • اسۆ
    سەلامی خوای گەورەتان لێ بێت دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ماڵپەڕەكەتان زانیاری باشی تێدایە بەڵام زانیاری زۆر تر ماوە داینەن
    ٢٠١٠/٠٨/١٢
  • Amanj
    السلام عليكم ورحمة الله و بركاته
    دەستان خۆشبیت بۆ ئەم شیوە نوییه من یەك بیشنیارم هەیه من دەلیم كاتیك كە بابەتیكى نویتان دەكەویتە بەردەست با لە بەشى سەرەوەى مالبەر بیت وەكو زۆربەى سایتەكان كە ئەو شیوەیە بەكار دەهینن ئەكەر بەو شیوەیە بیت كاتیكى باش دەكەریتەوە بۆ ئەو كەسەى سەردانى مالبەر دەكات و ئیتر بیویست ناكات هەموو بەشەكان بكەریت بۆ ئەوەى بزانیت بابەتى تازه جی هەیه...ئەو شیوەیه كه من دەیلیم به شیوەى فلاشه بۆ دانانى بابەت جا ئەو بابەتە هەر جییەك بیت وەكو(كتیب،نامیلكه،ووتار،...هتد) و سلام عليكم ورحمة الله و بركاته
    ٢٠١٠/٠٨/١٢
  • dara msfata
    دەستان خۆش بێت شێوازێکی زۆر باشە.بەڵام ئەگەر بکرایە بابەتەکان هاوپشتی یان (زیاد بکرێن بۆ سایتە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیس بووک وا هەستەکەم سودێکی زۆر زۆری هەبێت.سوپاس
    ٢٠١٠/٠٨/١١
  • بانە
    دەستتان خۆش بیت خودا پشت و پەنای هەمو لایەك بیت.من دیزاینی نویكەتانم پئ باشە بس ئەوەندە قەلەبالغە نازانم سەیرهی كام بابەت بكەم ئەگەر ئەو تیكەلیە كەم بكریتەوە دەست خۆشیتان لیدەكەم
    داوادەكەم بەردەوامتان بكات
    ٢٠١٠/٠٨/١١
  • ari ali
    بەڕاستى ئەم ماڵپەڕە جێگاى دڵ خۆشى هەموو كەسێكە خواى گەورە هیدایەتتان بدات خواى گەورە جەزاتان بداتەوە دەستى ئەو كەسەش خۆش بێت كە كارى لەم ماڵپەڕە كردوە خواى گەورە بە بەهەشتى پان و بەرینتان شاد بكات.
    ٢٠١٠/٠٨/١١
  • مصطفى
    لە ڕاستى دا تا ئیستا سایتێكى وا بەسوودم نەبینیوە كە سودى لێ ببینم بەڕاستى دەست خۆشیتان لێ دەكەم من خۆم سودێكى زۆر زۆرم كردوە دەستان خۆش بێت و هیوادارم لە كارەكانتاندا بەردەوام بن خواى گەورەش یارمەتیتان بدات
    ٢٠١٠/٠٨/٠٨
  • haval
    سڵاوی خواتان لێ بێت. سەرەتا بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان دەكەم دەست خۆشیتان لێ دەكەم بۆ ئەم ماڵپەڕە سوود بەخشە هیوادارم بەردەوام بن.خوا پاداشتی هەموو لایەك بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٨/٠٨
  • wlat
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى ئێوە سەركەوتون لە كارەكانتاندا دووبارە دەست خۆشیتان لێ دەكەم
    ٢٠١٠/٠٨/٠٧
  • Ahmed Barzenji
    السلام عليكم.
    برام خوا پاداشتت باتەوە بۆ ئەم ماڵپەڕە بە پیتە داواكارم هەر بەردەوام بیت لەسەر ئەم ڕێگا خێرە ڕێگاى السلف الصالح.وجزاك الله خیرا
    ٢٠١٠/٠٨/٠٤
  • huner
    خواپاداشتی خێرتان بداتەوە.
    ٢٠١٠/٠٨/٠٢
  • ابودجانه ی كوردی
    السلام علیكم ورحمه الله وبركاته _ خوای گه وره سه ربه رزتان بكات له دنیاوله قیامه ت ده ستان خوش بی بارك الله فیكم
    ٢٠١٠/٠٨/٠٢
  • ئاسۆ محمود شانەدەری
    (من زۆر دەست خۆشیتان لێ‌ دەكەم.بە تایبەت لە سەر ئەوەی كە لە مەڵپەڕێكی ستاتیك و جیگیرەوە گۆڕیووتانە بۆ مەڵپەڕێكی داینەمیك و گۆڕاو كە پشت دەبەستێت بە دایتابەیس بۆ هێنانی زانیاریەكان دیارە ئەمەش هەندێك تایبەت مەندی خۆی هەیە لە ڕووی خێرای و لایەنی سكوریتی و......).پاشان بۆ لایەنی ڕووكاری مەڵپەڕەكە با ئەوەندە لایەنی جەوهری و بریق و باق لە بەرچاو نەگیرێت وەكو جاری پێشوو.هەوڵبدەن سود وەربگرن لە مەڵپەرە جیهانیەكان و زیاتر سادەو ساكار بێت شێوازێكی ئەكادیمی لە خۆبگرێت.چونكە خۆتان دەزانن مەڵپەڕی ستاندارد چەند مەرجیكی هەیە لەوانە(سادەیی و هاوسەنگی و......)بۆ ئەوەی بەكارهێنەر ئەوەندە ازعاج نە بێت لە كاتی بە كارهێناندا.بە هەر حاڵ من زۆر دەست خۆشیتان لێ‌ دەكەم هیوادارم مەڵپەڕەكەتان زیاتر پێشبكەوێت و ناوەرۆكی بابەتەكان بەهێز تر بكەن.والسلام علیكم.
    ٢٠١٠/٠٨/٠٢
  • ئوميد خيلانى ئاكرى
    دەستان خۆش بێت بەڕاستى ماڵپەڕێكى زۆر سود بەخشه هیواى سەركەوتنتان بۆ ئەخوازم
    ٢٠١٠/٠٨/٠١
  • مظفر قادر كريم
    إن شاء الله خواى گەورە بەردەوامتان ئەكات لەسەر ئەم ڕێڕەوە پیرۆزە.خوا لێتان ڕازى بێت
    ٢٠١٠/٠٨/٠١
  • مظفر قادر كريم
    دیزاینەكە زۆر جوانە إن شاء الله خواى گەورە ئەجر و پاداشتى ماندوبونتان دەداتەوە
    ٢٠١٠/٠٧/٣١
  • مصطفى
    خودا خێرتان بنوسێت إن شاء الله خواى گەورە پاداشتان بەزایە نادات
    ٢٠١٠/٠٧/٣٠
  • aenda
    ده ستان خوش بيت هيوادارم كارى جوانتر بكه ن

    ٢٠١٠/٠٧/٢٩
  • شه ميران-كه ركووك
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم ئەو بابەتانى كە بڵاوى دەكەنەوە زوو مەیگۆڕن بۆ ئەوەى بینوسم
    ٢٠١٠/٠٧/٢٨
  • ريبوار حسين
    دەستان خۆش بێت خوا خێرتان بنوسێت
    ٢٠١٠/٠٧/٢٨
  • MANASA
    زۆر باشە دەستان خۆش بێت
    ٢٠١٠/٠٧/٢٨
  • lana
    دەستان خۆش بێـت
    ٢٠١٠/٠٧/٢٨
  • سەلام
    دەستان خۆش هیوادارم هەر سەركەوتو بن
    ٢٠١٠/٠٧/٢٧
  • مظفر قادر كريم
    دیزاینەكە زۆر زۆر جوانە خواى گەورە لێتان ڕازى بێت
    ٢٠١٠/٠٧/٢٧
  • AENDA
    دەستان خۆش بەڕاستى كارێكى جوانە بەڵام جار جار گۆڕانكارى بكرێت جوانترە

    ٢٠١٠/٠٧/٢٧
  • SABER GARDE
    سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێت هیواى سەركەوتنات بۆ دەخوازم خودا پاداشتان بداتەوە
    ٢٠١٠/٠٧/٢٦
  • چنار
    سلاوی خوای گەورە لە هەموو دەستەی بەڕیوەبردنی ئەم ماڵە جوان و بەسوودە.. دەستان خۆش بێت
    کارێکی باشتان ئەنجام داوە هەرچەندە ڕووکەش گرنگ نییە بەلام بابەتە بەسوودەکانتان جێی سەرنجی هەموانە
    خوا پاداشتتان باتەوە و هەر بەردەوام بن
    ٢٠١٠/٠٧/٢٥
  • hunar
    السلام عليكم
    دەست خۆشیتان لێ دەكەم هیوادارم هەر بەرەو پێش چوون بەردەوام بن وە ئەم دیزاینە نۆیەشتانم زۆر بە دڵە خوا پاداشتى بەخێرتان بداتەوە وە دەستى ماندوبونتان دەگوشم وە هیوادارم بەرنامەى زیاترتان ببێ بە بۆنەى هاتنى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز.
    ٢٠١٠/٠٧/٢٥
  • سابير ئيبراهيم محمد علي
    سڵاوى خواتان لێ بێت دەستى ماندوبونتان دەگوشم خواى گەورە سەربەرزى دونیاو قیامەتان بكات.دیزاینێكى زۆر جوانە.
    ٢٠١٠/٠٧/٢٥
                       
               ١٢            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام