ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
بەناوی خوای گەورەو بەتوانا
سوپاس و ستایش و گەورەیی بۆ ئەو خوایەی کە توانای پێبەخشین بۆ ستایشکردن و سوپاسکردنی بەخششەکانی، گەورەیی هەربۆ خوایە، زانین و دووربینی و لێهاتوویی هەر بۆ خوایە.
سوپاسی تایبەتی بۆ پەروەدگار، کە بەپشتیوانی ئەو توانیمان ماڵپەری بەهەشت لەسەر شێوازێکی نوێ و مۆدێرن و زۆر پێشکەوتوو دیزان بکەینەوەو پێشی بخەین.
دیزاینی نوێی ماڵپەری بەهەشت
لەم شێوازە نوێ یەدا، بەگویرەی تووانا هەوڵمانداوە نوێترین تەکنیک و بیرۆکە سەرکەوتووەکانی دیزاینی ماڵپەر بەکاربهێنین. لەڕاستیدا ئەمەش ئاسان نیە، چونکە لەگەڵ زیادکردنی تەکنیکی نوێ بێگوومان کێشی ماڵپەرەکە زیاد دەکات، ئەمەش وادەکات ئەو بەکارهێنەرانەی هێڵی ئینتەرنێتەکەیان خاوە بە ئاسانی لاپەڕەکان نەکەنەوە، بەڵام جێگای خۆشحاڵیە کە زۆرینەی تەکنیکە تازەکان بەکارهاتوون و ماڵپەرەکەش بەشێوەیەکی گشتی لای زۆربەی بەکارهێنەران ئاسان دەکرێتەوەو، ڕەچاوی زۆرینەی وێبگەڕەکانیش کراوە بۆ هاوگونجاوی (وێبگەڕ: بڕۆوسەر).

ئێستا ماڵپەری بەهەشت لەسەر تەکنیکی (خۆکار و بزۆک) دەڕوات، لەکاتێکدا دیزاینە کۆنەکە شێوازی (نەگۆڕ و بزۆک نەبوو).
بەشێوەیەکی گشتی ماڵپەری شێوازی نەگۆڕ مەبەستی ئەو جۆرە دیزاینەیە کە تەنیا بە HTML دروستکراوەو، زمانەکانی وەک: PHP، ASP، PERL، JSP تێدا بەکارنەهاتووە. ئەمەش مانای وایە پشت بەستوو نیە بە بنکەزانیاری (DataBase) و زانیاریەکان خۆکارنین و ستاتیکن (نەگۆڕن) و تووانای ڕیزکردن و دیزانکردنەوەو گەڕانی نیە.

+ ئەم دیزاینە تازەیە لەسەر ئەم تەکنیکانە دەڕوات:
١- XHTML: ئەمە مۆدێلێکی نوێی HTML بەڵام کەمێک جیاوازە بەوەی کە شێوازی داخستنی تاگەکان و نوسینی ئیلیمێنتەکان دەبێ ڕەچاوی یاسای تایبەتی بکرێت، جۆری XHTML 1.0 Transitional بەکارهاتووە.
٢- CSS: کاتێکی زیاتر بۆ دیزاینەر دەگەڕێنێتەوەو، ئاسانتر کۆنترۆڵی پێناسەکان دەکات، ئێمە هەموو ستایڵەکانمان لەفایلی دەرەکی پێناسەکردوون، تەنها بەشێکی زۆرکەم نەبن کە مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە.
٣- PHP5: تەواوی ماڵپەرەکە بەزمانی PHP5 دروستکراوە، بە نوێترین و خێراترین تەکنیک و بە ئاستێکی زۆر پێشکەوتوو. ئاسایشی زۆر تۆکمە، کە لەسەر هەردوو ویندۆز و لینوکس کاردەکات.
٤- MySQL Database: بنکەزانیاری MySQL بەکارهاتووە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاریەکان، ئەمەش وادەکات تووانای گەڕان و ڕیزکردن و پیشاندانی بابەتەکان ئاسان و پێشکەوتووبێت.
٥- JavaScript: بەشێوەی سروشتی خۆی لەهەندێک جێگادا بەکارهاتووە، تا بەکارهێنەر بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک ستایڵ لەلای خۆیەوە بکات، بەبێ ئەوەی لاپەڕەکە دووبارە بکاتەوە (refresh)، ئەمەش ئاسانی بەکارهێنانە.
٦- jQuery: نوێترین تەکنیکی ئەمڕۆی جیهانی وێب بەکارهێنانی jQuery یە، لەگەڵ jQuery بەشێوازێکی تر JavaScript دەنووسیت، خێراتر و پێشکەوتووتر.

ماڵپەری بەهەشت پشتی بە هیچ کام لە کۆدە حازرکراوەکان نەبەستووە وەک: Drupal و Joomla و Wordpress. بەڵکوو بناغەکۆد (کۆر) ێکی تایبەت بەخۆی هەیەو، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و، پێشخراوە.
ئەمەش جێگەی خۆشحاڵیە کە یەکەم ماڵپەڕی کوردیە پشت بە سەرچاوەی کۆدی خۆی ببەستێت و ئەم پێشکەوتنانەی تێداکرابێت، لەلایەکی ترەوە پاڵپشتی تەواوی زمانی کوردی دەکات واتە پاڵپشتی (UTF-8) ئەمەش گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ داهاتووی ماڵپەرەکەو مامەڵەکردن لەگەڵیدا.
جگە لەمانەش ڕووکاری ماڵپەڕەکە واتە (theme) نەگۆڕ نیە بەڵکو بەشێوازی گۆڕاو دروستکراوە، ئەمەش وادەکات کە هەرکاتێک بمانەوێت دیزاین و ڕەنگ و ستایڵی ماڵپەرەکە بگۆڕین کارێکی ئاسان بێت، هەروەها دەشکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە ڕووکار بۆ ئەم ماڵپەرە دروستبکرێت و بەکارهێنەر ئەوکاتە دەتوانێت هەر ڕووکارێکی بوێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، ئێمە ئەو ڕووکارەی ئێستامان کردۆتە بنەڕەتی، دەکرێت لە داهاتوودا ڕووکاری تری بۆدروستبکەین.
+ ماڵپەری بەهەشت لەڕووی دیزاینەوە لەم بەشانەی خوارەوە پێکهاتووە:
١- بابەت.
٢- کتێب.
٣- پرسیار و وەڵام.
٤- گۆڤار.
٥- ووتار.
٦- ووتەی ماڵپەر.
٧- ڕاپرسی.
٨- بەشداری لیستی ئیمەیڵ.
کە هەربەشەیان لەڕووی دیزاین و کارکردن و پیشاندانەوە لەویتر جیاوازە، بەشێوەیەکی گشتی زانیاریەکان بەش بەش کراوون، پاشان هەربەشێکیش هاوپۆل کراوە، پاشان زانیاریەکان بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش بۆزیاتر ئاسانکاری.


میوانی ئازیز، لەم بەشەدا دەرگامان کراوەیە بۆ ڕەخنەو پێشنیارەکانتان، سەرنج و تێبینیەکانتان بنووسن، ئێمەش بەگوێرەی تووانا جێ بەجێیان دەکەین.
+ فۆڕمی نوسینی لێدووانەکانتان:



                       
               ١٣            
  • توانا
    خواى گەورە جەزاتان بداتەوە زۆر باشە
    ٢٠١٠/٠٧/٢٥
  • SABER GARDE
    سڵاو دەستان خۆش بێت هیوادارم كارى جوانتر ئەنجام بدەن

    ٢٠١٠/٠٧/٢٤
  • yadgar
    سڵاو دەستان خۆش بێت هەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن
    ٢٠١٠/٠٧/٢٢
  • sahand-sweed
    السلام علیكم
    خواى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە إن شاء الله بەڕاستى ماڵپەڕەكەتان زۆر زۆر بەسوودە بابەتەكانتان زۆر بەجێن من زۆر لێى ڕازیم دەستان خۆش بێت،وە لە ڕووى دیزاینیشەوە زۆر پێشكەوتوە خواى گەورە پاڵپشت و یارمەتى دەرتان بێت إن شاء الله.
    والسلام علیكم
    ٢٠١٠/٠٧/٢٢
  • roshna penjueni
    زۆر دەست خۆشیتان لێ دەكەم بەڕاستى پێشكەوتون خوا پاداشتان بداتەوە خودا نموونەتان زیاد بكات
    ٢٠١٠/٠٧/٢١
  • nashwan
    خوداى گەورە پاداشتى خێرتان بداتەوە هەر سەركەوتوبن
    ٢٠١٠/٠٧/٢١
  • باوكی ئایە
    السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
    أما بعد:
    سوپاس و ستایشى بێ پایان‌ بۆ خوداى باڵادەست كەوا ئێمەى لەسەر ڕێگاى ڕاست ڕێ نموویی كردوین خواى گەورە لە هەومان خۆش بیت إن شاء الله
    پەیایەمەكەم تەنها دەست خۆشى ئێوە‌یە بۆ ئەو ماندوبوونە زۆرەتان خواى گەوەرە پاداشتى خێرتان بداتەوە بەردەوامتان كات بۆ كارى چاكە.

    ٢٠١٠/٠٧/٢١
  • marewan
    السلام عليكم
    خوداى گەورە جەزاتان بداتەوە وە زۆر باشهە خوا ئاگادارتان بێت.
    بەشێك دابنێن بۆ بابەتى نوێ تاوەكو لە لاى خوێنەر دیار بێت.سوپاس بۆ خوا ئێمەى كوردزمانیش خاوەنى ماڵپەڕى بەهەشتین.
    والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته
    ٢٠١٠/٠٧/٢١
  • ڕێژوان
    دەستتان خۆش بێت سایتێكی جوانە بەڵام ئەگەر بكرێ وێنەی تێكەڵ بكرێت بۆ جوانكردنی سایتەكە
    ٢٠١٠/٠٧/٢٠
  • ملا أنورحمد قادر
    اهدي اليكم اشرف التحيات تحية الاسلام التي اولها السلام واخيرها الرحمة والبركة وهي السلام عليكم ورحمة الله وبركاته...ده ست خۆشيتان لێ ده كه م بۆ ئه م سايته سه ركه ووتوبن خوا بومانتان بهێڵێ وئيتر خۆشيتان
    ٢٠١٠/٠٧/١٩
  • م.كامەران باليسانى
    دەستخۆشى ئەم كارە پیرۆزەتان لێدەكەم.لەخواى گەورە داواكارم (تەمەن درێژ و صالح)تان بكات لەگەل جمیعی موسوڵمانان إن شاء الله.
    ٢٠١٠/٠٧/١٩
  • chia hamad Adulla
    السلام علیكم من دەست خۆشیتان لێدەكەم هیچ ڕەخنەیەكم نیە دەستان خۆشبیت هەرسەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٧/١٧
  • بوخاري
    بە ناوی خوا
    دەست خوشیتان لی دەكەم بو ئەودییزاینە جوان و قەشەنگە،وەپێم باشە لە بەشە سەرەكیەكان ووتەی ناوداران زیاد بكەن بە تایبەتی وتەی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)لەگەل وتەی ئیمام علی (رضي الله عنه)
    ٢٠١٠/٠٧/١٦
  • عبدالباسط
    زۆرباشە
    ٢٠١٠/٠٧/١٦
  • chia
    السلام علیكم من دەست خۆشیتان لیدەكەم هەرسەركەوتووبن خودا یارمەتى تان بدات بەڕاستى دیزاینێكى زۆرجوانە هیوادارم سەركەوتوبن
    ٢٠١٠/٠٧/١٦
  • رابەر
    بسم اللە برام خوای گەورە جەزات بداتەوە بەراستی دیزاینەکی جوانە هیوادارم بابەتەکانیشتان هەروابێت
    خوای گەورە بیکاتە توێشوی قیامەتتان إن شاء اللە.
    ٢٠١٠/٠٧/١٥
  • said
    دەستان خۆش بێت دیزاینێكى جوان و سادەیە گرنگ خزمەتە بە ئیسلامەكەمان جزاكم الله خیرا
    ٢٠١٠/٠٧/١٥
  • SLAHDEN_kurd
    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته بەڕاستى شتێكى زۆر جوان و نایابە من وەكو كوردێكى موسڵمان پێخۆشحاڵم خودا لێتان ڕازى بێت هەر شتێك لە پێناوى خوادا بێت ئەوا ئەجرى هەر لاى ئەوە
    ٢٠١٠/٠٧/١٥
  • كامران خوشناو
    بسم الله الحمد لله كلش مفيدة الله وياكم واحسن بس بفكري لازم يتغير لون الزرق باللون الخرى ولون اخضر فاتح كلش زين.الله يساعدكم
    ٢٠١٠/٠٧/١٣
  • باهۆز
    من وەک باهۆز دەست خۆشیەکی زۆر زۆر لە ئێوەی بەڕێز دەکەم بەڕاستی دیزاینەکە جوانە دەستتان خۆش بێت
    ٢٠١٠/٠٧/١٣
  • khabat
    السلام علیكم خودا لێتان ڕازى بێت
    ٢٠١٠/٠٧/١٣
  • sakar
    السلام علیكم
    من دەستخۆشیتان لێ دەكەم بەس هیوادارم ڕەنگەكانى بگۆڕن و جوانترى بكەن
    ٢٠١٠/٠٧/١٢
  • باوكى ڕێبین بەرزنجى
    سەرەتا بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
    پاشان سەبارەت بە بۆچوونمان لەسەر ماڵپەڕى بەهەشت و دیزاینە نوێیەكەتان،گومانى تێدا نیە ئەم ماڵپەڕە جوان و بەڕێزە خزمەتێكى زۆر بە خوێنەران و میوانانى دەكات ئێمەى تینووش بە هەمیشەیى بەبابەتە نازدارەكانتان دڵ و دەرونمان پاراو دەبێت،سەبارەت بە دیزانە نوێیەكەش دیارە ناوە ناوە گۆڕانكارى شتێكى باشە،بۆیە دەست خۆشیتان لێ دەكەین و داواكارین لە پەروەردگار ماندووبونتان وون نەكات و پاداشتى نەبڕاوەتان پێ ببەخشێت.
    ٢٠١٠/٠٧/١٢
  • ڕابەر خۆشناو
    بەناوى خوداى خاوەن سۆز و ڕەحمەت. برایانى ئازیز و خۆشەویست و خواویست إن شاء الله من كە بۆ ماوەى سێ ساڵە خوێنەرى ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستەم إن شاء الله بەردەوامیش دەبم دەست خۆشیەكى ئێجگار زۆرتان لێ دەكەم بەڕاستى جوان و سەرنج ڕاكیش و بەسوودە بەتایبەت كە جۆرى فۆنتەكان و ڕەنگتان داناوە...خواى باڵادەست پاداشتى ئێوەى بەرهەم هێن و ئێمەى خوێنەریش بداتەوە.والسلام عليكم
    ٢٠١٠/٠٧/١١
  • ڕێكان گەردى
    السلام عليكم:جگە لەدەست خۆشى هیچى ترم نیە
    ٢٠١٠/٠٧/١٠
  • sarwat
    دیزاینێكى زۆر سادەیە زۆر جوانە بە هیواى بەرەو پێشچونێكى زیاتر
    ٢٠١٠/٠٧/١٠
  • سكوان خيلانى
    من داواى سەركەوتنتان بۆ دەخوازم هەر سەركەوتووبن لە دونیاو قیامەت بەڕاستى ماڵپەڕێكى سوودبەخشە
    ٢٠١٠/٠٧/١٠
  • lana merostamay
    دەستان خۆش بێ إن شاء الله سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٧/٠٩
  • پەیوەست
    خوا پاداشتى خێرتان بداتەوە باشە و لە ئاستى پێویستدایە خواى باڵادەست نموونەتان زیاد بكات و سەركەوتووبن
    ٢٠١٠/٠٧/٠٩
  • brevan ahmad
    دەستان خۆش بێت دیزاینێكى زۆر باشە بەهیواى باشتر و دەوڵەمەند بونى بە یارمەتى خواى گەورە

    ٢٠١٠/٠٧/٠٦
                       
               ١٣            

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام