ماڵپەری بەهەشت

بەشە سەرەکیەکان
پرسیار و وەڵامی شەرعی
ئاماری ماڵپەڕ




ڕێکلام
ئایا چیرۆکى تەوبە کردن و گەڕانەوەت چى یە ؟ ڕەنگە بڵێی: ووتارێک... یان ڕووداوێک... یان خەونێک... یان کارەساتێکى دڵتەزێن... یان...
بەڕاستى پرسیارێکە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە بە تایبەتى هەر لەیەکەمین ساتەکانى هەست کردن بە چێژى خۆشبەختى دواى پەشیمانى و گەڕانەوە بۆ مەنزڵگاى تەوبەکاران...
چیرۆکى گەڕانەوەى من ئەمە بوو: دواى ئەوەى لە تاریکستانى تاوان و گوناهدا ڕۆچووم... شەوێکیان لە خەونمدا.... لە شوێنێکى هەرە بەرزەوە فڕێم ئەدەنە ناو ئاگرى دۆزەخ... هەر کە گەشتمە لێوارى دۆزەخ بەڵێ دۆزەخ... لە پڕ بەخەبەر هاتم و چاوەکانم پڕبوون لە فرمێسک... ناخم تێکەڵ بوو لە خۆشى و ناڕەحەتى...
خۆشى ئەوەى کە تاوەکو ئێستا زیندووم و لە ژیانمدا بوارم لە پێشە بۆ گەڕانەوە و تەوبە کردن.
ناڕەحەت و دڵتەنگم بۆ ئەو چارەنووسە کە ئەمەشیان دەرئەنجامى ڕۆچوونمە لە تاوان و سەرپێچى چ چارەنوسێک؟!! سوێند بەخوا دۆزەخم بە چاوى خۆم بینى ئاگرێکى ڕەش و بڵێسەدار وە لەگەڵ نزیک بوونەوەم لەم ئاگرە توڕەیى ئەم دۆزەخە ڕووى داپۆشیم
ئەمەیە زەنگى گەڕانەوەم
ئەمەیە ڕێگەى تەوبەم
جا خوشک و برایانم ئێوەش چیرۆکى گەڕانەوەتان بکەنە دیارى تاوەکو هەموومان لێی سوود مەندبین و پەند و ئامۆژگارى لەیەکتر وەربگرین



   ٢
  • ahmed fareq
    من كوڕێكم تەمەنم 21 ساڵە لە شارى سویدم.من توشى نەخۆشى بووم هیچ كەس نازانێ دەردى من چیە تەنانەت خۆمیش نازانم من دوو ساڵ وەكو مردوو بووم زۆر زۆر وەزعم خراپ بوو،وتیان پێم كەمن عیلاجم نیە دواى ئەم قسەیە زۆر تێك چووم و شەو و ڕۆژم بوو بە دۆزەخ.هەموو شەوێك خەوم بەوەوە دەبینى كە وام دەزانى من دەمرم وەكو شێتم لێ هات بوووام هەست دەكرد یەكێك پێم دەڵێ بڕۆ ڕێگاى خوا بگرە باش دەبیت. سوپاس بۆ خوا من چوومە سەر ڕێگاى خوا بەڵام بە هەموو دڵێكەوە تۆبەم كرد بەرامبەر بە خواى خۆم.زۆر زۆر سوپاسى خوا دەكەم من ئێستا وەزعم زۆر باشە و هیچ موشكیلەیەكم نیە.
    ٢٠١٠/١٢/٠٣
  • faraydun jalal
    تۆبە كردنى من مانگى ڕەمەزان بوو لە سجن بوم پێش ئەوە ئیمانێكى زەعیفم هەبوو كاتێك مانگى ڕەمەزان بوو لەگەڵ برادەرێكم لە سجن بەیەكەوە بووین باش لە قورئان تێنەدەگەیشتبووم، ئەو برادەرەم زۆر شارەزاى دین بوو باشى شتى زۆر كرد بۆم دەربارەى قورئان پێش ڕەمەزان زۆر بێتاقەت و بێزار بووم كاتێك یەكەم ڕۆژى ڕەمەزان بوو لەگەڵ ئەو برادەرەم دەستمان كرد بە ڕۆژوو قورئان خوێندن من باش نەمدەزانى بیخوێنم ئەو بۆى دەكرم بە كوردى ئێمە ئەو مانگى ڕەمەزانە بەس گوێمان لە قورئان ئەگرت و باسى دینمان ئەكرد ئەو مانگە بەس تاعەتى خوامان ئەكرد بە ڕاستى خواى گەورە یارمەتى دام كە ئێستا ئیمانم زۆر باش بوەو لەو مانگى ڕەمەزانەوە من هەموو شتێ:م بۆ دەركەوتوەو تۆبەم كرد ئێستاش بەردەوامم و هەموو كاتێك زیكرى خواى گەورە ئەكەم و خواش یارمەتى دام نەجاتم بوو لە سجن ئەویش هۆى نوێژ و ڕۆژووەكان بوو،پێش ئەوەى تەوبە بكەم زۆر ناڕەحەت بووم ئێستا هەست ئەكەم لە دڵ‌وە زۆر مورتاحم سوپاس بۆ خوا هیوادارم هەموو گەنجێك كەمێك بیر بكاتەوە و تۆبە بكات با تاقى بكاتەوە بزانە خواى گەورە چۆن یارمەتى ئەدات.
    ٢٠١٠/١١/٢٩
  • بەمۆ
    من بە هۆى شتیى دنیایەوە دینم لە بیرچوو وە شەوێك لە خەومدا ئاخر زەمان بوو بە چاوى خۆم بینیم كورەى ئەرز تێك شكا پاشان ڕاچەڵەكیم و لەخەو خەبەرم بوەوە ئیتر لەوكاتەوە هەتا ئێستا عیبادەتى خوا دەكەم
    ٢٠١٠/١١/٢٤
  • هيما سيان
    داوا لە خودا دەكەم تۆبەى هەموو لایەك وەربگرێ هیدایەتمان بدات بۆ ڕێگەى ڕاست دڵ و دەرونمان پاك بكاتەوە بە وشە پیرۆزەكانى و نورى قورئان
    ٢٠١٠/١١/١٩
  • احمد پشدەری
    السلام علیکم و رحمه الله
    داواکارم له پەروەردگاری خاوەن بەزەی و میهرەبان کە تەوبەی هەموو لایەکمان قبوڵ بکات،دڵ و ده رون و لاشەمان بەبەزەی و ڕەحمەتی فراوانی خۆی پاک بکاتەوە. ڕاوەستاوو چەسپاومان بکات لەسەر ڕێبازی پیاو چاکان و خوا ویستان 16/11/2010
    ٢٠١٠/١١/١٦
  • عه لى
    تەوبە كردن بریتیە لە گەڕانەوە بۆ فیترەت
    ٢٠١٠/١٠/٣٠
  • عبدالله
    [هەركەسیك گوێرایەڵی دایك وباوكى نەبێت لەكارى چاكە ئەوا رۆژگار فێرى گوێرایەڵی دەكات]
    السلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته
    بەرێزان من وەكو گەنجێك زۆر سەركەش و كەلە رەق بوم وە هەندێ كارى نابەجێم دەكرد بەتایبەتى گویرایەلى باوكم نەبووم تاكار بەوەگەیشت مالەوە بەجى بێلم رو لەدەرەوەى مال بكەم بۆیە بۆیەكەم جار كەمالەوەم بەجێ هێشت لەتەمەنێك زۆر هەستیاردابوم كەتەمەنم 16سال دەبوو بۆیە دەستم دایە كاركردن بەلام ئەو كارەى دەم كرد نە باوكم نە هیچ لەخزمانم نەیاندەزانى من لەكوى وەلەچ كارێك دام كارەكەشم قاچاغى بوو لەنێوان دوو دەسەلاتى زۆر جیا بۆیە هەركاتێك بگیرابایەم ئەوا كەمترین سزا بەنكردنم بوو هەتاهەتایە وەبەردەوام بوم لەم كارەم دوور لەمالەوە دوور لەخزمان دوور لە دۆست وبرادەران لەغەریبایەتى بەبێ كەس تا شەوێكیان لەكاتى پەرینەوەم بۆئەودیوو سنور گیرام لەگەل دوو كوورى تر كەهەردووكیان برابوون دواى لێدانێكى باش من بیرم كردەوە ئەكەر قسیەى تەواوەتیان بۆبكەم دەربارەى ئەوئەشیایى كەپێمانە ئەوا دوو براكەى تر ئازاد دەكەن بۆیە من خۆم كردە قوربانى ئەدوو برایەكەنەشم دەناسین تەنها ئەجارنەبێت تاكو ئازادیان كردن بەلام منیان بردە لاى بەرپرسى یەكەمى ئەم سنورە وەمن زمانى ئەم بەپرسەم دەزانى قسەم لەگەل كرد و پێم ووت ئەگەر نەمداتە دادگا ئەوا من لەو كەل پەلانە خۆش دەبم وەقسەناكەم وەتاماوم نایەمەوە ئەم ولاتەى ئێوە ئەویش دواى بیركردنەوە رازى بوو وەمنیان بەرەلاكرد بەلام ئەم كارە زۆر كارى گەرى هەبوو لەسەرم بۆیە ئەو شوێنەم بەجێ هێشت رووم كردە كارێكى تر كەچى ئەم كارە زۆر لەكارەكەى تر مەتسى دارتربوو ئەوجارەیان هەتا جارى واهەبوو گیانمان بۆچەندین سەعات لەژێر گوولەبارەن كردن دابوو وە لەرووى دەروونى زۆر نارەحەت دەبووین تاواى لێدەهات لەقالبى مرۆڤایەتى دەچووینە دەرەوە بەلام ئەمانە هەمووى من دەمزانى تاوانەكەى خۆمم وەلەهەمان كاتدا هەستم دەكرد زۆر پەشیمانم وەنەم دەزانى چۆن بۆجارێكى تر بگەرێمەوە لاى باوكم بۆلاى سۆزو مهرەبانیەكەى بلام هێشتا سەركەشیەكەم تەواو نەبوو بۆیە درێژەم بەكارەكەم دا تاچەندین جار كەوتمە ناخۆشترین كاتەكانى ژیانم هەركۆلم نەدا لەكارەكەم تارۆژێكیان بۆجارێكى تر كەوتمە ناو كەمینێك و لەگەل كورێكى تر داگیرام ئەم جارەیان بەزى پیاوەتى لەئاستى ئێمەدا نەما وەبەتونترین شێوە سزایان بۆ دیارى كردین ئەویش گولەبارن كردنمان بوو بەلام بۆجارێكى تر لە وسزایە بەخشراین وە بەندیان كرین بەلام لەناخۆشترین بەندیخانە لەسەر رووى ئەم زەویە لەسەخترین شوێن لەبەردەستى دلرەقترین كەسانێك كەواتاى ئینساینەت لایان بونى نەبوو وەبەتونترین شێوە سزایان دەدان بەتونرین شێوە مامەلەیان لەگەل دەكردین ئالەم كاتەدا ئەم ئایەتم بیركەوتەوە خوداى گەورە دەفەرمووێت لەسورەتى یونس (هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْڕ حَتَّى إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِڕيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَڕحُواْ بِهَا جَاءتْهَا ڕيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّواْ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُاْ اللّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنِّ مِنَ الشَّاكِڕينَ ﴿22﴾فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الأَرْضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنفُسِكُم مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَينَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿23﴾)بۆیە بریارم دا ئەگەر ئەم جارە لەم محنەتیە دەرچووم ئەوا بەلێن لەگەل خودا بۆجارێكى تر ناگەرێمەوە بۆسەر كارى خراپ بۆیە دوواى تەمەنێك كە بوەهۆى ئەوەى بەتەواوەتى ماناى دایك وباوك بزانم خودا بۆجارێكى تر لەم محنەتیە دەربازى كردم بەلام ئەم جارەیان بەلێنم داوە بەخودا كەنەكەرێمەوە بۆكارى خراپە بەلام خوداى گەورە باشتر بەندەكانى دەناسێ كەدەفەرمووێت(فَلَمَّا أَنجَاهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِي الأَرْضِ بِغَيْڕ الْحَقِّ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَى أَنفُسِكُم مَّتَاعَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ثُمَّ إِلَينَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿23﴾ يونس)بەلى خودا لەقورئاى پیرۆز وەسفى ئێمەى كردوە بۆیە بۆجارێكى تر لە شوێنێكى تر دەست بە كارەكەم كردەوە ئەم جارەیان زۆرتر لەجارى پێشوتر درێژەى خایەند هەتاكوو رۆژێكیان چۆن یەكى لەئاسمانە وە بەردێكى گەورە بداتە سەرم گێژ بووم لەناو خودى خۆم بۆیە ئەم جارەیان جارى سێ یەمە بیرم كردەوە لەوانەیە دووا جاربێت مۆلەتم تواوبوبێت بۆیە بەپەلە لەگەل نەفسى خۆم حیوارێك دەست پێكرد بەنەفسەكەم ووت بۆئەم كارەدەكەیت نەفس ووتى لەبەر پارە ووتم ئەى ئەوپارەى دەست دەكەوى خۆزۆر نیە نەفس وتى بەلام ژیانت خۆشە بەنەفسم ووت ئەى ئەوخەلكانەى لەدەرەوەى ئەم كارەن هەموویان نەفسیان خۆش نیە نەفس وتى ئاخرتۆ تازە بەم كارەتەوە ناسراویت بەلام من بەنەفسم ووت نابى ئەم كارە بگۆرم بەكارێكى تر كە خەلكانێكى ترى بەوە كارەتازەیەم بم ناسن نەفس ووتى نا نەكەى تازە تۆ خەریكە دەگەیتە پلەى تەواوەتى بەلام زانیم ئەم نەفسە ئەونەفسەیە كەخودا لەقورئانى باسى دەكاتو دەفەرمووێت(أَفَمَن زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا......﴿8﴾فاطر)بۆیە بریارێكى كۆتایم دا وە ئەم جارەیان بەبێ هیچ پالەپەستۆیەك وە بەبێ هیچ زەختێك كەلەوەو پێش توشم هاتبوو دەستم لەكارەكەم هەلگرت وە وەعدەیەك دا لەگەل خودا كەبۆجارێكى تر نەگەرێمەوە سەر ئەم كارە وە تەوبەیەكم كرد وەكو ئەوەى كەچۆن شیر ئەگەر لە مانگا دۆشرا جارێكى تر ناگەرێتەوە ئاوا تەوبەم كرد وە پەنام بەخودا دا وە دەستم كرد بەدواى كارێكى حەلال وە كەرامەوە بۆمالەوە بەلام دواى چى نەدایك ماوە نە باوك وە ئەم جارەیان 6شەش هەتوو چاوەریە من ببم بە سەرپەرشتیان بۆیە بۆجارێكى تر بەلێنم لەگەل خودا نوێ كردەوە وە ئەم فەرمودەیەى پێغەمبەرم صلى الله عليه وسلم بیركەوتەوە كە دەفەرموێ: من وكەفیلى یەتیم بەیەكەوەین لەبەهەشتدا بۆیە بریارم دا ژیانى خۆم تەرخان بكەم لەپێناو ئەم هەتیوانە وە رەجام لەخودا كرد دەستم بگرێت وەسەركەوتم بكات لەم كارەمدا بۆیە خودا هیچ كات داواكارى بەندەكانى رەت ناكاتەوە بەلام دەبێت سەبرو تەحەمول هەبێت بۆیە دوواى 13سال خودا ئەو بەرهەمەیى پیشان دام كەچاندبون ئەویش بەخێوكردنى ئەم هەتیوانەبوو بۆیە بەجوانترین شێوە دەرگاى رەحمەتى لێكردمەوە وەبەسۆزترین شێوە لەگەل جولایەوە وەرزقێكى حەلال پربەركەت بەنسبى كردم وە ئەم هەتیوانەش لە سایەى رەحمەتى خودا شەهادەى وایان بەدەست هێنا كەمن لەعەقلمانەبوو بۆیە لەكۆتایدا دەلێم هەركەسێك وەلەهەرشوێنێك بێت ئەگەر گوێرایەلى دایك وباوكى نیە با تۆبەبكات ئەگەرنا دوواى پەشیمانى داد نادات بۆیە من هەرچەندە خودا ئەوهەموو نازو نعمەتى لەگەلم كرد بەلام تەمەناى ئەو رۆژەم دەكرد كەوا بۆ ساتێكیش بوایە لەگەل دایكم یان باوكم دابنیشتمایە و قسەیەكى خۆشم لەگەل بكردنایە وە گەردنى خۆم پێیان ئازا بكردایە بەلام داواكارم لەخودا بەبەهەشتیان شادبكات وەمنیش ببات بەرەحمى خۆى بۆبەهەشت وەبەوانم شاد بكات لەكەل پێغەمبەران وپیاوچاكان. واخر دعوانا الحمد لله رب العالمين وصلى الله على نبي محمد وعلى اله وصحبه اجمعين.

    ٢٠١٠/١٠/٢٨
  • فيردوس
    تەوبە كردن بریتى یە لە گەڕانەوە بۆ لاى خواى پەروەردگار و گەڕانەوە بۆ ژێر سایەى ڕەحمەتى ئەو زاتە باڵا دەستە كە ژیان و مردن و هەموو شتێكى بەدەستە و هەڵسوڕێنەرى هەموو كاروبارەكانى مرۆڤە، ئەویش بە وازهێنان لە هەموو كردەوەیەكى خراپ وە گوێڕایەڵى كردنى فەرمانەكانى خوا و پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كە لە قورئان و فەرموودە پیرۆزەكاندا بۆمان ڕوون كراوەتەوە
    ٢٠١٠/١٠/٢٧
  • أبو زيد
    ئەوەیە كە تەوبە بكەى بە دڵ وە نەگەرێیتەوە سەر ئەو تاوانەى كە كردوتە وە كارى باش ئەنجام بدەى
    ٢٠١٠/١٠/٢٣
  • باوكى محمد
    تەوبەكردن واتە گەڕانەوە بۆ لاى خواى گەورە وە كاركردن بە پێى فەرمانەكانى خواو پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە دەست هەڵگرتن لە كارە خراپەكان بە شێوەیەكى بنبڕ هەروەها بەردەوام بوون لە سەرى واتە تەوبەكە

    ٢٠١٠/١٠/٢٣
   ٢

www.ba8.org

بینێرە بۆ هاوڕێکەت
چاپکردن
ستایڵ
  • قەبارەی فۆنت
    • گەورەکردن:
    • zoomin
    • بچوک کردنەوە:
    • zoomout
  • جۆری فۆنت
    • ههەڵبژاردن:
  • ڕەنگی فۆنت
    • هەڵبژاردن:
  • بنەڕەتی کردنەوە
    • بنەرەتی
ڕێکلام